فليمی شەهرزاد بينەرەکانی کرد بە پاڵەوان !

  چوار شەممە, 13 حوزەیران 2018 06:55

جوانی نوسيوە Yahya Nawzar Ali کە دەفەرموێت (لەوانەيە ئەوەی ئێستا ئەو بابەتە بخوێنێەوە گاڵتەی بێت بۆچی لەم کاتی موبارەکەدا خۆيان خەريک کردووە بە فليمێکەوە ! ) 

با من خراپتريشتان پێ بڵێم
بەهۆی ئيش و کار و جەنجاڵی ژيان (ڕۆژانی دووشەممە ناچار بووم لە محازەرەی زانکۆ يان ڕێستەکاندا سەيری وانەکانی فليمەکە بکەم ) نەک هەر ئەوە هەموو دوو شەمانێک (زياد لە کاتی خودی فليمەکە ، موناقەشەی ڕوداو و هەنگاوەکانی فەرهاد و بڕيارەکانی شەهرزاد و بێدەنگيەکانی باوکی فەرهاد و خۆخواردنەوەی قوباد و جگەرەکەی ...
کۆمەڵگای ئێمە خەريکە غەريب دەبێت بە ڕەسەنايەتی و عيشق و ڕێز و ئەو بێ دەنگی و خۆشويستنی بێ هەرا و قڕە .
زۆرانێک هەبوون پێيان وابوو فليمێکی وشک و بێ تام و چێژە ، وەلێ ڕاستيان فەرمووە ، چونکا خەڵی بوو لە عيشق و خۆشەويستيەکی درۆينە و خيانەت و ڕێگای هەڵەی هەرزەکاريانە (ئێمە جورئەت و هەڵە و هەڵەشەی تێکەڵ کردووە !)
صبر و خۆڕاگری وانەيەکی لەبيرنەکراو بوو لەپاڵ بێ دەنگيەکانی شەهرزاد و ڕوانينەکانی بوزورگ ئاغا و نوسينەکانی فەرهاد

هەموو شتێک کۆتايەکی هەيە ، (ئەم فليمە ) بەجۆرێک بينەرەکانی کردە پاڵەوان ، کە هەميشە پێيان وابێت لە سەرەتادان

هەرگيز حەزم بە دروستکرنی خەياڵاتێکی دور و نا واقيعی نەکردووە (هەميشە پێم وابووە گرنگترين شتێک بۆ مرۆڤ ئەوەيە فێر بێت لە ئێستای بونيدا بژيت و تامی کاتی ئێستای بکات) فليماکان و کتێبەکانی ئەمڕۆ بەجۆرێک گەنجانی تەماشاکەر و بەناو خوێنەريان خستۆتە خەياڵاتەوە ، بێ ئومێدی و بن بست و شەکەتی و تەسليمبوون بە ناواقيعی خەياڵەکانيان ئەنجام ئەبێ بۆيان ، وەلێ (فليمی شەهرزاد،زياتر ئێمەی بەرەو واقيعی بوون و لەئێستادا بوون و ژيان برد)

ڕوبەڕوبوونەوەی ستەم و زۆرداری بە حيکمەت ، هەنگاوانێکی وريايانە و ژيرانە ، هەم تەسليم نەبوون ، هەم ڕوبەڕووبونەوە ، (خۆيان دۆڕان!)

لەم کاولبوەدا(سەرەڕای هەموو نەگبەتيەکانی تر) عيشق بۆتە دێوەزمەيەک ،(هەم پياوانی نا حاڵی لە دين و هەميش چەپگەرای و ئەهلی خاڵی لە اخلاق )
ئاخێر هيچيان لە مانا و حەقيقەت تێ نەگەيشتوون ، هەردووکيان وەک دوو طەرەف بەردەوام دژ بەيەکن و لەم بەينەدا عيشق ناشيرينتر دەکەن...
(کەسێک لە عيشقی الاهی تێ نەگات ، (مرۆڤيش وەک کاڵايەک دەبينێت ) وەک (ئاژەڵ) ژيانی بەردەوامی پێ دەدەن دوور لە سۆز و ڕێز و بۆخۆژيان بۆ خزمەتی ئەو ژيان !

.