• هیچ هێزێكـ ئه‌وه‌نده‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌شان وباڵی ئامێره‌كانی ئه‌م دوایه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گۆرانی و لایلایه‌ی بۆ نه‌چڕی ، كه‌چی له‌هه‌موو هێزه‌كانی تر بهگلێیتر وشۆكـ هاتووی ئه‌نجامه‌كانی بوون ! خه‌ریكه بڵێم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌ره‌ی ڕیفرانده‌م بهپێشڕهوانی وهاكهڕهوانیهوه بێ جێاوازی بۆ لێكه‌وت ودهرهاویشتهكانی ئاگادار وبه‌ئاگابوون ، بۆ نه‌وه‌ی نوێ بهتۆزێكـ زیاتره‌وه له‌مه‌ترسی وترسناكی قه‌باره‌ی ساخته‌و گزیكاریهكانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زانیاریان لابوو یاخود پێاندرابوو ! به‌م ئاسته خۆش باوه‌ڕی و بێ متمانه‌یی له‌یه‌كـ كاتدا یه‌كێكـ بوو له‌سیما وناسینه‌وه‌ی ڕوخساری ئه‌م هێزه نوێه !
:
• ئه‌گه‌ر به‌هاتنی دۆناڵد تره‌مپ وه‌رچه‌رخان وبادانهوهیهكی پێچه‌وانه‌ی پێشووی خۆی بێ ، ئه‌وا به‌هێزبوونی ڕوسیا له‌ڕووی ئاماده‌یی ووه‌ستان له‌ناوه‌ڕاستی كێشه‌و قه‌یرانه هه‌مه چه‌شنه‌كانی جیهان یه‌كێكیتره به‌ئاراسته‌ی بادانه‌وه‌ی باو ! خۆ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ركه‌وتن وئاشكرابوونی به‌شێكـ له‌نهێنیه‌كانی پشت په‌رده‌ی ڕێكخراوه توندڕه‌و وتیرۆریستهكان وناسینه‌وه وناسینیان كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه بخاته‌وه ، ئه‌وا بهبادانهوهی ده‌وڵه‌تی جووله‌كه به‌لای ڕوسیا ، پشتكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئال سعود لهسهلهفیهتی مه‌دخه‌لی و حیساب نه‌كردن بۆ ڕاو وفه‌توای زانایانی ده‌زگای ( هیئة الكبار العلما‌ء ) لێكهوتێكی تری سیاسه‌تی ڕابووردووی كاپێكراوی ناوچه‌كه‌یه ! دیسان ئه‌گه‌ر ئه‌م بادانه‌وه‌یه بگاته سیاسه‌تی نوێی ئێران بۆ ده‌وڵه‌ت وهۆگر و هه‌وادارانی مه‌زهه‌بگه‌رای شیعه له‌عێراق وسوریا ویه‌مه‌ن و لوبنان ، ئه‌وا دوور نیه ئیمارات وقه‌ته‌ر وتوركیا هه‌مان ڕێچكه بگرنه‌به‌ر بۆ گروپ وحزب ولایه‌نه سیاسه‌كانی سه‌ر به‌ڕه‌وتی به‌ربڵاوی صۆفیگه‌ری و میانه‌ڕه‌وی ئیخوانی ! خه‌ریكم بڵێم ئه‌م پۆلێنكاری وههواداریه ده‌ره‌نجامی ڕێكه‌وتی كوێر نیه وهه‌روا له‌بۆشاییدا نه‌هاتووه ! ڕه‌نگه ڕێكه‌وتن ودابهشكاری وڕۆڵگێرانی وه‌ڵاتانی ناوچهكهبێ به ویست وئاره‌زووی سیاسه‌تی وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا ، له‌وێشه‌وه بۆ به‌رمه‌بنای ئیداره‌دانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌ڵاتانی زلهێزی جیهانی !
:
• گه‌ڕانه‌وه وبادانهوهی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ باوه‌شی ناوه‌ند ودهستلهملانی ده‌وڵه‌تمه‌دارانی عێراق وبه‌رگریكردن وپاراستنی عێراقی فره‌یی له‌نه‌ته‌وه ومه‌زهه‌ب به‌دروشم وئاڵای یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق وه‌كـ نیشتمانێكی یه‌كگرتوو ، ئاشتبوونه‌وه‌ی هێزه كوردیه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان وهل ڕژێمی خوێن ڕێژی هاوتا عروبیهكهی حزبی به‌عسی جاران ، قسه‌نه‌كردن وخۆكردنه كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت له سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامیی دژ به‌خواست ومافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، پێكه‌وه ئاسایی ونۆرماڵی تێڕوانین ودیدگای ئێستای هێزه ئازادیخواز ولیبراڵ ونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی باشوری كوردستانه ! وه‌لێ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی وپێكهاتنهوهی گه‌لانی توركیا وگه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه كوردیه‌كانی باكور بۆ دانوستان وكاركردن به‌سیاسه‌تی هاوبه‌ش وله‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی ده‌وڵه‌تی توركیا ! ته‌واو وپێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی عهلمانیخوازانی هه‌ر سێ پارچه‌كه‌ی تره و ده‌چێته‌وه خانه‌ی موحهڕڕهماتی ده‌ولی و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی !! تا سه‌ر ئێسقان دژ وناڕازی ونیگهرانم به‌رانبه‌ر هه‌ر هێز وده‌وڵه‌ت وگروپێكـ ڕێگر ولهمپهربێ له‌به‌رده‌م هیوا وئاواته نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانیهكانی كوردان له‌هه‌ر كوێ بن ، ئه‌مه‌یان پرسێكی تره وڕووم له‌گه‌شه‌ی بیركردنه‌وه‌ی هێزه كوردیه‌كانه به‌گشتی وڕۆشنبیران وعهلمانیخوازانی باشوور !!
:
• ئه‌گه‌ر ته‌واوی بڕیار وهه‌ڵوێسته‌كانی حزبێكـ به‌شه‌رعی وناشهرعیهوه به ئیكراهو واجیبهوه به‌سرابێته‌وه به‌تێزه فیكری وتێڕوانین ودیدگاكانی ته‌نها كه‌سێكـ ! ده‌ی ئه‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش بین بۆ هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێكـ به‌گوێره‌ی زه‌مان وزه‌مین ئه‌وی پێشووی پێ ته‌كفیر وتهفسیخ بێ ، هه‌روه‌كـ ئه‌ویتری كه دێ پله‌ی وه‌حی پێ بدرێ و ئه‌وانیتری پێ گومڕا بێ ! قسه وكۆمێنتم له‌سه‌ر ئه‌و نیه كه بۆخۆی نازانێ كه نازانێ یان به‌زانینه‌وه ئه‌زانێ ته‌مای چیگرتووه ! به‌ڵكو ڕووم له‌وانه‌یه بۆ وه‌رگێڕانی هه‌ر ڕوویهكـ خێرا ڕووگه‌یان ده‌گۆڕن وئیدی ئه‌بێ هه‌مووان ڕوو به‌ڕووگه‌ی ئه‌وان بگۆڕدرێ ، جگه له ڕووگه‌ی ئه‌وان ڕووگه‌یه‌كی تر نیه شیاوی ئه‌وه بێ ڕووی لێبكرێ !
:
• پاش په‌سه‌ندكردن وڕاگه‌یاندنی یاسای ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌ی ئیسرائیل له‌لایان په‌رله‌مانی ئه‌و وه‌ڵاته ، وه‌كـ له یاساكه‌دا هاتووه ده‌وڵه‌ت پابه‌ند ده‌كات كه له‌ئیسرائیلدا ته‌نها جولەکە مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه چارەنوسی ئیسرائیلی دیاری بكات ، گوایه به‌مه‌ش ئیسرائیل دەبێتە دەوڵەتی دیموکراتی جولەکە ! له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی په‌رله‌مانتارانی جووله‌كه جگه له سه‌رۆكی فه‌له‌ستین هه‌ر زوو سعودیه وئیمارات و قه‌ته‌ر هاتنه‌سه‌ر خه‌ت وسه‌ركۆنه‌ی ئه‌م یاسا وبڕیارهیان كرد ! نیگه‌رانی وسه‌ركۆنه‌ی وه‌ڵاتانی كه‌نداو ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌سته به‌دۆستایه‌تی ونزیكی ئه‌م وه‌ڵاتانه له‌ئیسرائیل كه بۆ ئه‌وان چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو ، هاوكات ته‌واو پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ت وبانگه‌شه‌ی ئێستای ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌نداوه به‌رانبه‌ر بهكهنارخستن وپشتكردن له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام ودوورخستنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كانی ئه‌م ئاینه پیرۆزه له‌كاروباری ده‌وڵه‌ت !!