گێمی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و كوردەكان

  سێ شەممە, 13 شوبات 2018 16:32



لە جیهانی سیاسەت وبەرژەوەندیەكاندا ، هەم پێویستە خەون و خەیاڵ و هیواكان بونیان هەبێت ، هەم پێویستە مامەڵەی واقعیانە بكرێت هاوسەنگی لە نێوان ئەم دوو ئاڕاستەیەدا گەرەنتی بەردەوامیی چونە بەرەو ئامانجەكان .


كورد لە كوردستانی عیراقدا لەو ساتە وەختەی ئەم ووڵاتە دروست كراوە لە شۆڕشدایە بۆ بەدەست هێنانی مافەكانی خۆی و لەم پێناوەشدا قورس ترین گران بەها ترین شتی بەخشیوە كە بریتی بوە لە خوێنی ڕۆڵەی میللەتەكەی و چەندەها هەوراز و نشێوی هاتۆتە ڕێگا و بە ئرامی و خۆڕگری هەمویانی بڕیوە .
دوایین ویستگە كە خۆی لێدا بریتی بوو لە گشت پرسی ، مەخابن هەر وەكو هەموو جارەكانی تر كورد یەك ڕەنگ و یەك دەنگ نەبوون تیایدا و بەهۆی تێڕوانینی جیاوا زو بەرژەوەندی جیاوازە وە لەم ویستگەیەدا چۆكی دادا و نەیتوانی بەرە و پێشەوە بڕوات ن بەڵام خۆئەمە دوایی دونیا نیە و هەق وایە وانەی لێ وەر بگیرێت هەر چەندە گوانم وایە كە زوو لە بیرمان ئەچێتەوە ، بە هەر حاڵ ئەو پرسیارە گرنگە لە بەردەمماندایە و ئەبێ بە كۆمەڵ وەڵامی بدەینەوە ئەوەیە ( ئێستا ئەبێ كورد چی بكات و چۆن سیاسەتی خۆی داڕێژێتەوە بۆ ژیانی سیاسی خۆی لە عیراقدا ؟؟ )


ئێمە ئەبێ ئەو ڕاستیە بزانین كە ئەگەر مافێكمان دەست نەكەوت واتای وا نیە هەموو مافەكانی تر لە دەست بدەین ، بەڵكو ئەبێ زەمینەیەكی سیاسی وا بڕەخسێنین كە مافەكانی تر جێگیر بكەین و بیسەلمێنین كە ئێمە گەلێكی دەستورین و ئەبێ ئەوە بزانین لە عیراقدا بە هیچ شێوەیەك حكوماتی تاك ڕەوی و بڕیارەكانی مەجلیسی قیادەی سەورە لە ژێر هر ناونیشانێكدا بێت خزمەتمان ناكەن و نابێ پەیڕەوی سیاسەتێك بكەین ئەم جۆرە حوكم ڕانیە بهێنێتە كایەوە ، بەڵكو هەمیشە مافی كورد لە عیراقدا لە ژێر سێبەری دەستوردا ئەپارێزرێت و بەزیندوو ڕاگرتنی دەستور لە عیراقدا خزمەت بە كورد زۆر ئەكات بۆ یە بەڕای بەندە لەم قۆناغەدا پێویستە كورد لە سەر سێ كۆڵەكەی گرنگ كار بكات :


1- بە زیندوو ڕاگرتنی دەستور و گەڕانەوە بۆ دەستور لە هەموو گرفتەكاندا .
2- ڕۆڵ بینینی كورد وەك هاوبەشێكی چالاك و زیندو لە بڕیارەكانی بە ڕێوە بردنی حوكم ڕانی ووڵاتدا واتە حوكم ڕانی بەغداد نەك خۆ خستنە پەراوێزی بڕیارەكان و بە شتی مادی كەم ڕازی بون و خۆ تەهمیش كردن .
3- ستراتیجی درێژ خایەن بۆ ئەوەی هەرێم بكرێتە هەرێمێكی ئابوری بەهێز و بتوانێ لە سەر پێی خوێ بوەستێ و لە كاتی قەیرانەكاندا پایەكانی توشی لەرزۆكی نەبن .


جا لە سەر خاڵی یەكەم و دووەم چەند پێشنیارێ دەخەمە بەر دەست سیاسەتمەدارانی هەرێم بە هیوای ئەوەی سودی هەبێت :


1- كار كردن لە سەر رێكەوتن نامەیەكی بتەو لە نێوان حكومەتی عیراق و هەرێم لە سەر بنەماكانی پێكەوە ژیان و هاوبەشی ڕاستەقینەوە و ئارامی و دوركەوتنەوە لە یەك لا كردنەوەی شتەكان بە زەبری هێز و بنیات نانەوەی عیراق و دیموركراسی .... هتد
2- بەشداری كردنی كورد لە بڕگە سەرەكیەكانی حوكم ڕانی عیراق و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە كەسانی شیا وو لێ هاتوو پشتیان پێ ببەستن تا ڕۆڵی سەرەكی ببینن ( چونكە ئەبێ ئەوراستیە بزانین كە عیراقی 2018 عیراقی 2003نیە ) و هەموو لایەك خەمی دەوڵەتداری خۆی خواردوە .
3- نوێنەرەكانمان لە پەڕلەمان ئەبێ زۆر لێ هاتوو بن و هەمیشە بیریان نەچێتەوە بە تەنها ناتوانن هیچ شتێك ئەنجام بدەن و پێویستیان بە تیمی بەهێز هەیە ، ئەبێ نەهێڵن هەندێ مافی كورد هەیە بە زۆرینەو كەمینە ڕایی بكرێت بەڵكو وەك پێكهاتە ئەبێ مامەڵەی لەگەڵ بكرێت ( لێرەدا رووی دەمم ئەكەمە هاوڵاتیان لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا ئەبێ بزانن كێ دەنێرن بۆ بەغداد ؟ مەرج نیە ئەوەی لە ڕاگەیاندن قسەی زۆر كرد ئەوە نوێنەرێكی شیاو بێت چونكە بڕیار بە هەڵای ڕاگەیاندن لە دایك نابێت بەڵكو بە زانست و زانیاری و حینكەی سیاسی لە دایك ئەبێت .
4- پێویستە لە سەر ئاستی سەرۆكایەتی هەرێم تەواجدی بەردەوامی هەبێت لە بەغداد و بە بەردەوامیی ببێتە كۆكەرەوەی كوردەكان چ لە سەر ئاستی دەزگا تەنفیزیەكان یاخود دەزگا تەشریعیەكان .


لە سەر خاڵی سێیەمیش كە پەیوەستە بە هەرێمی كوردستانەوە وابزانم پێویست زۆر بە ئاماژەكردن ناكات كە ئەم ماوە زۆر و دورو درێژە ئێمە لە سەر وەهم خەوتبوین و وەهمیشمان دابو بە خۆماندا بۆیە ئەبێ خاوەن فیكر و زاناكان لە گەڵ سیاسەتمەدارەكان پێداچونەوەیەكی جدی بە حكومڕانی كوردستاندا بكەنەوە و موجامەلات و خاتر و خۆتر بخەنە ئەو لاوە و سەر لە نوێ ئەم هەرێمە دروست بكەنەوە