هەزار ڕەحمەت لە مەسعود محەمەد!

  شەممە, 26 ئایار 2018 07:03

 

هەموو جارێ کەباسوخواسی (یەکڕیزیی کورد) گەرم دەبێ و دەبێتە حیکایەتی مێدیاکان و میمبەرە سیاسیەکان، ئەوقسەیەی مامۆستامسعود محمدم بیرئەکەوێتەوە،کەوتبوی (کوردهەمووشی یەکبێ،ئەوجاهیچ نیە،ئەی ئەگەر یەک نەبێ،چی پێ ئەکرێ؟)
دوو حیزبی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان، ناوماڵی کوردیان وێرانکردوەو هەر ڕۆژەی کونێکی تێ ئەکەن، ئێستاش ڕاکە ڕاکەوکێبڕکێیانە لەسەر چونەوە بۆبەغداو خۆگونجاندن لەگەڵ (داگیرکەرانی کەرکوک) بۆ یەکخستنی ناوماڵی ئێراق و بەدەسهێنانی چەن پۆستێکی باڵالەبەغداوشەرعیەت بەدەسهێنان بۆ تاڵانکردنی زیاتری سامانی هەرێم و چەوساندنەوەی زیاتری خەڵکی کوردستان..

حامد محەمەد عەلی

حامد محمدعلی لەدایكبووی 1960 خانەقین دەرچووی زانكۆی بەغدا ـ كۆلیژی ئەدەبیات ـ بەشی ڕاگەیاندن.. ماستەر لە ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەریی لە زانكۆی سانت كلیمێنتس ـ ئۆنلاین ..ئەنامی دەستەی دامەزرێنەرو سكرتێری پێشووی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان . لەساڵی 1985 وە لە بەغدا دەستی بەنووسین و بڵوكردنەوە كردووە بە عەرەبی و كوردی.. سەرنوسەری ڕۆژنامەی یەكگرتوو لە 1999ـ 2005 . بەشدارێكی كارا بووە لەداڕشتنی پڕۆژە یاساكانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی كوردستان .. بەشداریی لەدوو كۆنگرەی ڕاگەیاندنی ئێراقی كردووە لە بەغدا 2005 و لە پاریس 2007 .هەروەها بەشداری لە دووكۆنگرەی فیدراسێونی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان كردووە لە ڕوسیاو لە ئەسپانیا لە 2007 و 2010..چەند نامیلكەیەكی چاپكراوی هەیە لەبواری جیا جیا ..