فۆڕمێكی شكستخواردوو له‌ كاری سیاسی

  یەک شەممە, 07 کانونی دووەم 2018 07:04

له‌دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌مافێكی ڕه‌وای كوردانه‌ ، گۆڕانكاری وڕوداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017 ڕۆژانی دوایی ناوماڵی كوردی و په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان شێواوه‌و په‌رته‌وازه‌وو لێكترازاوه‌ ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر له‌ ناو خۆی هه‌رێم به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی عێراق و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌سیاسی و عێراقیه‌كان و حكومه‌تی ناوه‌ندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌، گومان له‌وه‌ش نیه ‌به‌رده‌وامی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی ئه‌بێت و ئه‌بێته‌ زیان بۆ پرۆسه‌ی سیایی و ئه‌زمونی حوكمڕانی هه‌رێم و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌كان كه‌دواجار دورنیه‌ كاریگه‌ری له‌ ڕه‌هه‌ندی پانتای كۆمه‌ڵایه‌تی كورده‌وایش بكات ، كوردوستان ببیته‌ مه‌یدانی ململانێیه‌كی ناو خۆیی و ده‌ره‌كی و كوردیش ببێته‌ قوربانی یه‌كه‌م له‌م گه‌مه‌ ناته‌ندروست و قێزه‌ونه‌دا،.بۆیه‌ گرنگه‌ هه‌رچی زوتره‌ لایه‌نه‌سیاسیه‌كان هه‌موویان به‌بێ جیاوازی له‌بیری ڕێكخستنه‌وه ی ‌په‌یوه‌نیه‌كانی نێوانیاندا بن چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه ‌به‌ر ده‌وام بێت دواجار زیانی گه‌وره‌ شكستی چاوه‌ڕوانكراو به‌سه‌ر گه‌لی كوردو حكومه‌تی هه‌رێمدا دێت له‌ باشوری كوردستان ئه‌ویش‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆكاۆانه‌ی خواره‌:ـ

یه‌كه‌م / به‌ لاوازی ده‌ركه‌وتنی كورد له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی هه‌رچه‌ند داواكاریه‌كانمان ڕه‌وابن چونكه‌ ئه‌وان به‌نه‌هێنی و ئاشكرا ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه‌ كه‌ ڕاسته‌خۆ دژایه‌تی كوردو ماف و داواكاریه‌كانی ئه‌كه‌ن وه‌ك چۆن له‌ ڕابردوودا ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستیان هاتوه‌ درێغیان نه‌كردوه‌ .

دووه‌م/ سودی ئه‌م ماڵ جیاییی و هه‌ركه‌س و لایه‌نه‌ به‌جیا سه‌ردانی به‌غدا ئه‌كات ئه‌وه‌ندی ئه‌بێته‌مایه‌ی زیان بۆ كوردو دۆزه‌ ڕه‌واكه‌ی هه‌رگیز نابێته‌ سود بۆ ئێستاو بۆ داهاتوی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان .

سێ یه‌م / ئایه‌ ئه‌م هه‌ر كه‌سه‌و بۆ خۆی بۆ كورده‌ یان هه‌ر لایه‌نه‌وه‌ له‌بیری جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای خۆیه‌تی ، یان بۆله‌ده‌ستنه‌داتی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تی و ته‌سكه‌ حیزبیه‌كانی خۆیه‌تی وه‌ ئایه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌بێ مه‌رج هیچ بۆ لایه‌نه‌كان ئه‌كات ، حكومه‌تی ناوه‌ندی ولایه‌نه ‌سیاسیه‌كان تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ك دلسۆزن بۆ كوردو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان .

چواره‌م / بۆلایه‌نه‌سیاسیه‌كان وانه‌ له‌ هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌رناگرن و به‌ر ده‌وام ئه‌م دژایه‌تی و یه‌كترنه‌خوێندنه‌وه‌یه‌ ناو به‌ناو سه‌ر هه‌ڵ ئه‌داته‌وه‌ وه‌له‌ڕابردووشدا كورد توشی شكست و نسكۆی زۆر بوه‌ چه‌ندان ده‌ر فه‌ت و هه‌لی زێڕین به‌ هۆی ماملانێ نێو خۆیه‌كانه‌وه‌ له‌ده‌ستدراون .

پێنجه‌م /ئه‌م جۆره‌ له‌ بیر كردنه‌وه‌یه‌ بۆته‌ هۆكاری تێكچونی سایكۆلۆژیه‌تی تاكی لایه‌نه كان له‌ كاتێكدا هه‌موان باس له‌ كاركردن بۆ كوردو ئه‌زموون و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان ئه‌كه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ كرداردا وانیه‌و هه‌ر لایه‌و له‌بیری خۆیدایه‌ و ئاماده‌یه‌ كوردو دۆزه‌كه‌ی بكاته‌ قوربانی به‌ر ژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كه‌ی، یان چه‌ند كه‌سێك له‌ناو لایه‌نه‌كه‌یدا گرفته‌كه‌له‌وه‌دایه‌ هه‌وادارانی لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌ی كه‌تادوینی لایه‌نیكی تریان تاوانبار ئه‌كرد كه‌ بۆ كاریك كه‌ ئه‌نجامی داوه‌ ، به‌ڵام ئه‌مرۆ خۆی هه‌مان كار ئه‌كات و به‌ر گریشی لێ ئه‌كات .

شه‌شه‌م/ به‌داخه‌وه‌ سیاسه‌تی ناته‌ندروست له‌م ووڵاته‌دا كه‌ش هه‌وایه‌كی دروستكرد وه‌ مرۆڤ گه‌لێكی دروستكردوه‌ هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌رگریكارێكی سه‌خت بوه‌ له‌ حیزب و گروپ و لایه‌نه‌سیاسیه‌كه‌ی له‌كاتێكدا كه‌ هه‌ڵه‌شی كردبێت و پاساوی بۆئه‌و خیانه‌ت و شكستانه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌لایه‌نه‌كه‌ی به‌دیاریكراوی هێناویه‌تی به‌سه‌ر خه‌بات و ناو ناو بانگی كوردو كوردستان .

 

 

 

 

 

 

 

 

دارا سێكانیانی

دارا سێكانیانی
لەدایك بوی ساڵی 1970
پیشە مامۆستا 24 ساڵ خزمەت
بڕوانامە
دبلۆم لە بیركاریدا پەیمانگای سلێمانی
بكلوریوس لە علم النفس لە كلیە التربیە المفتوحە جامعە بغداد
ماجستر لە( ادارە الاعمال )عن طریق التعلیم عن البعد