ستراتیژیەتی نوێی ئەمریكاو پێگەی كورد

  سێ شەممە, 20 شوبات 2018 19:51

هەروەك ئاشكرایە ستراتیژیەتی كۆنی ئەمریكا لەسەر چەند بنەمایەك كاری دەكرد لەجیهان, بەتایبەت لەرۆژهەڵاتی ناوەراست كە رەنگبێت دیارترینیان بریتی بێت لە :پاراستنی پێكەی سیاسی ئەمریكا وەك تاكە زلهێزی جیهان لەرووی سەربازی و ئابوری و پیشەسازی و كەلتوری هەروەها مانەوەی هەیمەنەو هەژموونی لەسەر سەرچاوەكانی وزە بەتایبەت لە نێو وڵاتانی كەنداو بەمەبەستی دابین كردنی وزەو كۆنترۆل كردنی بازار,هەروەها فەراهەم كردنی بازاروو بەندەرە ئابوریەكانی جیهان بەمەبەستی جێگیر كردنی ئابوریەكی بەهێز بۆخۆی,بەهەمان شێواز ستراتیژتی ئەمریكا چەند بنەمایەكی تریشی هەیە كە پەیوەستە بە پاراستنی ستراتیژەت ئەوانیش بریتین لە :پرچەك كرنی هاوپەیمانانی ئەمریكا و دروستكرنی بنكەی سەربازی و فروشتنی چەك پێیان بەتایبەت ئیسرائیل كە بەنیسبەت ئەمریكا تاكە هاوپەیمانی ستراتیجیەتی لەرۆژهەڵاتی ناوەراست,وەرێگری كردن لە بەهێز بوونی هەر دەوڵەتێك بەتایبەت رێگری كردن لە بەدەستهێنانی چەكی ناوەكی هەربۆیەش ئەمەریكا بەردەوام روو بەرووی ئە ولاتانە بۆتەوە كە هەوڵی بەدەست هێنانی چەكیان داوە یاخود هەوڵی بەهێزیان داوە لەرووی سەربازی دیارترین نمونەش لەكۆتای سەدەی رابردوو رژێمی سەدام حسین بوو كە هۆكاری هەبوونی چەكی كیمیاوی هێرشی كرایە سەر لەجەنگی دووەمی كەنداو ئەو ستراتیژەی ئەمریكا تاكوو سەردەمی بۆشی كور بری كرد وەلی دوای هاتنی باراك ئوباما دوو خولی فەرمانرەوایی ئەو ئەمریكا روو بەرووی چەندین مەترسی بۆتەوە بەگوێرەیی چاودیرە سیاسیەكان بۆتە هۆیی لاواز بوونی پێگەی ئەمریكا لە جیهان بەگشتی و هەروەها دەركەوتنی چەند یاریكەری تر لە سەر ئاستی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەت (چین و روسیا) كە بەگوێرەیی ناوەندە سیاسیە جیهانیەكان سودیان لە هەلەكانی ئەمریكا وەرگرتوە خۆیان خزاندۆتە نێو شوێنە كێشە دارەكانی جیهان بەتایبەتریش لەو نێوەندەش چەند وڵاتێكیتر سودیان لەو فیزو بێباكی و لوت بەرزی ئەمریكا وەر گرتوە رەنگبێت دیارترینیان ئێران بێت كە خۆی كردۆتە پارێزەری فەڵەستین و قودس لەو پێناوەش خەڵكێكی زۆری بەخۆیەوە سەرسام كردەوە بەپرۆژەیەكی مەزهەبی رادیكاڵی توانیویەتی سۆزو عاتیفەی پەیرەوانی مەزهەبی شیعە لەخۆی كۆبكاتەوە دەست بەسەر چەندین ولات دابگرێت ببێتە هەرەشە بۆ چەندین هاوپەیمانی تەقلیدی ئەمریكا وەك سعودیەو ئیمارات, بەهەمان شێواز لەپاڵ ئەویشەوە توركیایە كە دەیەوێت پێگەی دەوڵەتی عوسمانی بگەرێنیتەوە خۆی بكاتە پارێزەی سونە لە تێكرای جیهان خەریكە بەرەكە لەژێر پێی ئێران دەربێنیت,هەرچۆنێك بێت تاكوو ئیستا ولاتانی عەرەبی هیچ پرۆژەیەكی ستراتیژی هاوبەشیان نیە بەڵكوو هەرچی ئاماژە هەیە بەرەو ئەو ئاراستە دەروات كە زیاتر ناوچەكە رووبەرووی كێشەو ململانێی زیاتر ببێتەوە, زیاد لەوەش مەترسی لەنێوان وڵَاتانی عەرەبی گەیشتۆتە ئاستێك كە خەریكە گرفت بۆ ئەمریكا دروست دەكات دوای لێك ترازانی ولاتانی كەنداو لەدوای بەهاری عەرەبی پالپشتی ولاتی قەتەر بۆ رەوتی ئیسلامی میانرەو و بەتایبەت پاڵپشتی كردنی بۆ ئیخوان لە میسر و هەولەكانی بۆ تەبەنی كردنی پرۆژەیەكی هاوبەشی ئیسلامی كە پێشبینی دەكرا یەكەم پرۆژەی سەربەخۆی عەرەبی بێت لەدوایی ئیستعماری بەریتانی و هەژموونی ئەمریكا, بەڵام چونكە ئەو پرۆژە ئیسلامیەی كە ئیخوان دەیەویست پراكتیزەیی بكات دژ بوو لەگەڵ بەرژەوندی ئەمەركیا بۆیە بەتوندی روو بەرووی بویەوە لەرێگایی ولاتانی كەنداوو بەتایبەت سعودیەو ئیمارات بەحرین كەزۆربەی پارەیی كودەتایی میسریان لەئەستوو گرت لەرێگایی دەزگا ئەمنیەكان و دەوڵەتی قوڵ و سوپا توانیان پرۆژەیی ئیسلامی ولاتە عەرەبیەكان لەبارببەن ,یاخود راشكاوانە بڵێین دوایی بخەن چونكە تاكوو ئێستا ئەو پرۆژەیە بەرێوەیە كە لەكاتی ئێستا هەریكە لە توركیاو قەتەر سەركرادیەتی دەكەن ئەوەی ئاماژەكان مەترسی دارتر دەكات بەتایبەت بۆ ئەمەركیا ئەوەیە كە توركیا لەدوای شكست هێنانی كودەتایی توركیا ئاشكرابوونی هەبوونی دەستی ئەمەریكا لەكودەتاكە وایكردوە توركیا لە قۆناغی بەرگریكردن بچێتە قۆناغی هێرش بردن كە خەریكە بەرە بەرە دەبێتە كاراكتەرێكی سەرەكی لەرۆژهەڵاتی ناوەراست,زیاد لەوەش توركیا توانیی رێگری بكات لە پرۆژەیەكی ئەمەریكا لەنەتەوە یەكگرتوەكان كاتێك ترامپ واژووی لەسەر برۆژە بریاری ناساندنی قودس وەك پایتەختی دەولەتی ئیسرائیل كرد ,ئەمەش وێرایی نیگەرانی جیهانی ئیسلامی و ولاتانی عەرەبی زۆربەی جیهان دژی وەستایەوە بە بریارێكی رەگەزپەرستی ناوزدیانكرد كەدوا جار بەهۆی پرۆژەی توركیا لە كۆبونەوەی نەتەو یەكگرتوەكان شكستی هێنا.لێرەدا ئەوەی پێویستە بوترێت ئەوەیە كە لەكاتی ئێستا ئەمەریكا رووبەروویی چەندین مەترسی گەورە بۆتەوە لەسەر ئاستی جیهان بۆیەش زۆربەی دەزگاو دامزراوەكانی لێكۆلینەوە ناوخۆیەكانیان ئاماژەیان بەو مەترسیە دابوو بۆیە دوا جار بریاری ستراتیژیەتێكی نوێی دا بۆیە دونالد ترامپ بۆیەكەم جار دوای پەسەند كردنی ستراتیژیەتی نوێ تیشیكی خستە شتێك كەتارادەیەك ناوەرۆكی پرۆژە ستراتیژیە پەنجاوپێنج لاپەریە نوێیەكە ئاشكرا دەكات,دیارترینیان بریتی بوو لە: دان نان بەهەلە ستراتیژیەكان كە ئەمەریكا تێی كەوتوە لە ماوەی دە ساڵی رابردوو,هەروەها ترامپ وتی :حەزبكەین یان نا ئێمە لە كاتی ئێستا لە جیهان تەنیا هێز نین بەڵكوو گەراینەوە بۆ سەردەمی جەنگی سارد و ركاربەری و ململانێ‌,ئێمە روو بەرووی چەندین شێواز لە مەترسی دەبینەوە, كە بارودۆخی ئێستایی جیهان پێدا تێپەر دەبێت لە جەنگی سەربازی و ئابوری سیاسی ,ئێمە رووبەرووی سیستەمێكی دەرچوو لەیاسا دەبینەوە, رووبەرووی گروپی تیرۆرستی دەبینەوە كە مەترسین بۆ سەر ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا. لەكرۆك و ناوەرۆكی ستراتیژیەتی ئەمەریكا چەند شتێك گرنگی تایبەت پێدراوە وەك هێلی سەرەكی لەوانە: گەراندنەوەی پێگەی ئەمەریكا بۆسەردەمی زێرینی خۆی لەرێگایی چەندین تاكتیك و میكانیزم كە خەریكە سەرەتاكانی هەستی پێدەكرێت بەتایبەت لەسەردانی ترامپ بۆ خۆرهەلاتی ناوەراست كەدوای گەرانەوە لەكەنداو نزیكەی (500) ملیار دۆلاری بۆ ئەمریكا دابینكرد,وە توانیویەتی تارددەیەك هەژموونی ئێران لەسەر عێراق گۆشەگیر بكات,هەروەها پێداچونەوە بە بواری بەرگری وسەربازی لەرووی نوێكردنەوەی سوپاو بنیاتنانەوەی وگەشەپێدانی نەوعیەتی چەك و جۆری چەك ,خالێكیتری گرنگ بریتیە لە رووبەرووبونەوەی هێرشی ئەلكترۆنی و كارۆموگناتیسی,هەروەها سەپاندنی ئاشتی بەهێز كە ئەوەیان تەحلیلی زۆری دەوێت كە ئایا مەبەست لەم ستراتیژە كامە ئاشتیە دەسەپێنرێت بەهێز؟!!!,بەرایی هەندێك لە چاودێران دووشتە,یەكەمیان:یەكلاكرنەوەی كێشەی ئیسرائیل و فەلەستینە ,هەروەها رەنگبێت رووبەرووی ئێرانیش ببنەوە یاخود هەژموونی بەتەواوی كەمبكرێتەوە,هەروەها كۆریای باكوریش بەشێكە لەو گۆراكاریانە.دووەمیش: دروستكردنەوەو گێراندنەوەی دەولەتە مەركەزیە كۆنەكانی هاوشێوەی سەددام و قەزافی و علی عبد الله صالح كەبەدیدی بەندە خاڵی دووەم مەترسی زۆری بۆ سەر كورد دەبێت ئەگەر سەربگرێت.

ئایا كورد پێگەیی چی دەبێت لەسیاسەتی نوێیی ئەمەریكا؟
پێویستە ئەوە بڵێین كە ئەمەریكا لە كاتی ئێستا پەیوەندیەكی بەهێزی هەیە لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی گەل (YPG)هۆكاری ئەو پەیوەندیە بەهێزە بۆ سێ شت دەگەرێتەوە:یەكەمیان سەركەوتنەكانی یەپەگە لە سوریا لەبەرامبەر داعش بەتایبەت لەكۆبانێ‌.دووەمیان:لاواز بوونی پێگەیی ئۆپۆزسیون لەسوریا بەگشتی بەهۆیی هێرشەكانی روسیاو پاڵپشتی لە رژێمی ئەسەد.سێهەمیان:بەیەك گەیشتنی بەرژەوەندی ئەمریكا و كورد لەسوریا چونكە ئەمەریكا و ئیسرائیل هەرگیز رێگە نادەن سوریا ببێتە پاروێكی ئاسان بۆ روسیاو ئێران بۆیە دواجار توانی قەناعەت بە یەپەگە بكات بیان كات بەهاوپەیمانی خۆی , گشت ئەو هۆكارنەو وایكردوە ئەمەریكا كوردانی رۆژ ئاوا وەك هاوپەیمانی خۆیان ناوزد بكەن كەئەمەش نیگەرانی هەریكە لە روسیاو توركیای لێبكەوێتەوە,كە رەنگبێت ئێرانیش حەز بكات لە ژێرەوە رژێمی ئەسەد دەست بگریت بەسەر عەفرین,ئەوەی جێگای مەترسیە ئەوەیە كەئایا هاوپەیمانی ئەمەریكا ستراتیژیە لەگەڵ كورد یاخود تاكتیكێكی كاتیە؟ ئەوەی دەبیسترێ‌ لە ناوەندەكانی بریار لە ئەمەریكا ئەوەیە تاكتیكێكی كاتیە, واتە لەدوای نەمانی داعش هاوكاری ئەمەریكا نامێنێت,بەڵام دژ بەیەك بونێكیش هەیە ,چونكە ئەگەر سەیری سیاسەتی ئەمەریكا بكەین دەبینین لەدوای ئازاد كردنی شاری رەققە لەلایەن هێزە كوردیەكان ئەمەریكا پشتیوانی بۆ یەپەگە زیادتر بوە هەروەها هێزەكانی ئەمەریكاش ریژەیان بەرەو زیاد بوون دەچێت, زیاد لەوەش چەندین بنكەی سەربازی نوێیان كردۆتەوە لە گشت ئەو شوێنانەی كوردی لێ یە هەروەها بریاری پرچەك كردنی كورد دراوە و بری 300 ملیۆن دۆلار چەكیان بۆهاتوە ,وە لەمانەش گشتی سەیرتر ئەوەیە كە بریاری دروستكردنی هێزێكی سنور پارێز دەرچوە كە ژمارەیان 30,000 چەكدارە راستەوخۆ ئەمەریكا سەرپەرشتیان دەكات, گشت ئەو هۆكارنە وایكردوە كە توركیاو روسیا هەست بە نیگەرانیەكی زۆر بكەن و پەنا بۆ بریاری هەڵوەشاندنەوە نەهێشتنی كانتۆنەكانی كوردستانی رۆژئاوا بدەن,كەواتە پوختەی وتەكان ئەوەیە كە كورد لەسوریا ئێستا رووبەرووی سوپایی توركیا بۆتەوە,ئەمەریكا تاكوو ئێستا هەلوێستێكی توندی نەنواندوە بەرامبەر توركیا بەلكوو ترس هەیە كرین و فرۆشتن بە كوردانی رۆژئاوا وە بكرێت,هەرچی بێت دەبێت شتێك بڵیین كە گرنگە زۆر بۆ یەكلاكرنەوەی كێشەكان, ئەویش ئەویە كە تاكوو ئێستا لە خۆرئاوا كورد بەرگریەكی بەهێز دەكات ,لەدوای نزیكەی مانگێك تاكوو ئێستا شەرڤانان بەرگریەكی دڵێرانە دەكەن توركیا وەك دووەم هێزی ناتوو نەیتوانیوە هیچ شوێنێكی ستراتیژی شاری عەفرین داگیر بكات ,ئەمەش بەڵگەیی ئەوەیە كە دەكرێت لەدوای سەركەوتنی یەپەگە لەو شەرە ئەمەریكا پشت بەو هێزانە ببەستن بۆروو بەروو بونەوەیان لەگەل رژێمی ئەسەد و حزب الله حەشدی شەعبی, كەلەكۆتایدا دەتوانین بڵیین هاوشێوەی كوردستانی باشور هەرێمێكی ئارام بۆكورد بە بریارێكی نەتەوە یەكگرتوەكان دەستە بەر بێت,لەو حالەتشدا كورد لەهەردوو پارچە پێگەیی بەهێز دەبێت,هەم لە باشور هەمیش لەباكور,كە رەنگبێت سەرەتایەكیش بێت بۆ درێژەدان بە سیاستی دوور هاوێژی ئەمەریكا بۆ لاواز كردنی ئێران و توركیا وەك دوو زلهێزی هەریمی مەترسی دار لەسەر ئەمەریكا لەرێگایی گرنگیدان بەكوردانی ئێران و توركیا كەسەرەنجام كورد سودمەند دەبێت لە سیاسەتی نوێ‌ی ئەمەریكا ئەگەر ناوخۆیی خۆی پتەو بێت,هەروەك چۆن شەرڤانان هێزوو توانایی خۆیان سەلماند وەتوانیان داستانی مێژوویی لەقارەمانیەتی تۆماربكەن ,بەپێچەوانەی ئەزموونی باشور كە نەمان توانی سەعاتێكیش خۆراگرین بەهۆی دووبەرەكی و خیانەت و پاشقول گرتن لەیەكتری, و بێنازی بێموچەیی پێشمەرگە, و هایلایفی و پاشاگەردانی دەسەلاتداران و بەرپرسان , گشت ئەمانە وایكرد پێگەیی كوردستانی باشور لە بەرامبەر جیهان و عێراق لاواز دەركەوێت , لە%51 خاكی كورستانمان داگیر بكرێت كە بەخوێنی هەزاران پێشمەرگە ئازاد كرابوون, هەر بۆیەش لەكۆتایدا دەڵێم پێویستە خەڵكی ستەمیدەی كوردستان چیتر باوەر بەو بەناو دەسەڵاتە بازرگانە قۆرخاكارانە نەكات ,كەلەماوەیی 27 ساڵی حوكمرانیەتیان ئەوەندە خراپ حوكمیان كردوە كە تەنانەت نەتوانراوە هێزێكی پێشمەرگەیی یەكگرتووشمان هەبێت بەرگری لەولات بكات بەلكوو هەردەم هەوڵیان داوە هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ململانیی نێو خۆیەكان بەكاربێنن, بۆیەش نەمانتوانی هەیبەت و شكۆیی هەرێم رابگرین لەبەرامبەر هێزێكی لاوازو تێكشاوی وەك عەبادی ئەوەش زۆر روونە هۆكارەكانی لە 16/10 /2017 وەك نەهامەتیەكی مێژووی پێویستە سەیر بكرێت ,كە لەچەند سەعاتێك نزیكەی نیوەی خاكی كوردستانی باشور لەلایەن حەشدی شەعبی داگیر كرا ,هەڵبەتە ئەو هەڵ و مەرجانەی كە بۆ كورد رەخسابوون تاراددەیك لەكاتی ئێستاش بونیان هەیە بەتایبەت ئەگەر عەبادی شكست بێنێت رەنگبێت ئەمەریكا سود لە كوردانی باشور ببینێت بۆ هەر ئەگەرێك بۆ فشار دروستكردن لەسەر ناوەند یاخود لاواز كردنی پێدەچیًت ئەمەریكا پلان و تاكتیكی تایبەت بەخۆی هەبێت بۆ داهاتووی عێراق بەلام دەبێت كورد ئەوەش بزانێت كە ئەمەریكا یەكێك لەپلانەكانی گەراندنەوەی كۆنە بەعسیەكانە كە ئەمەش ئێمەی كورد ئەزمونێكی تاڵمان هەبوە لەگەڵیان بۆیە نابێت كورد جارێكیتر پاڵپشتی هێنانەوەی بەعسیەكان بكات ئەگەر بەدەم و چاوی نوێش كاربكەن ,هەموو ئەو هاوكێشە ئالۆزانە بۆیەكلابونەوەیان پەیوەستە دەرئەنجامەكانی رووداوەكانی رۆژهەڵات بەتایبەت بەرژوەندی زلهێزەكان كە ئەگەر كورد یاریكەرێكی باش نەبێت و یەكگرتوش نەبێت ئەوا دوو بارە ئەوەی بنیات نراوە لەدەست دەچێت.