بۆ دەنگ بدرێ‌ بە (یەكگرتوو)؟

هەموومان دەزانین لە ئێستادا هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی زۆر هەستیاردا گوزەردەكات و، سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیەكان سەرسەختانە سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنن و ،هەر لایەنێكیش وەك مافی خۆی بانگەشە بۆ لیستەكەی خۆی دەكات و، سەرەنجی هاوڵاتیان بۆخۆی كەمەند كێش دەكات
،بەدڵنیاییەوە خەڵكێكی زۆر هەیە كە سەربەخۆن و پەیوەندیان بەهیچ هێزیكی سیاسیەوە نیە،لەوانیە زۆرێك لەم كەسانە، بیر لەوە بكەنەوە ئاخۆ كێ‌ شایستەی ئەوەیە دەنگ و متانەی خۆیانی پێببەخشن؟،پێم وایە هەر كەس كەمێك بە ووردی لەمەسەلەكە بڕوانێ‌، ئەوە زۆر بە ئاسانی دەزانێ‌ كە شایستە ترین هێزی سیاسی بۆ متمانە پێ‌ بەخشین و دەنگدان (لیستی 175)ی (یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانە) بۆ؟
لەبەر ئەوەی یەكگرتوو خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندیە كە هیچ هێزێكی تر ئەم خەسڵەت و سیفەتانەی تیا نیە ،بۆ نمونە یەكگرتوو تاكە هێزی مەدەنی حەقیقی هەرێمی كوردستانە،كە نە لە ئێستا و نە لەرابردوودا خاوەنی پاشخانی عەسكەری نیە،یەكگرتوو هێزیكە بە ئاسایی لە دایك بووە و پەرچەكردار و كاردانەوە و ئینشیقاقكردن نەبووە لە هێزێكی تر، یەكگرتوو بە واتای وشە هێزێكی میانەرەوە و دوورە لە رەق و كینە و پاشقوڵگرتن لە ئەم و ئەو،یەكگرتوو خاوەنی بەرفراوانترین جەمارەی رۆشنبیر و كەڵە پیاوی ئەكادیمی و زانستیە،یەكگرتوو ئەندامانی بە جوانترین شێوە پەروەردەكردوە و مەگەر بە زوڵم و هۆكاری سیاسی،ئەگەرنا هەرگیز هیچ ئەندامێكی یەكگرتوو لەسەر تاوان و جینایەت دەستگیر نەكراوە،لە لایەكی ترەوە ئەگەر لە رابردوودا و لە قۆناغی رزگاری نیشتیمانی چەك هەڵگرتن بۆ هەندێك لایەن بۆ ئێستایان شەرەفێكی مەزن بێ‌،ئەوە لە دوای راپەڕین و پرۆسەی ئازادیش، بێ‌ بەری بوونی یەكگرتوو لەشەڕی ناو خۆ و دوورو نزیك بەشداری نەكردنی یەكگرتوو لەم شەڕە نەگریسە، شەرەفێكە بۆ یەكگرتوو كە هیچی كەمتر نیە لە شەرەفی بەشدایكردنی خەباتی چەكداری لە رابردوودا،یەكگرتوو قوتابخانەیەكی مەزنە و پیاوی مەزن و نیشتیمان پەروەر و كەسی عەدالەتخوازی بەرهەم هێناوە،یەكگرتوو كە تا ئێستا دەسەڵاتی فیعلی لە پرۆسەی سیاسی كوردستاندا نەبووە، بەڵام بەم حاڵ وەزعەشەوە هەرگیز درێغی نەكردوە لە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان،چ بە پڕۆژە سیاسیەكانی و بەرزكردنەوەی داواكانی هاوڵاتیان بۆ دەسەڵات،چ لە رێگای كارە خێرخوازیەكانی، ئەوەتا ئێستا بەرادەیەك كاری خێرخوازی بووە بە سومبل بۆ یەكگرتوو، تا ئەو رادەیەی كە خەڵك هەموو بارەگایەكی یەكگرتوو بە رێكخراوێكی خێرخوازی دەزانێ‌ نەك بارەگایەكی حیزبی مۆڕە لێكراو،بۆیە بە درێژایی ساڵ بۆ پێداویستیەكانیان خەڵك روو لە هەموو بارەگایەكی حیزبی و ئیعلامی یەكگرتوو دەكەن،دەی ئەمە چی دەگەیەنێ‌؟ ئەوە دەگەێنێ‌ كە خەڵكی كوردستان بە هەموو چین و توێژەكانیانەوە گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەی كە یەكگرتوو ئەوەندەی لە خەمی خزمەتی خەڵكی كوردستانە ئەوەندە لە خەمی كاری حیزبی خۆیدانیە و، بەڵكو حیزبیش تەنها وەك ئامێزێك بەكاردێنێ‌ بۆ برەودان بەكارە ئیصلاحی و خێرخوازی و مرۆییەكانی،یەكگرتوو هێزێكە ئێستا و رابردووی روون و ئاشكرایە و، هیچ كەیس و فایلێكی شاراوەی نیە و ،ئاشكرا و پەنهانی وەك یەكە.
یەكگرتوو بەكردار سەلماندویەتی كە هێزیكی دیموكراتخوازە و بڕوای بە دەستاو دەستكردنی دەسەڵات هەیە و ،تا سەرئێسقان دژە لەگەڵ دەسەڵاتە فیرعەونی و خۆسەپێنەكان،یەكگرتوو بەدەر لە بیر و بۆچوون و ئایدالۆژیا، قەناعەتی بە حورمەتی خوێنی ئینسان هەیە و رێزیش لە رای جیاوازی بەرامبە دەگرێ‌، یەكگرتوو هەردەم لە سەنگەری خەڵكانی مەزڵومدا بووە و، بەردەوام بەیاننامەی لە سەر هەموو ناحەقییەك دەركروە،بێ‌ لەبەر چاو گرتنی ئەوەی كە لایەن و كەسە مەزڵومەكە ئیسلامیە یا عەلمانی،یەكگرتوو بڕوای بە پێكەوە ژیان هەیەو، قەناعەتی بە دابەشكردنی كۆمەڵگا نیە لەسەر بنەمای بۆچوونی سیاسی و تێگەیشتن لە دین،یەكگرتوو هەردەم هەوێنی برایەتی بووە، نەك ئامرازێك بۆ فیتنە و شەڕ و ماڵ وێرانی و ئاشوبی ناوخۆیی.
یەكگرتوو هیچ هێزیكی سیاسی بە دووژمنی خۆی نازانێ‌، بەڵكو پێی وایە لەگەڵ هێزەكانی تر ركابەرە نەك دوژمن.
یەكگرتوو بە ئەخلاقەوە سیاسەت دەكات و، قەناعەتی وایە (تا)ی هەڵبژاردن ئەوە ناهێنێ‌ حورمەت و قودسیەت بۆ هیچ شتێك نەمێنێتەوە، بەڵێ‌ هەموو ئەوانە لە سەدا سەد حەقیقەتن و، لەسەر ئەرزی واقیعدا رەنگیانداوەتەوە لە ناو ریزەكانی یەكگرتوودا، بە دڵنیایەوە هەموو ئەمانە شایەتیەكن بۆ مێژوو، نەك بانگەش و دروشمی بریقەدار بۆ هەڵبژاردن.