هەركەسەو بە‌ ڕبەی خۆی دەیی پێوێت

 

 

             كاتێك حیزبایەتی وكاری سیاسی و پرۆسەی دەوڵەتداری هەمووی بوو بە ئامانج، لەستراتیژو ڕێڕەوی خویان لایاندا كەبڕیارە هەمویان هۆكارو ئامراز بن بۆ خزمەتی گەل و ووڵات و هاو نیشتیمانیان، كاتێك هەركەسەو پێوەری خۆی جیاوازبو، پێوەرەكەشی تەنها بەرژەوەندیەكانی بینی تەنهاو تەنها ووتەو كردارەكانی خۆی بەلاوەباش بوو وەهەموو ووتەو كردارەكانی كەسانی تری بەلاوە خراپ بوو، دواجار ئەم بۆچون و تێڕوانینە ناتەواوە خۆی ئەبێتە كارەسات و سەرەتای دروستبوونی چەندان كارەساتی ترەو ئەیان‌ خوڵقێنێت .


كاتێك گوێ لەپارتی ئەگریت ئەڵێت من نوێنەرایەتی دۆزی ڕەوای گەلی كورد ئەكەم و سومبولی خەباتی ڕزگاری خوازی گەلی كورد لە ڕێبازەكەی مندا كۆبۆتەوە، ئەگەر هەڵەو خیانەتی چەند كەسێكی ناو یەكیتی نەبوایە و ڕیكەوتنی لە گەڵ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و هاوكاری و ئێران و هاتنەناوەوەی سوپای پاسداران و خودی قاسمی سلێمانی نەبوایە ئەوا كوردو كوردستان لە قۆناعێكی تردا ئەبوو كورد توشی ئەم كارەسات و نەهامەتیە نەئەبوو.


ئەوانەی لەناو یەكیتی دا كە لە گەڵ حكومەت و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و قاسمی سلێمانی كۆبونەوەیان كردوەو بەڕێكەوتن كركوك یان چۆڵكرد وفەرمانیان بە هێزەكانی پێشمەرگە كرد ووتیان بەرگری و ڕووبەڕوو بونەوە لە گەڵ ئەو هێز‌دا مەكەن كەئەیانەوێت كەكوك و ناوچە كوردوستانیەكان داگیربكەن، ئەڵێن ئەگەر ئێمه ‌نەبوینایە شەڕێكی گەورە ڕووی ئەداو ژمارەیەكی زۆری پێشمەرگە شەهید ئەبوون ئەو كارەمان بۆیەكرد تا رێگا لە خوێن ڕشتن بگرین.


گۆڕان ئەڵێ زۆر هاوارمانكرد كە ئەم حكومەت و پەڕلەمانە بەكەڵك نەماوە وەڕیفراندۆم دەستی توركیایە بۆ ئەووەی هەژموونی خۆی زیاتر بكات لەناو چەكەدا وەچارەسەری هەموو كێشەكان لەبەغدایەو هەرزوو هاوارمانكرد بەلام گوێتان بۆ نەگرتین ئەگەر پارتی یەكێتی و ئەو حیزبانەی هاو ئاوازەكانیان نە بوونایە ئەو كات حكومەتی عێراق و جەنابی عەبادی پارەی لەدەمی برا چاوڕەشە عەرەبەكان ئەگرتەوە ئەینارد بۆ هاووڵاتیان و مووچە خۆرانی هەرێم .


كۆمەڵی ئیسلامیی ئەڵێت ئێمە زوو وتمان هەرچەند سەیری ئەم سەر كردانەو ئەو لایەنە سیاسیانە ئەكەین لە باریاندانیە ناتوانن ئیدارەی ئەم ووڵاتە بكەن بۆیە ئەبێت هەر هەڵبژاردن بكرێت و گۆڕانكاری لە نەخشەی سیایی هێزەكاندا ڕوبدات وە ئێمە لەسەرەتاوە ووتمان ڕیفراندۆم باش نیە ئەگەر هەر بەقسەمان نەكەن دواجار ئیمەش وەك ئێوە پشتیوانی ئەم پڕۆژەیە ئەبین چونكە سەربە خۆیی مافی گەلی كوردە.


یەكگرتوو ئەڵێت ئێمەهەمیشە لەگەڵ سازان و كۆبوونەوەدابوین هەوڵدان بۆ سەربە خۆیی لە ستراتیژ و یەكەم ئامانجی حیزبەكەمانە لە دوو كۆنگرەی یەك لە دوای یەكدا تەئكیدی لێكراوەتەوە هەركەسو لایەنێك هەوڵ بدات و هەنگاو بنێت بۆ سەربەخۆیی گەل و خاكی كوردستان پشتیوانی ئەكەین و هەمیشە لەهەوڵی سازان و یەكخستنی لایەنە ناكۆكەكانین و نامانەوێت ناوماڵی كوردان پەرتەوازەبێت بۆئەم مەبەستەش باجی زۆر مان داوەو قوربانیمان بەبەرژەوەندی حیزبی خۆمان داوە بۆ بەرژەوەنگی گەل و نیشتیمان.


حكومەتەكەی دەوڵەتی یاسای عێراقیش ئەڵێ ئەمانەوێت یەكپارچەی خاكی عێراق بپارێزین بیرۆكەی دەوڵەی كوردی بیرۆكەی دوژمنانی گەلی عەرەبی و یەكپارچەی خاكی‌ عێراقەدروستكردنی دەوڵەتی كوردی نەخشەو پلانی ئیسرائیل و ئەمریكایە.


توركیاو ڕەجەب تەیب ئۆردۆغان ئەڵێن ڕیفراندۆمەكەی باكوری عێراق نەخشەو پیلانی ئیسرائیل و جولەكەیە، ئەیانەوێت وەحدەتی مسوڵمانان پارچە پارچەكەن دژی دین و بەرژەوەندی خەڵكی ناو چەكەیە، بەڵام مسوڵمانێك لەهەر شوێنێكی ئەم دنیا كێشەی هەبێت ئەچم بەدەمیەوە و هاو كاری ئەكەم بەڵام گەلەكەی خۆی كەمسوڵمانیشە قەتڵ و عامی ئەكات و مافی ئازادی و ژیانیشی پێ ڕەوانابینێت بە ئاگرو ئاسن و شاخ ولادێ و گوندو شاریان تۆپباران ئەكات .


ئێران ئەڵێت ئێمە ووتمان ئەمە نەخشەو پیلانی ئیسرائیل و ئەمریكاو جولەكەی جیهانیە ئەیانەوێت دوومەڵێك نزیك جمهوری ئیسلامیی ئێران دروست بكەن و ئاشتی و ئاسایشی ناو چەكه ‌بخەنە مەترسیەوە ،وەك خۆیان نەبوبنە ماكی شەڕو ئاژاوە لەتەواوی ووڵاتانی ناوچەكە لەهەرشوینێك شەڕێك هەبێت دوور یان نزیك دەستی ئێران و حەرەكەتی تەشەیوعی تیایە.


نەوەی نوێ ئەی وت ئەگەر ئەم ڕیفراندۆمە بكرێت كارەساتی زۆر گەورە چاوەڕوانمان ئەكات پێویستە تەواوی ئەم لایەنانه سیاسیانەی هەرێم لە سەر شانوی سیاسی هەرێم وەدەر نرێن، باشە ئەگەر ئەم ووڵاتە تەواوی پارتی و یەكێتی و ئیسلامیەكان و چەپەكان و ڕاستەكانی تیانەهێڵێت ئەوان دوای ئەیانەوێت حیزب لە كێ دروست كەن ،وەیان بۆ كوێ كارئەكەن وە كێن ئەبن بەهاووڵاتی ئەم هەرێمە.


كەس و لایەنێك نیە بڵێ ئێمە كوردین مافی خۆمانە وەك تەواوی گەلانی دنیا خاوەنی كیان و دەوڵەتی خۆمان بین و سەر بەخۆبین ئەوە سیاسەتی ناداد پەروەری و بەرژەوەندی و پاوان خوازی زلهێزان و ڕاستگۆنەبوونی ووڵاتانی دراوسێمانن لە دروشم بانگەشەی مرۆڤانەیان، بە داخەوە ئەمەیە سیاسەتێكە كە دورە لەبنەمای خزمەت و هێنانەدی ئاشتی بۆ گەلانی جیهان، گرتەكە لەوەدایە هیچ كەس و لایەنێك ناڵێت هەڵەم كردو نەم پێكا هەر كەسەو بەڕبەی خۆی ڕووداوەكان ئە پێوێت، خۆی ئەكاتە فریشتەو ئەوانی تربە ئەهریمەنی شەڕو تێكدان.

 

 

 


تێبینی / (ڕبە ) یەكەی پێوانەی دانەوێڵە بوە لە كوردەواریدا.

س ب