(ئیسرا و میعراج) موعجیزه‌ى پیغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌ دروودى خوای لێ بێت

  سێ شەممە, 12 حوزەیران 2018 12:54

خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیروز ده‌فه‌رموی(لا إكراه فی الدین قد تبین الرشد من الغی). ئه‌م ئایه‌ته‌ رووى ده‌می له‌ هه‌موو مروڤه‌كانه‌ به‌ هه‌ر ئایدیایه‌كه‌وه‌. ماموستایانی ئایینی یان تاكی موسلمان پیویسته‌ ئه‌وه‌نده‌ى خوى ماندوو ده‌كات بو سكالا و یونس راوی به‌ نه‌زان و جوین دان و ته‌شهیر كردن ماندوو ده‌كات با له‌رووى ئاكادیمیه‌وه‌ وه‌لامی یونس راوییه‌كان بده‌نه‌وه‌. میژووی ئیسلام و نووسه‌ره‌كانیان بی به‌ری نین له‌ گوناه و نایه‌كسانی. كاتی پیغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه و سلم). بو شه‌وه‌كه‌ى چووه‌ ئیسرا و میعراج و به‌یانیه‌كه‌ى هاته‌ لای كه‌عبه‌:- یه‌كه‌م: سه‌ركرادایه‌تى قوره‌یش هه‌ر به‌ بیستنى هه‌واله‌كه‌ كه‌وتنه‌ گالته‌ پیكردن و تانه‌ لیدان و قسه‌ وتن. جگه‌ له‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ باوه‌ریان هینابوو و ئیمان به‌ ته‌واوى نه‌چوبو دلیانه‌وه‌ هه‌لگه‌رانه‌وه‌ له‌ ئیسلام. كه‌واته‌ ئیستاش كه‌سیك هه‌لسی بروای بی نه‌بی ده‌بی سروشتى بی به‌لامانه‌وه‌. دووه‌م: حه‌زره‌تى ئه‌بوبه‌كر له‌ نزیك مال بووه‌ چوونه‌ لای وتیان هاوریكه‌ت وا ده‌لیت. فه‌رمووى ئه‌بوبه‌كه‌ر: له‌وه‌ زیاتر بلی بروای پی ده‌كه‌م. كه‌واته‌ هیشتا ٨ كاتژمیر به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ تینه‌په‌رى كه‌ بوونه‌ سي(٣)به‌ره‌.!! له‌ كاتیكدا پیغه‌مبه‌ر پیی ناخوش بوو به‌لام سزاى كه‌سی نه‌دا.
رووداوه‌كه‌ كیشه‌كه‌ى زیاتر له‌سه‌ر(كاته‌. واته‌ ره‌هه‌ندی كات) چون به‌و كاته‌ كه‌مه‌ محمد ئه‌وه‌نده‌ى بریوه‌. جاری پیش هه‌موو شتی بروامان به‌ ميعراج نه‌بی پیی كافر نابین. و قسه‌یه‌كى تیا هه‌یه‌. به‌لام بروامان به‌(ئيسرا ) نه‌بی كافر ده‌بین. یونس راوی ده‌بی بروای به‌وه‌ هه‌بی كه‌ موحه‌ممه‌د پیغه‌مبه‌ره‌ و لای خواوه‌ هاتووه‌. كه‌واته‌ موعجیزه‌ بوون بو پیغه‌مبه‌ران تاكه‌ كارتی سه‌ره‌كى بووه‌ بو برواهینانى گه‌لان. ده‌بی شتیك بكه‌ن تا خه‌لكی بروای پی بكه‌ن كه‌ لای خواوه‌ هاتووه‌.(معجزه‌)له‌ ریشه‌ى(عجز)ه‌وه‌ هاتووه‌ واته‌ نه‌توانین كه‌سیك نه‌توانی شتیك بكات و له‌ ده‌سه‌لاتى نه‌بی. عاجز بی به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا. كه‌واته‌ بروامان به‌ مانگ له‌ت كردن و ئیسرا و میعراج و ده‌یان موعجیزه‌ى ترى موحه‌ممه‌د نه‌بی؛ كه‌واته‌ پیغه‌مبه‌ریتى موحه‌ممه‌د له‌ كوییه‌.؟!!من چوزانم پیغه‌مبه‌ره‌..؟!! خو ده‌بی شتیكی پیی بی كه‌ مروڤه‌كان نه‌توانن بیكه‌ن. هه‌موو پیغه‌مبه‌ران به‌ موعجیزه‌وه‌ هاتوون؛ تاوه‌كو خةلكی تیبگه‌ن ئه‌وه‌ لای خواوه‌ هاتووه‌. له‌سه‌رده‌می موسا سیحر باوه‌ كه‌واته‌ ده‌بی سیحر بكات. له‌سه‌رده‌می عیسا پزیشكى باوه‌ كه‌واته‌ عیسا ده‌بی كویر و به‌لك چاك بكاته‌وه‌. له‌سه‌رده‌می موحه‌ممه‌د شیعر و به‌لاغه‌ و مه‌نتیق باوه‌؛ كه‌واته‌ موحه‌ممه‌د پیویسته‌ شتیك بلی وه‌ك عیسا و موسا بی. كاك یونس ده‌بی بروای به‌ رووداوه‌كه‌ى سوله‌یمان و به‌لقیس نه‌بی.؟!!به‌یه‌ك چاو تروكان عه‌رشه‌كه‌ى به‌لقیسیان هینایه‌ لای حه‌زره‌تی سوله‌یمان!! پاشان(بعد زمنی) له‌ لاى خوا و لای ئیمه‌ جیاوازی هه‌یه‌. ته‌ماشای ئه‌م ئایه‌تانه‌ بكه‌ن.١-إن ربكم الله الذي خلق السماوات والأرض في ستة أيام 54 الأعراف
٢-وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ يُقْسِمُ الْمُجْرِمُونَ مَا لَبِثُوا غَيْرَ سَاعَةٍ ۚ كَذَٰلِكَ كَانُوا يُؤْفَكُونَ (55) الروم
٣-سَأَلَ سَائِلٌ بِعَذَابٍ وَاقِعٍ . لِلْكَافِرِينَ لَيْسَ لَهُ دَافِعٌ . مِنَ اللَّهِ ذِي الْمَعَارِجِ . تَعْرُجُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ. المعارج
٤-وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ ۚ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ (47) الحج
٥-قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ فَاسْأَلِ الْعَادِّينَ (113) المؤمنون
پاشان كاك یونس ده‌بی ئه‌وه‌شی خویندبیته‌وه‌ كه‌ موحه‌ممه‌د ویناى ته‌واوى قودس و ریگاى نیوان قودس و مه‌ككه‌ی بو روون كردنه‌وه‌ خو پیغه‌مبه‌ر پیشتر ئه‌وى نه‌بینیوه‌؟!! خه‌لكی مه‌ككه‌ هه‌ندیكیان وتیان موحه‌ممه‌د ده‌ى ئیمه‌ ریگاى نیوان مه‌ككه‌ و قودسمان دیوه‌ بومان باس بكه‌ بزانین چونه‌. پیغه‌مبه‌ریش به‌ وردی رووداوه‌كه‌ى بو باس كردن!! به‌ وردی هه‌موو ئه‌وه‌ى دیبووی له‌و سه‌فه‌ره‌ى ئیسرا و میعراج نیوان مه‌ككه‌ و قودس و مزگه‌وتى ئه‌قسا بوی روونكردنه‌وه‌. خه‌لكى مه‌ككه‌ و سه‌ركردایه‌تى قوره‌یش ده‌یانزانى موحه‌ممه‌د پیشتر قودس یان فه‌له‌ستینى نه‌دیوه‌. پاشان ده‌لیین موحه‌ممه‌د له‌ فارس و یونانی وه‌رگرتووه‌؛ باشه‌ كه‌سیكی نه‌خویندوار و كه‌سیك زمانی فارسی و یونانى نه‌زانی چون ده‌توانی چیروكیكى وا بگیریته‌وه‌.؟!! ئیمه‌ سالی ١٩٩٥مان له‌بیره‌ به‌ خه‌لكیان بوتایه‌ موبایلیك هاتووه‌ راسته‌وخو قسه‌ى پی ده‌كه‌ى و به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌بینى خه‌لكی گالته‌یان پی ده‌كرد و به‌ شیتیان له قه‌له‌م ئه‌دا..؟!! ئیستا كه‌سیك پیت بلی به‌ ٢ كاتژمیر ده‌چیته‌ سه‌ر مانگ و دییته‌وه‌ كه‌س بروا ده‌كات..؟!! ئایا نالیین ئه‌وه‌ شیت بووه‌؟!! ئایا تووشی سه‌رسورمان نابی.؟! سالی ١٩٩٥ به‌و شیوه‌ بیان وتایه‌ ئه‌و موبایله‌ هاتووه‌ و راسته‌وخو قسه‌ى پی ده‌كه‌ى بروات نه‌كردوه‌ ئیستا بروات كردووه‌ و موبایله‌كه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌.؟! پی ده‌چی به‌ دوو كاتژمیر بگه‌ینه‌ سه‌ر مانگ بینه‌وه‌ به‌لام كه‌س بروا ده‌كات نه‌خیر؟!! ئه‌ى پاش چه‌ند سالی تر بیته‌ دى بروا ده‌كه‌ى؟!!
كاك یونس لیره‌وه‌ نه‌قلی كردووه‌ زیاتر(http://www.m.ahewar.org/s.asp?aid=376628&r=0)
(http://www.m.ahewar.org/s.asp?aid=442538&r=0)
(http://www.m.ahewar.org/s.asp?aid=292312&r=0).
زور شتیكی نایاساییه‌ له‌ رووى ئه‌مانه‌تى عیلمیه‌وه‌ شتیكی نه‌قل بكری و ئاماژه‌ به‌سه‌رچاوه‌كه‌ى نه‌كری!!
هه‌ردی ئه‌نوه‌ر