ئیستیقڕرارمان پێویستە یان شیوان ، کامیان دەربازمان دەکات ، کێ لە شێوان سوودمەند دەبێت؟

لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەرو ئەو پشێویە سیاسی و قەیرانە ئاڵۆزە جۆراوجۆرەی لە هەرێمی کوردستاندا هاتە ئاراوە، ڕاو بۆجون و بەرژەوەندی جیاوازو،خواستی جیاوازو پێشنیارو پڕۆژەی چارەسەری جیاوازی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.هەندێک پڕۆژەکان خەمی نیشتمانی و بوون و گشتی لێ چاوڕوان دەکرێت،هەندێكیش بۆنی بەرژەوەندی کەسی و خۆمەڵاسدانی هەندێک و بە فرسەت زانینی هەندێک بۆ گەشتنە پلەیەک و دەست کەوتێکی کەسی . ئەم بیرکردنەوە جیاوازو پرۆژە جیاوازانە خەریکە پشێویە سیاسیەکە هێندەی تر ئاڵۆزو زیاد دەکات، چونکە هەندێكیان دەست لە پشتەوەیان دەبینرێت و لەگەڵ هەندێک خواست و بەرژەوەندی وڵاتی ئیقلیمی و گروپی بەناو ئینقاز و مژدەدەر بۆ ڕزگاربوون یەکی گرتوەتەوە و هاندەر هەیەو هەلەکان دەقۆزێتەوەو دێتە ناوەوە بە شاراوەیی لەکاتی ناڕەزایی خەڵک و خۆ پیشاندانەکان.بۆیە لیرەدا گەر لە هاوکێشە نێودەوڵەتی و ئیقلیمیەکەوە و لەخەمی نیشتمانە هەرێمەکەو نەتەوەوە بروانینە بارودۆخەکە ،دەبینین هێندەی ئومیدی ئەوەی لێ چاوەڕوان ناکرێت کە رزگارمان کات لەم جمودە سیاسی و ئیداری و ئابوریە، خزمەتە بە دوژمنان و لە دەست دانی هەرێمەکە . نموونە ی ئەوانەش لەم ڕۆژانەی ڕابردوو لەگەڵ بەرزبونەوەی کێرڤی ناڕەزایەکان گوتارەکانی عەبادی بۆنی ئەوەی لیدەکرا کە خۆی بە باوکی نیشتمان بزانێت و بەناوی مافی هاوڵاتی و ڕزگارکەرەوە بێتە ناوەوە ، دەست تێوەردانی ئیقلیمیش بۆ پشتیوانی مامەڵەکردنی بەغداد لەگەڵ پارێزگا و مانشێتی ڕۆژنامە ئیقلیمیەکان کە باسی خۆپشاندەرانی دەکرد بە شێوەی ئەوەی کە خۆپیشاندان دژی حکومەتی هەرێم بەردەوامە و ئاماژەیەک بوو بۆ ئەوەی کە ئەم هەرێمە بوەتە کێشە بۆ هاوڵاتیانی و دەبێت بە دوای ئەڵتەرناتیڤێکی تردا بگەڕێێن. ناوخۆی هەرێمێش ئاوازی دروست کردنی حکومەتی کاتی و دوور لە حکومەتەکەی نێچیرەڤان و قوباد بووبوەیەوە بە دەنگۆ ،ئەمەش ئەو گرەوەیە کە بەردەوام شەپۆلێک هەیە دەیەوێت فشارێک بۆ هەندێک لە پارتەکان دروست بکات تاکو لە کابینەکەی نێچیرەڤان بکشێنەوەو کۆتایی بەو حکومەتە بهێنرێت و پێداویستی و ئەو حکومەتە وەهمیەی کە هەر ڕۆژە گرەو لەسەر پارتێک و گروپێک دەکات دروست بێت ،تا ناچاری گۆڕان و کۆمەڵیان کرد بکشێنەوە بە بێ ئەوەی هۆکاری کشانەوەکەیان لا ڕوون بێت. ئەمە بوەتە هاوکێشەیەک ئەم بارودۆخە بەدەست چەند لایەنێک ،لایەنی دەسەڵات کە ئێستا هەردوو تالەبانی و بەرزانی کوڕ نوێنەرایەتی دەکەن و دەیانەوێت هەرچۆن بوە قەوارەی هەرێمەکە بپارێزن ،لایەنێک کە دەیەوێت بشێوێت و بەڵکو لەو شێوانەدا ئەو بگاتە ئەو بەڵێنەی کە ماوەیەکە بە جەماوەری دەدات کە جیهانێکی خەیاڵی و بەهەشتیان بۆ دروست دەکات. ئەو حیزبانەش وەک گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو لەم نێوەندەدا هەندێک جار دەچنە ژێر فشاری یەکێک لەم دولایەنەی شێوان و ئیستیقرار و هەندێک هەڵوێستیان پێ وەردەگرن کە ڕەنگە بەدڵی خۆشیان نەبێت. لەم نێوەندەشدا خەڵکی خاوەن ئایدیای جۆراوجۆرو گروپ و تاقم دەردەکەون کە ئەوانیش لە و بەرژەوەندی خوازانەن کە دەڵین ئەگەر شێوا با شتێکمان دەست کەوێت ، ئیتر دیراسەی شێوان و ئیستیقرار خۆ کەس نەیکردوە کە ئەگەر شێواسوکان دەکەوێتە دەست کێ . بۆیە بە ڕای من لەم بارودۆخەدا جگە لە ئیستیقرار بۆ ڕزگاربوون لە پلانی گڵاوی دەرەکی هیچی تر دەربازمان ناکات ئەڵبەت ئیستیقراریش کە کاری بۆ دەکەین لە ئێستادا بە مانەوەی ئەم کابینەیە تا دەمانگەیەنێتە کەناری ئارامی،ئەمەش مانای ڕازی بوونمان نیە لە سەرۆک و ئەندامانی کابینەکە بەڵکو دەرهەق زەمانە ئەمان پێویستە ببن تاکو هەرێمەکە دەگاتە کەنارێک ئەوکات حەق و حساب و لێكٶڵینەوە لە هەموان پێویستە دەست پێ بکات.