دزەكان بەو شێوەیە ڕۆیشتە ناو كۆشكەكەوە

 

گەنجینەكەیان دۆزیەوە و كردیانەوە بەبێ ئەوەی ھیچ بەشێكی دەرگاكە بشكێنن .

شتەكانیان ھەموی برد و بەرپرسی دزەكان لەسەر كورسیەكە دانیشت و وتی: یاری پۆكەر بێنە با یاری بكەین .

یەكێك لە دزەكان وتی: با ڕاكەین و لە ماڵەكەی ئێمەدا پۆكەر بكەین
بەرپرسی دزەكان بەسەر سەریا ھاوری كرد و وتی: من بەرپرستانم چیتان پێ ئەڵێم ئەبێت ئەوە بكەن .

یەكێك لە دزەكان یاری پۆكەری ھێنا و دەستیان كرد بە یاری پۆكەر .
سەركردەی دزەكان وتی: تەسجیلەكە بەئیش بخە و سەوتەكەی بەرز بكەوە
دزەكان ترسان چونكە سەركردەكەی فەرمانی كرد بو ئەگەرنا دەیگرێت
خاوەن كۆشكەكە ھاتەوە و دەماچەی دەرھێنا و ووتی:
ئەی دزەكان ئەوە چی دەكەن لە ماڵی ئێمە؟

بەرپرسی دزەكان خۆی تێك نەدا و بە ھێواشی بە دزەكانی وتی: یاریەكەتان تەواو بكەن و واز لە خاوەن ماڵەكە بێنن و زۆر گرینگی پێمەدەن .
خاوەن كۆشكەكە پەیوەندی بە پۆلیسەوە كرد و وتی: فریام كەون دز ھاتۆتە مالمانەوە .

پۆلیس ھات ، خاوەنی كۆشكەكە وتی گەورەم ئەوە دزەكانن ئەوەش پارەكەمە كە دزیویانە و قوماری پێدەكەن و لەبەردەمیانە .

بەرپرسی دزكان بە پۆلیسەكەی وت: گەورەم ئەو پیاوە درۆ دەكات ، ئێمەی بۆ ئێرە بانگھێشت كردووە تا یاری لەگەڵ بكەین ، ئێمەش یاریمان كرد و ئێستا ھەمو پارەكەی دۆڕاندووە و دەماچەی دەرھێناوە و دەڵێت: ئەگەر نەمدەنەوە پۆلیس ئاگادار دەكەمەوە و دەڵێم دز ھاتۆتە سەر ماڵەكەم
.
پۆلیس سەیری مێز و كورسیەكەی كرد راستە ھەمو پارەكە لەسەر مێزەكەیە و گۆرانی بەدەنگی بەرز ئیش ئەكات و ئامادەبوان بەردەوامن لە یاری پۆكەر .
پۆلیس وتی بە خاوەن كۆشكەكە: بانگھێشتی ماڵەوەیان ئەكەیت و یارییان لەگەڵ ئەكەی كاتێكیش یاریەكە ئەدۆڕێنیت پەیوەندیمان پێوە دەكەیت و دەڵێیت دز ھاتۆتە سەر ماڵمان؟ ئەگەر جارێكی تر كارێكی لەو شێوەیە بكەیت ئەوخەینە ناو گرتوخانە .

پۆلیسەكە بەرەو دەرگا بەرێكەوت بۆ ئەوەی كۆشكەكە بەجێ بھێڵێت ، سەركردەی دزەكان وتی: گەورەم ئەگەر بڕۆیت ئەمانكوژێت ، بۆیە ھەمو دزەكان بە پاسەوانی پۆلیس ھەمو پارەكەیان لەگەڵ خۆیان برد و لە كۆشكەكە ڕۆیشتنە دەرەوە .

لە ئێستادا دزە گەورەكان بەوشێوەیە دزیمان لێ دەكەن .