به‌شی یه‌كه‌م
ی‌و ئێن دی پی ( UNDP)كۆمه‌ڵێك بنه‌مای دانایه كه ستانداردهو بۆ هه‌موو جیهان ده‌گونجێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر حكومه‌تێك ئاستی سه‌ركه‌وتوی خۆی بزانێت به‌گوێره‌ی ئه‌م كاركتهرانه.لێره هه‌ندێكیان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستتان وبهراوردێك له‌گه‌ل حكومه‌تی ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان عیراق ده‌كه‌ین بۆ ناسینی ئه‌م حكومه‌ته ی دوور لهڕخنهی ئۆپۆزیسیۆن ومه‌رام ومه‌به‌ستی تر سا به‌ڵكو ئه‌م حكومه‌ته گوێی لێ بگرێت باوه‌ڕ به شتێك بكات. بنه‌ماكان ئه‌وانه‌ن:
یه‌كه‌م :به‌شداری كردن ، واته هه‌موو پیاووژنێك بۆی هه‌بێت به‌شداری له‌بڕیاری سیاسی‌دا بكات چ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ.ڕاسته‌وخۆ له ڕێگای پۆست وپله‌و پایه‌كانیان له‌ناو ده‌سه‌ڵات وناڕاستهوخۆش له‌ڕێگای ئازادی بیروڕاوه.ده‌نگدان لهههڵبژاردنهكانیش بوارێكی تره بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه ده‌نگی خۆیان ده‌ر ببڕن به پشتگیری كردنی ئه‌م لیست وكهسانهی كه خۆیان پێیان گونجاوه حوكمیان بكه‌ن.هه‌روها زۆر ڕێگای تریش هه‌ن وه‌كو ڕاگه‌یاندن ونوسین وپهیمانگان وسهنتهركانی لێكۆلێنهوهودهزگا ئهكادیمیهكانوپارته سیاسیه‌كان وڕێكخراوه‌كان ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆیانه‌وه خه‌ڵك به‌شدار بن لهداڕشتین بڕیاری سیاسی وپشت گوێ نه‌خرێن .
ئایاله‌م هه‌رێمه‌ی خۆمان تا چ راده‌یه‌ك ئه‌مه ده‌سته‌به‌ر كراوه.ئایا له‌هه‌لبژاردنه‌كان ئازادن له ده‌نگدان به‌و كه‌س ولایه‌نه‌ی ده‌یه‌وێت ؟؟ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه بدات له 12-5-2018 بۆ په‌رله‌مانی عیراق باش بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه ده‌نگی خه‌ڵك دزراوه ئه‌ویش به‌شاهێدی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وسكالای زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان له‌دژی ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان وئه‌م هه‌موو ساخته كاریه‌ی كراوه تیایدا.ئیتر ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێت بلێن ساخته‌كاری نه‌كراوه‌و هیچ بیانویان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه.بگره كۆمسیۆنیش كه‌وته ژێر پرسیاره‌وه.به‌هۆی ئاماده نه‌بون له ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ..ئه‌مه یه‌كێكه له‌هه‌ره سه‌ره‌تاییترین مافی هاولاتی له‌هه‌ر ولاتێك ئه‌گه‌ر دیموكراسی تیایدا هه‌بێت.ئه‌م بنه‌مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ته‌كان له هه‌رێم وعیراق پێشێل كراوه.
دووه‌م : یاساكان مافه‌كانی مرۆڤ ،ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت وبهیهكسانی له‌سه‌ر هه‌موو كه‌س جێ به‌جێ بكرێت ودادگه‌ری بێته دی ومافه‌كانی مرۆز بپارێزرێت.لێره‌دا دوو شت گرنگه كه یاساكان بگونجێن له‌گه‌ل كلتوری كۆمهڵگاو بیروباوه‌ڕو داددگهری بێنیته دی ولهلایی تریش بێ جیاوازی له‌سه‌ر هه‌مو تاكه‌كان جێ به‌جێ بكرێت.نه‌وه‌ك گه‌وره‌كان ده‌ر بچن وبچوكهكان بگرێت.له‌م هه‌رێمه بنینمان بكوژه‌كان نه‌درانه دادگا له‌هه‌ندێ كه‌یس ولهههندێكی تر بكوژ فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه بۆ ماوه‌ی سالێك زیاتره جێبه‌جێ نه‌كراوه.چه‌ندین كه‌یس هه‌ن پشت گوێ خراون ومافی هاولاتی بوون زۆر جار كراوه‌ته قوربانی قهڵهمهڕهوی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات.ڕۆژنامه‌نوس هه‌یه كوژراوه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه بكوژه‌كه‌ی دیار نیه.له‌خۆپیشاندانه‌كان هاولاتی ده‌كوژرێت ولێ‌ی ده‌درێت وكه‌سیش سزا نادرێت.چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ركاره‌كانیان لادراوون بیێ هیچ تۆمه‌تێك ونانبڕاو كراوه له‌سه‌ر لایه‌نی حزبی .
سێیه‌م:شه‌فافیه‌ت ،یه‌كێكی تره له‌بنه‌مای حكومه‌تی سه‌ركه‌وتوو .لێره‌دا با حكومه‌ت خۆی بڕیار بدات ئایا شه‌فافیه‌ت وه‌كو پێویست هه‌یه؟
بێگومان ناتوانرێت بوترێت هه‌یه چونكه هه‌ندێ كه‌یس وڕووداو هه‌ن دیزه به‌ده‌رخونه كراون.ئایا شه‌فافیه‌ت له‌داهات وخهرجیهكان هه‌یه له حكومه‌تێك كه بۆ 4 ساڵ ده‌ڕوات یاسای بودجه‌ی نیه.پێشتریش كه به‌هۆی فشاری په‌رله‌مانه‌وه شتێكی ده‌نوسی ئیتر پڕی بوو له نادادی وشتی ناڕاست وهه‌ڵه‌ی حسابی وزیاده‌ڕۆیی.
ئه‌م بنه‌مایه‌ش وه‌كو پێویست نیه،كه‌واته حكومه‌ت بهكوێی خۆیدا ههڵدهلێت به‌لێ ده‌توانێ كۆمه‌ڵێك ڕاگه‌یاندن مشه‌خۆر له‌سه‌ر داهاتی ئه‌م میله‌ته بخاته كار بۆ چه‌واشه‌كاری وشاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان به‌ڵام تاكه‌ی ؟؟بێگومان كورد ووته‌ی په‌تی درۆ كورته.
عبدالعزیز هه‌ركی