تەزویری ئەلكترۆنی و جێكەوتە شومەكانی

  سێ شەممە, 10 تەمموز 2018 09:42

 

               تەزویری ئەلكترۆنی كتكە نەوتینەیە بو خەرمانی هەڵبژاردنی لە عێراقدا سوتاند، وەیشومەیە بو یەخەی دیموكراتیەتی گرت، وەی بەكۆڵێ بو گۆزەیە خوین بەناوچاویە وە یەتی، ساختەكاریە بو ڕوی تەزویرە كلاسیكیە كانی هەڵبژاردنەكانی پێشوی سپی كردەوە، ڕاستە سەرجەم هەڵبژاردنەكانی پێشوی هەرێمی كوردستان‌و عێراق نا ڕون‌و پڕ لە لەكە‌و پەلًە‌و تەزویرو یاساشكێنی بون، بەڵام نەك وەك ئەمجارە، ڕاستە ئەلێن تابەدنەبینی بەدخانە بەیادناكەی، تەزویری ئەلكترۆنی مانایەكی بۆ دەنگدان‌و هەڵبژاردن‌و رای هاوڵاتیان نەهێشتەوە، سەد ڕەحمەت لەكفن دزی پێشو، چونكە وەك جاران تەنها بەوەوە نەوەستان كە دەنگی خۆیان زیاد كەن، بە ڵكو دەنگی كاندیدو لایەنە ڕامیاریەكانی كەشیان سڕیەوەو دەنگی خۆیانیان لەشوێنی دادەنا، لەوەش خراپتر دەنگە دزراوەكانیان دەدا بەچەند كاندیدێك لەناو كاندیدەكانی خۆیاندا، واتە فێڵ‌و ساختەیان لەكاندیدەكانی خۆشیان كرد، تەزویرەكە بە ئەندازەیە بو كە لە هەندێ صندوقدا یەك دەنگیان بۆلایەنەكانی كە نەهێشتوەتەوە، لەوە سەیرتر ئەوەیە هەندێ لەكاندیدەكان لەو ویستگەیەش كەخۆیان دەنگیان لێداوە یەك دەنگیان نەهێناوە، جەنگێكیان كرد مەجالی ئاشتیان تیا نەهێشتەوە،
لە دیارترین شوێنەوارەكانی تەزویری ئەلكترونی:
1- كەم بونەوەی متمانە بەهەڵبژاردن لای جەماوەرو شەقام.
2- نەمانی متمانە بە ئامێرە تەكنولوجیەكان لەبواری هەڵبژاردندا.
3- گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەتەواوی بە وجۆرەی كە بەحەزو بەرژەوەندی لایەنەكانی دەسەڵاتە، ساختەو گۆڕانكاری ئەمجارە تەنها بەلایەنەكانەوە نەوەستا بەڵكو كاندیدەكانیشیان بەدڵی خۆیان دیاری كردبو.
4- دواخستنی دەستبەكاربونی خولی نوێی پەڕلەمان.
5- دواخستنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
6- تێكدانی یەكڕیزی لایەنەسیاسیەكانی كورد لە بەغداد.
7- سوتانی كۆگاو صندوق و ئامێرەكانی دەنگدان لە بەغداد.
8- بریندار بون ومردنی چەند كارمەندێكی كۆمیسێۆن لە بەغداد.
9- پەكخستنی پڕۆژەی سیاسی لەعێراق.
10- هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی كۆمیسیاران.
11- سەرقاڵ كردن و بە هەڵەدابردنی پەڕلەمان‌و دادگای فیدرالی.
12- تێكدانی پەیوەندی لایەنەسیاسیەكانی عێراق.
ئەمانەی سەرەوە بەشێك بون لە جێكەوتە نەرێنیەكانی تەزویری ئەلكترۆنی تا ئەمڕۆ، لە هەمو ئەوانە خراپتر ئەوەیە لە داهاتودا هەمو ئەگەرو گریمانەكان بەكراوەی ماونەتەوە، كورد دەڵێ: نەگبەتی خاسە قۆرتەكەی خراوە.
ئەزمون‌و پسپۆڕی لایەنەكانی دەسەڵات لە ساختەكاری‌و گزی‌و یاسا شكێنیدا لەو ماوە دورو درێژەی حوكمڕانیاندا ئەوەمان پێدەڵێ كە بەهەر ڕێگەو شێوازو نرخێ بێ دەبێ ئەنجامەكانی هەڵبژاردن‌و ژماردنەوەی دەنگەكان (بەدەستی) بەدڵی ئەوان بێت، ئەگەرنا دۆ‌و دۆشاو تێكەڵ دەكەن، نەك هەر صندوقەكانی دەنگدان بەڵكو هەرێمیش (بێگومان براعەرەبەكانمان عێراق)دەسوتێنن، بۆیە بەدەست خۆم نیە كە صندوقەكان دەنگدان دەسوتێ پێم خۆشە‌و كەیفم پێی دێ.

دارا رەشید

دارا ڕەشید محمد، لەدایكبوی ساڵی 1972. خێزاندار، بڕوانامە: دەرچوی پەیمانگای تەندروستی1995-سلیمانی، كۆلێژی یاسا2009 - موصل، ماستەر یاسای گشی2014 - لوبنان-بیروت، نوسینی (9) نامیلكەو كتێب لە بوارە جیاجیاكاندا.