دەسخۆش ئەنجومەنی پارێزگا

بەپێی بەدواداچون و ڕاپۆرتی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، کەدوێنێ بڵاویان کردەوە،کومپانیای (م. م) کە چەندساڵێکە سەرپەرشتی ڕێکخستنی پەخشی کەناڵە لۆکاڵیەکان دەکات،بەسیستمی دیجیتاڵی وکوالیتی hd، بۆخۆی مۆڵەتی یاسایی ئەوکارەی نیەو هیچ گرێ بەستێکیشی لەگەڵ (وەزەرەتی ڕۆشنبیری)دانیە ،کە پێدەچێ پێشترلەڕێگەی (ب.گشتی ڕاگەیاندن)ی سەربەوەزارەتەوە، ڕێگەی پێدراوە ئەوکارە بکات،بەڵکو تەنها وەک کومپانیایەکی ڕێکلام مۆڵەتی وەرگرتووە! فەرموو ئەم وڵاتە چی بەسه ر هاتوە؟! ئەم کومپانیایە ماوەی جارێک بەناوی سیستمی نوێوە گێچەڵ بەخەڵک دەکات و ئامێری پەخشیان پێدەگۆڕێ، کەچی نەک پشت بەهیچ یاسایەک نابەستێ ،بەڵکو مۆڵەت وگرێ بەستی پێویستیشی بۆئەوکارە نیە..

دەسخۆشی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەکەم کە بەدواداچونی بۆ ئەو پرسە کردوسەرەداوێکی کەشفکرد.

بەئومێدی ئەوە کەئەم بابەتە ڕاستە ڕێ بکرێ وحکومەت ڕێگەنەدا ئەوکومپانیایانە چیتر،یاری بە عەقڵ وگیرفانی خەڵک بکەن.

من جارێکی دیکەش جەخت لەقسەکانی ڕابوردوم دەکەمەوە،کەپێویستەپەخشی ڕادێوتیڤیەکان بەیاسایەکی (گشتگیری سەردەمانە) ڕێک بخرێت،نەک بە ڕێنمایی وگرێ بەست و ئەوشتانە ..