گەڕانەوە بۆ سانسۆر پاشەکشەیە

بەداخەوە پاش 25 ساڵ لەدەرچونی یاسای ژمارە 10 و هەڵگرتنی سانسۆر لەسەرچاپەمەنیەکان ، جارێکی دیکە لەهەرمی کوردستان سانسۆر بۆسەربەشێک لەچاپکراوەکان گەڕاوەتەوەو لەدەرەوەی دەقی یاساییش، کەناڵی ڕاگەیاندن دادەخرێ؟!


ڕاستە بەحوکمی سروشتی دینامیکی کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەریی ، پێویستە یاساکانی ئەم بواره ناوە ناوە پێداچونەوەیان پێدابکرێت و بەجۆرێک هەمواربکرێن کەلەگەڵ ڕەوتی سەردەم و بەرژەوەندی و واقیعی کۆمەڵایەتیدا بگونجێن..هەروەها ئێمە بۆشایی یاساییشمان زۆرە من پێشتر لە وتارێکدا لەهەفتەنامەی (ڕوداو) بەیانم کردوون، پێویستە ئەوانیش پڕ بکرێنەوە..


بەڵام وەکو مەبدەء وڕێزگرتن لەیاساکانی پەرلەمانی خۆمان، پاشەکشە کارێکی خراپە،ئێمە پاش 25 ساڵ لە هەڵوەشاندنەوەی سانسۆر،چۆن ئەبێ بگەڕێینەوە بۆ ئەو نەریتە دواکەوتوە؟ یان چۆن ئەبێ بەبێ بوونی دەقێکی یاسایی کەناڵی تەلەفزێونی دابخرێ؟! ئەمانە پرسیاری جددی و جەوهەرین،دەبێ لایەنی پەیوەندیدار وەڵامیان بداتەوە.