بنه‌ماكانی حكومه‌تی سه‌ركه‌توو ئایا له‌حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌یه‌؟

  چوار شەممە, 20 حوزەیران 2018 12:18

به‌شی دووه‌م

چه‌ند بنه‌مایه‌كی تر هه‌ن كه‌ UNDP   دایناون بۆ ناسینه‌وه‌ی حكومه‌تی سه‌ركه‌وتووجیاكردنه‌وه‌ی له‌حكومه‌تی ناسه‌ركه‌وتوو،كه‌ پێویسته‌ ئیتر حكومه‌ت خۆی بڕیار بدات ئه‌م پێوه‌رانه‌ بكاته‌ پێوه‌ری خۆ پێ هه‌ڵسه‌نگاندن نه‌ك پێ هه‌ڵگوتنی فلام نوسه‌روفلان لایه‌ن ودواتریش ده‌بینێ كه‌ خه‌ڵك هه‌موی توڕه‌یه‌ لێی ئیتر كه‌واته‌ یان خه‌ڵك ڕاست ناكات یانیش ئه‌وه‌ی به‌شان وباڵی ئه‌وان هه‌ڵده‌ڵێت. بۆیه‌ لێره‌دا چه‌ندین بنه‌مای تر ده‌خه‌ێنه‌ ڕوو به‌و ئومێده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌یری بكات ودوور له‌ هه‌ر بیانوویه‌ك سودی لێوه‌رگرێت ئه‌گه‌ر چاوی هه‌بێ بۆ بینی وگوێ هه‌بێ بۆ بیستن و عه‌قلی هه‌بێ بۆ بیركردنه‌وه‌::

بنه‌مای چواره‌م: به‌رپرسیارێتی ، كه‌ئه‌ویش له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێـته‌وه‌ كه‌ ده‌ستورو یاساكان  بۆ هه‌موو خه‌ڵك بێت وڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ن وپێكهاته‌كان بكات وله‌بواری كردراریشدا په‌یڕه‌و بكرێت نه‌ك ته‌نها نوسینی سه‌ر په‌ڕه‌كان بێت وله‌ دووتوێی ده‌قدا بوه‌ستێت ونه‌خرێته‌ بواری كارپێكردنه‌وه‌.سه‌ره‌تاكه‌ی هه‌مومان ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌له‌م هه‌رێمه‌ ده‌ستورێك نیه‌ كاری پێ بكرێت به‌ڵكو ته‌نها ڕه‌شنوسێك هه‌یه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا نه‌خراوه‌ته به‌ر ڕاپرسی وهه‌وڵیش دراوه‌ كه‌ جارێكی هه‌موار بكرێته‌وه‌ به‌ڵام به‌هیچ نه‌گه‌یشت.كه‌واته‌ مافه‌كانی هاوڵاتی هیچ دۆكیۆمێنتێك نیه‌ بیپارێزێت به‌ڵكو كه‌وتۆته‌ به‌ره‌ ڕه‌حمی حزبه‌كان ئیتر چۆن ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی كێ له‌گه‌ڵێدا ده‌گونجێ وهی كێ ناگونجێ ئه‌وه‌ مافی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌ یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌،بگره‌ له‌ عیراقی خاوه‌ن ده‌ستوریشه‌وه‌ تاكو ئیستا مافی هاوڵاتی به‌هه‌مان ده‌ردی خه‌ڵكی هه‌رێم چووه‌.به‌شێك له‌یاساكانیش كه‌ ده‌رده‌چن زۆر پێچه‌وانه‌ی خواست وویستی خه‌ڵك وته‌نها له‌به‌رژوه‌ندی چینی ده‌سه‌ڵاتن وه‌كو یاسای زیادكردنی باج وڕسوماته‌كان كه‌ به‌هۆی بونی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ هه‌موی ده‌ به‌رامبه‌ر زیادكرا كه‌چی موچه‌ی خه‌ڵكیش له‌سه‌دا 50 بۆ 75 كه‌مكرایه‌وه‌ هه‌ر بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان وبێ بونی یاسایه‌ك ماف به‌حكومه‌ت بدات ئه‌و كاره‌ بكات ونه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌به‌لكو حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر سامانی گشت بانقه‌كان گرت وسه‌رمایه‌ی بازرگانه‌كانی بلۆك وكردوزۆر ڕێوشوێنی تریش كه‌ هیچ یاسایه‌ك نیه‌ پشتگیری به‌ڵكو حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مانه‌ی ئه‌نجام داو گوێی به‌هیچ به‌ندو باوێك نه‌دا.له‌جیاتی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت كۆمه‌لێك یاسا ده‌ربكات تیایدا مافی هاوڵاتیان بپارێزێ له‌ده‌ست حزبه‌كان كه‌سه‌ پاوانخوازه‌كان وبازرگانه‌ چاوچنۆكه‌كان كه‌چی خۆی بۆته‌ بارزگانێك به‌قوت وداهاتی ئه‌م خه‌ڵكه‌.

بنه‌مای پێنجه‌م : به‌ره‌و هاوپه‌یمانێتی وڕێكخستن،واته‌ حكومه‌ت ئه‌بێ هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات وكاری جدی بۆ ئه‌وه‌ بكات گشت پێكهاته‌كان له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه‌،وچیناتیه‌تی نه‌هێلێت ،ئه‌بێ له‌ڕێگای دارشتنی بیروبۆچون وبڕیاری سیاسی گونجاوه‌وه‌ گشت هاوڵاتیان بێ جیاوازی ڕه‌نك وڕوخسار وزمان ولایه‌نی سیاسیان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی نیشتمانیانه‌ پێ بگه‌یه‌نێت،نه‌ك حزبێك دژی ئه‌ووی تر به‌كار بهێنێت ونه‌ته‌وه‌یه‌ك د        ژی ئه‌ویتر به‌كار بێنێت حزبێك تێر وپڕ بكات ئه‌وه‌ی تر برسی وحزبێك بۆی هه‌بێت هه‌رچی پۆست پله‌وپایه‌ هه‌یه‌ وه‌ربگرێت وحزبێكی تر له‌ په‌راوێزدا بێت وئه‌ندامه‌كانی هه‌ر چه‌نده‌ لێهاتووكارامه‌ بن بۆیان نه‌بێت بچنه‌وه‌ پۆسته‌ باڵاكان ،ئه‌وه‌ش ڕێك پێچه‌وانه‌ی به‌رێوه‌بردنی حزبچێتی هه‌رێمی كوردستانه‌ ،كه‌ تیایدا تاكه‌ پێوه‌ر بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر پۆستێكی حكومه‌ت ته‌نها حزبی  بونه‌و له‌ناو حزبیش ئه‌بێ پله‌ی باڵات هه‌بێت یانیش نزیكی كه‌سێكی به‌رپرسی بالای حزبی ده‌سه‌ڵات بیت.ئه‌م پێوه‌ره‌ تا ڕاده‌یه‌ك زۆر له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی یه‌كێتی وپارتیه‌وه‌ په‌یڕه‌و كراوه‌وحزبه‌كانی تریش كاتێ له‌ده‌سه‌ڵاتدات بوون ئه‌مه‌یان كردووه‌ ،زۆر ده‌گمه‌ن بووه‌ یانیش ده‌توانین بلێین هه‌ر خه‌ریكه‌  بوونی نه‌بێت له‌ڕێگای سیڤیه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ كرابێت واته‌ كه‌سی شیاو له‌شوێنی گونجاو دانرابێت.ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ڕێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵك یه‌كبخرێت كه‌چی زیاتر چینایه‌تی دروست ده‌كرێت وپه‌رته‌وازه‌یی ده‌كه‌وێته‌ ناو گشت پێكهاته‌كان.ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی مافی مرۆڤ ومافی هاوڵاتی بوون ودیموكراسیه‌و ڕێك ئه‌و‌ گه‌نده‌ڵی ئیداریه یه‌‌ كه‌ سه‌رده‌كێشی بۆ هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌كانی  تر .هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ واده‌كات دوو حزبی ده‌سه‌ڵات بلێن هه‌موو حزبه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ندڵیه‌ هاوبه‌شمانن، ئیتر باسی به‌تاڵانبردنی دارایی گشتی ئه‌وه‌ بابه‌تێكی تره‌ .