كوردستان بەرەو نەهامەتی و ماڵوێرانی

دابەشكردنی دابەشكراو: ئایا لە ئەنجامدا هەرێمی كوردستانی عێراق بەرەو سیناریۆی شەری ناوخۆ ئەڕوات؟

لە دوای دەست بەسەراگرتنەوەی شای كەركوك لەلایەن هێزەكانی عێراقیەوە ، و دەركردنی هێزەكانی پیشمەرگە لە 16 ئۆكتۆبەر ، مەسعود بارزانی ڕایگەیاند ژمارەیەك لە سەركردەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان فەرمانیان داوە بە هێزەكانی پێشمەرگە كە بكشێنەوە ، بۆ ئەوەی هێزەكانی عێراقی بێنە شوێنیان ، و دەست بەسەر شارەكەدا بگرن .
وە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند ترسێكی زۆری راستەقینە لە دابەش یونی هەرێمی كوردستان هەبو كە بگەرێتەوە بۆ دو ئیدارە ، هەروەكو پێشو كە دو ئیدارە بو ، یەكێكیان لە سلێمانی بو ئەوەی تریان لە هەولێر و دهۆك بو ، كە لە 2006 یەكیان گرتەوە ، ئەو بارودۆخە بەهۆی شەڕی ناوخۆوە دروست بو ، هۆكارێكیش بو بۆ دەستوەردانی هێزەكانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان .
ئەو لێدوانانە لە ژێر سێبەری دیارترین پاڵنەرەكانی شاردنەوەی هەوڵەكان بۆ جیابونەوەی هەرێمی كوردستان دێن لە عێراقدا ، كە ناكۆكی و جیابونەوەیەكی قوڵی نێوان حزبە كوردستانیەكانە ، بەتایبەتیش كێشەی گەورەی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ، كە لە ڕێگەی ئەو بابەتەوە ، دیارترین هۆكارەكانی ، و پاڵنەرەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان دابەش بونەكە بەدیار دەكەوێت .
ململانێی كوردی درێژكراوەیە:
بەدرێژایی مێژو پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی نا رێك بووە ، لە زۆر حاڵەتدا گەیشتۆتە ڕوبەڕوبەنەوەی چەكداری لە نێوان هەردولادا ، وە لە ساڵی 1994 تا ساڵی 1998 لە شەڕی ناوخۆ دابون ، ئەوكات مەسعود بارزانی داوای یارمەتی لە سەدام حسێن و ڕژێمی بەعس كرد بۆ ئەوەی هێزەكانی یەكێتی تێكبشكێنێت كە سەر بە جەلال تاڵەبانی ، سكرتێری یەكێتی نیشتیمانی و سەرۆكی عێراق (لە 2005 بۆ 2014) بو .
ئەو ململانێیە لە ساڵی 1998 كۆتایی پێهات ، بە هۆی نێوەندگیری ئەمریكا بو كە بووە هۆی دروست بونی دو ئیدارە لە باكوری عێراقدا ، یەكێكیان لە سلێمانی بە سەركردایەتی یەكێتی و ئەوەی تریان لە هەولێر و دهۆك بە سەركردایەتی پارتی بو .
وە لە ساڵی 2005 هەوڵی زۆر درا بۆ ئەوەی ئەو دو ئیدارەیە لە ژێر سێبەری یەك حكومەتدا لە هەولێر یەك بگرێتەوە ، وە لە ساڵی 2006 یەكەم حكومەتی یەكگرتوی هەرێم دروست كرا و هەر دو وەزیرەكانی یەكێتی و پارتی تیایدا بەشدار بون ، جگە لەوەی كە ئاماژەی زۆر هەبون كە ئەوە یەكگرتنەوەی تەواوەتی نیە ، بۆنمونە دەزگای ئاسایشی هەردولا بە جیا مانەوە و یەكیان نەگرتەوە .
سەرەرای ئەوەی ئاماژەمان پێكرد ، جیاوازیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی زیاتر بون ، بەهۆی ئاراستەكانی دەستەڵاتی مەسعو بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێم ، كە بریاریدا رەتی بكاتەوە دەست بەرداری پۆستی سەرۆكی هەرێم بێت ، سەرەرای ئەوەی ماوەكەشی لە ساڵی 2015 تەواو ببو ، وە لە ساڵی 2015 ڕێگری لە كۆبونەوەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كرد و تەنانەت پەرلەمانیشی داخست ، بەهۆی هەوڵی بزوتنەوەی گۆران بۆ لادانی لە پۆستەكەی بەهۆی تێپەڕبونی ماوەی سەرۆكایەتیەكەی ، هەر ئەوەش بووە هۆی تێكچونی نێوان گۆران و پارتی .
وە یەكێتی و گۆران لە 17 مایۆی 2016 رێككەوتنێكیان لەسەر كاری هاوبەش واژۆ كرد ، كە ئەو رێككەوتنەش ئاڵۆزیەكانی قوڵتر كردەوە ، بۆیە رێككەوتنی نێوان گۆران و یەكێتی بویە پێشكەوتنێكی میحوەری لە سیاسەتی هەرێمدا ، چونكە حەوت ساڵ بەسەر جیاوازیەكانی نێوان هەردولادا تێنەپەریبو ، بەڵام ئەوە هەوڵێك بو بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی نفوزی پارتی .
وە جیاوازی پارتی و یەكێتی لەسەر گۆڕەپانی عێراقدا نەوەستا و بەردەوام بو ، بەڵكو درێژبویەوە بۆ شەڕی ساردی نێوانیان تا گەیشتە وڵاتی سوریا ، كە پارتی هەستا بە سەپاندنی جۆرێك لە جۆرەكانی گەمارۆ بەسەر زەوی سوریادا كە نزیكە لە سنوری هەرێمی كوردستان ، بەتایبەتیش لە سنوری خۆیەوە بۆ ئەوەی دەست بگرێت بەسەر حزبی یەكێتی دیموكراتی كوردی سەر بە هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا ، و یەكێتی نیتیمانی كوردستان لە عێراقدا ، ئەوەشی بۆ رەتكردنەوەی یەكێتی كورد بو كە دەستەڵاتەكانی لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی سەر بە بارزانی دابەش كرد بو .
ئاماژەكانی دوبارەبونەوەی ململانێكان
كۆمەڵێك هۆكار هەبون بۆ ئەوەی ئاڵۆزیەكانی نێوان هەردولا زیاتر ببن ، ئەكرێت بەو شێوەیە باسیان بكەین:
1- هەڵوێست لە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی: هەریەكە لە یەكێتی و پارتی لەگەڵ ریفراندۆم بون بەڵام بۆچون و هەڵوێستیان لەسەری جیاواز بو ، مەسعود بارزانی سوربو لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەرەرای هەوڵە دیبلۆماسی و نێودەوڵەتی وهەرێمایەتیەكان بۆ ئەنجام نەدانی ریفراندۆم ، جیاواز لەوەش یەكێتی و گۆران دژی ئەنجامدانی ریفراندۆم بون پێش ئەوەی دوبارە پەرلەمان كارا بكرێتەوە ، وە گۆران و یەكێتی هەڵوێستیان لە هەڵوێستی بارزانی نەرمتر بو ، تا ئەگەر دەستپێشخەرییەك لە هەوڵ و یارمەتی لە ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی هەبوبێت بۆ دواخستنی ریفراندۆم ، وە نێوانگیری حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی مامناوەند بۆ كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوانیان .
وە ئاماژەیەك هەبو كە گوایە ئەوە هەڵوێستی ئاستی نوخبەوی نیە ، بەڵكو ئەوە فشاری گەلە لە پارێزگای سلێمانی و ئامادە نیە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان ، بە ڕوانین بۆ ڕاپرسی كە لە سلێمانی و هەڵەبجەدا كرا لە (66%) ریفراندۆمیان رەتیان كردەوە یان رایانگەیاند دەنگ نادەن ، بەڵكو زۆرێك پێیان وابو ریفراندۆم تاكە هۆكارێكە بۆ مانەوەی بارزانی لەسەر كورسیەكەی ، و بەردەوام بونی حكومەت لەسەر گەندەڵی ، و لەناوچونی زیاتری باری ئابوری كوردستان .
2- بارزانی ناكۆكیەكانی ناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی قۆستەوە: ململانێی ناو یەكێتی پێش وەفاتی جەلال تاڵەبانی لە نێوان سەركردەكانی یەكێتیدا زیاتر بڵێسەی سەند و گڕی گرت ، بۆیە پێویستە لێرەدا ئاماژە بە هەر دوباڵی سەرەكی ناو یەكێتی بكەین یەكەمیان بە سەرۆكایەتی هێرۆی خێزانی جەلال تاڵەبانی و مناڵەكانی ، و دووەمیان لە هەردو باڵی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی كە جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی ، و بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری یەكێتی پێكهاتبون ، بەرهە ساڵح و كۆسرەت هەردوكیان لە ساڵی 2016دا هەستان بە دروست كردنی قەوارەیەك بەناوی "ناوەندی بریار" لە ناوخۆی یەكێتیدا ، بۆ ئەوەی دور لە بنەماڵەی تاڵەبانی دەست بەسەر یەكێتیدا بگرن ، بەو بیانوەی هێرۆ تاڵەبانی قەوارەیەكی ناشەرعیە .
وە باڵی دووەم بە سەرۆكایەتی بەرهەم ساڵح و كۆسرەت ڕەسوڵ هەستان بە هاوپەیمانی بەستن لەگەڵ مەسعود بارزانی بەتایبەتی كە كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێم بو ، وە مەسعود بارزانی گرینگی تایبەتی ئەدا بە هێزەكانی پێشمەرگەی یەكیتی بە كشانەوەی لە شاری كەركوك و تێوەگلانی بە هاوكاری كردن لەگەڵ جەیشی عێراقی ، لەوكاتەدا لە راستیدا بەرهەم ساڵح زۆربەی كات لەگەڵ مەسعود بارزانی دەرئەكەوت بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم .
بۆیە ئەو كارەی بەرهەم ساڵح باڵی هێرۆی تورە كرد ، وە بۆیە هێرۆی ناچار كرد هەستێت بە هاوپەیمانی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا بكات ، لە دژی ئەوەی كەوا هەوڵێك هەیە بۆ دەست بەسەرداگرتنی بنەماڵەی تاڵەبانی بە دەست گرتن بەسەر هەرێمی كوردستاندا .
چەند ئاماژەیەك هەبون كە باڵی هێرۆ توانی ململانێكانی ناو یەكێتی بۆ بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە و یەكلایی بكاتەوە ، ئەگەر كۆسرەت ڕەسوڵ پاڵپشتی گەورەی كادیران و رێكخستنەكانی ناو یەكێتی نیە ئەوە بەرهەم ساڵحیش پاڵپشتی و هاوكاری سەركردەكانی پێشمەرگەی ناو یەكێتی نیە ، كە هەردوكیان پۆستی گەورەیان لە ناو یەكێتیدا بەدەستە .
لە لایەكی تریشەوە بەراستی هێرۆ و كوڕەكانی دەستیان گرتووە بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا ، سەرەرای ئەوەی كە لە پێشودا هەیان بو ، وە ڕای گشتی لە پارێزگای سلێمانی هاوسەنگە بۆ مەسعود بارزانی چونكە جەماوەری كۆسرەت ڕەسوڵ و بەرهەم ساڵح زیانێكی گەورە ئەكەن .
3- كشانەوە لە كەركوك: نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق ئاماژەی بە باڵی هێرۆ كرد كە وتی نیشتیمانپەروەریەتی خۆی سەلماند ، و یارمەتی یەكێتی خاكی عێراقیدا ، وە هەندێك لە هەواڵەكان ئاماژەیان بەوە كرد كە جەیشی عێراقی بە ئاسانی توانی بگاتە ناو شاری كەركوك بەهۆی رێككەوتنی نهێنی نێوان بەغدا لەگەڵ كوڕانی تاڵەبانی ، بە نێوانگیری ئێرانەوە ، كە ئەوكات باڤێڵ تاڵەبانی كوڕی جەلال تاڵەبانی دوپاتی كردەوە ، و وتی كشانەوە پلانی تاكتیكی بو .
بارزانی هەوڵیدا لەبەرامبەر تێكشكانیدا لە بەرامبەر جەیشی عێراقدا و لۆمەكردنی لەسەر رێككەوتننامەی لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی و حكومەتی عێراقی و كشانەوەیان لە كەركووكدا ، بەتایبەتی كشانەوەیان لە كەركوك لاوازی ناوەندی سیاسی بو بۆ بارزانی لە هەرێم ، وەكو لە دەستدانی زەوی و بیرە نەوتەكانی یەدەگ ، كە كۆتا خاڵی جیابونەوەیە .
پاڵنەرەكانی جیاوازیەكانی حزبە كوردەكان
بە ڕوانین بەو بەرەو پێشچونانەی لە رابردودا ئاماژەمان پێكردن ، چاوەروان كراو بو كە باڵی هێرۆ تاڵەبانی سەركەوتو دەبێت لە حوكمەكانی دەست گرتن بەسەر یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا ، بەتایبەتی دوای ئەوەی فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق هەڵسا بە رەزامەندی لەسەر بریاری وازهێنانی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشوی كەركوك ، كە هەستا بە بەشداری كردنی لە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ، بە مەبەستی گەیشتن بە سەربەخۆیی ، و جیابونەوەی لە عێراق ، بە پێچەوانەی ڕێنماییەكانی حكومەتی عێراقی ، سەرەرای ئەوەی كەوا مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی رزگار عەلی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك پاڵاوتبو تا وەری بگرێت .
چاوەروان كراو بو كە لێكتێگەیشتنی زیاتر لە نێوان یەكێتی نیشتیمانی و حكومەتی عێراقیدا هەبێت ، كە بریتیبو لە پاراستنی یەكێتی خاكی عێراق ، و دورخستنەوەی زیاتری مەسعود بارزانی ، وە هەردولا گەیشتنە لێكتێگەیشتنی تەواو لەسەر ئەوەی كەوا داهاتی دارایی راستەوخۆ بۆ شاری سلێمانی بگوازرێتەوە ، و ئەبێتە هۆكاری ئەوەی كەوا پارێزگاری سلێمانی كێشەی دارایی تێپەرێنێت ، بەوكارەش شەرعیەت لە شاری سلێمانی بۆ یەكێتی نیشتیمانی دەگەرێتەوە .
وە دەربارەی پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی چاوەڕوان كراو بو كە هەردو ئیدارەی زۆنی زەرد لە هەولێر و دهۆك و زۆنی سەوز لە سلێمانی زیاتر قۆڵ دەبێتەوە ، هەتا ئەگەر پارێزگاریش لە حكومەتێكی یەكگرتو بكەن كە نوێنەرایەتی حكومەتی هەریمی كوردستان بكات ، لەوكاتەشدا ئەگەر یەكێتی و پارتی بەیەكەوە كۆببنەوە و رێكبكەون لەسەر حكومەتی هەرێم هەر دابەش ئەبێتەوە بۆ دو هەرێمی فیدراڵی ، هەر چەندە ئەو سینایۆیە دورە بەڵام هەموكات كراوەیە ، و ئامادەیە ، و لە دور یان لە نزیك هەر ئەبێت ئەو جیابونەوەیە ڕوبدات ، بۆیە پێویستە لەسەر حكومەتی عێراقی چارەسەرێكی دادپەروەرانە بۆ كێشە هەڵپەسێوراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوندی بدۆزێتەوە ، ئەگەر نایەوێت یەكێتی خاكی عێراق تێكبچێت و پارێزراو بێت و داهاتی وڵات و دەستەڵات و پێۆستەكان بە دادپەروەری لە نێوان پێكهاتەكانی عێراقدا دابەش بكرێن .