قـــەیران وەك زانسـتێكـی سەردەمیانەو نوێ

 

بەشی دووەم ---

                                                                                     
    قەیران چیە؟ چۆن بتوانین قەیرانەكان بەڕێ بكەین؟؟ 


وەك لە بەشی یەكـەمدا ئاماژەمانپێدا ......
بۆ وەڵامدانەوەی ئەوپرسیارانەی پێشوو چەندان پرسیاری هاوشیوەیان پێویستە كـەمێك لەسەر چەمكـی قەیران (الازمە Crisis) و دەرهاویشتەو هۆكـارو قۆناغ و پلان وڕێكـارەكـانی ڕوبەڕوبوونەوەو چارەسەریان ڕاوەستین و بابەتیانە شرۆڤەكـاریان بۆبكـەین...
بۆئەوەی بە بەرچاوڕوونیەوە قسەلەسەر قەیران وەك زانستێكـی سەربەخۆ بكـەین پێویستە سەرەتا پێناسەیەكـی ووردی قەیران وەك چەمكـێك بكـەین : .....
پسپۆرَانی بواری كـارگـێڕی بەمجۆرە پێناسەی قەیرانیان كردوە:
**  قەیران بریتیەلە : كیـَشەیەك دروست بوە یان لەداهاتودا سەرهەڵدەدات بەشێوەیەكی ئاسایی یان دروستكـراو لە میانی بوونی ناتەبایی و ناهاوسەنگـی جێبەجێكـردنی لایەنێك یان زیاتر دا یان لەدەرەنجامی ململانێ و دژایەتیكـردنی نێوان دوولایەن یان زیاتر .......             (ادارە الازمات ومعاییر فض النزاعات الداخلیە ) لطیف القصاب
**  قەیران دۆخیكی نائاسایی پیشبینی كراو یان پیشبینی نەكراوە كەهەڕەشەیە بۆسەر ئامانجەكان و بیروڕاو كەلوپەلو شمەك و بەها رەوشتیەكـانی  كۆمەلگـە  لەساتەوەختی  ڕودانی قەیراندا دۆخی گـشتی بەجۆرێك ئاڵۆزدەبێت كـردەی بڕیاردان قورس و گـران دەكات.                         ( ادارە الازمات)  علی حسن السعدنی .
لەم پێناسانەو چەدانیترەوە دەتوانین پێناسەیەكـی نوێ بۆ چەمكـی  قەیران بكـەین  :
كـەبریتیە لە :.. ئەو ڕوداوو پێشهاتە چاوەڕوانكـراو یان ناكـاوەیانەی كـە باری ئاسایی دەشێوێنێت و هەڵسوكـەوتەكان دەشڵەژێنێت بەجۆرێك پێویست دەكات بڕیاری خیرابدرێت بۆ هاوسەنگـكـردنەوەو ئاسایی كـردنەوەی دۆخەكتە بەر لەوەی لەكـۆنترۆڵ دەربچێت بەكـەمترین زیان و زۆرترین دەسكـەوت  .
(بەپێی ئەو پێناسەیەی بۆ قەیرانمان كرد دەركەوت مەبەستمان لە ساتی ڕودانی قەیران  ئەو كاتە هەستیارو ناسكەیە كەبە خاڵی وەرچەرخانی راستەقینەی دۆخەكە هەژماردەكرێت بەجۆرێكە پەیوەستە بە داهاتوی نەتەوە یان ووڵات یان هەردەزگایەك كە ڕووبەڕووی قەیرانەكە دەبێتەوە ) .
ئەوەی پێویست دەكات خێرا و حەكیمانە و بەهەستی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵەی قەیرانەكان بكرێت بریتیە لەوەی هەندێكجار قەیران دەبێتە خاڵی وەرچەرخان وسەرەتای دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ  لەگەشەكردن یان داڕوخان و هەرەسهێنانی شارستانی دەسەلات یان كۆمپانیاو دامودەزگاكان   , ئاشكرایە فاكتەری سەرەكی گۆڕینی قەیران بۆ دەستكەوت بەندە بە  شێوازی ماڵەكردنی ئیجابی لەگەڵ دۆخە نوێیەكە و دەرهاویشتەكانی .
لەبەرئەوەی قەیران زۆربەی كات ڕووداوێكی ناكاوە لێهاتویی و بڕیاری دڵسۆزانەو بوێرانەو لێبڕانی زۆری سەركردە و كەسی یەكەمی دەوێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و چارەسەركردن و بنبڕكردنی .
بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتر پێویستمان بەوە دەبێت كە ئاماژەو نیشانەكانی سەرهەڵدانی قەیران دەستنیشان بكەین  تابتوانین لەپلانەكانی ئایندەدا ڕێكاری گونجاوو پێویست بۆ كۆنترۆڵكردن و بنبڕكردنی بگرینەبەر .
گرنگترین نیشانەكانی سەرهەڵدانی قەیران بریتین لە:
1 * هەستكردن بە وەستان لەبەردەم دوڕیانێكی گرنگ و چارەنوسسازدا كەدەبێتە سەرەتای خاڵی وەرچەرخان و بنچینەیی بۆ داهاتو.
2 * جیاكەرەوەیەكی  قەیران بریتیە لەوەی بۆچارەسەرپێویست بە بڕیاری خیراو بوێرانەی بەرپرس یان كەسی یەكەم دەكات واتە   .         پێویست دەكات كەسی یەكەم لەڕوبەڕوبوونەوەكەدا مەیدانی مامەڵەی دۆخەكەبكات نەك لەڕێی نوێنەر و كەسانیترەوە .
3 * ڕوودانێكە دەبێتە هەڕەشە بۆسەر ئامانج و دروشمی سەرجەم لایەنە بەشداربوەكانی .
4 * لەدەستدانی كۆنترۆڵی ڕوداوەكان  یان لاوازبونی سەرپەرشتی و جڵەوگیری كردنی ئاراستەی ڕوداوەكان .
5 * دیارترین نیشانەی قەیران فشاری كاتە واتە كاتەكان خیرا تێپەڕدەبن و ڕوداوەكان تەمومژاوی و ناڕوونن هەڵەشەیی پێوەدیاردەبێت  هەربۆیە دەبێتە سەرچاوەی نیگەرانی هەموولایەك.
................
بەگشتی دەتوانین بڵێین شێوازی مامەڵەی بڕیاربەدەستان لەڕابووردو ئێستەو داهاتوشدا هۆكاربوون و هۆكاردەبن بۆ سەرهەڵدانی قەیران و كێشەكان   بۆنموونە (تاكڕەوی و خۆسەپاندن متمانەنەبوون  نەبوونی پشتیوانی و هاوكاری   ئەنانیەت و خۆپەسەندی   نائومێدی وبڕوانەبوون بە چاكسازی   بەشدارنەكردن لە دروستكردنی بڕیار    بوونی ناكۆكی و پیلان گیڕان لەدژی یەكتر   دان نەنان بەهەڵەداو سوربوون لەسەر ڕاوبۆچونەكان ئەگەر هەڵەشبن .... ) ئەمانەو زۆریتر بەهەڵەی دەسەڵاتداران هەژماردەكرێن و هۆكاری ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆن لە دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی و قەیرانەكانی تەواوی دونیادا .
ئەتوانرێت  ئەم ئاكارانەو زۆریتر بنبڕبكرێن ئەگەر پلان هەبێت بۆ ڕێكخستنی كارەكان بەپێی یاساو دەستوور ێكی دادپەروەرانەو گشتگیر و سازدانی كەشوهەوایەكی پڕلە ئومێدو گەشبین بەئایندە و بنبڕكردنی نادادی و گەندەڵی .
زامنكەری سەقامگیری ژینگەی سیاسی و گەشەی ئابوری و بەهێزكردنی ژێرخانی دارایی  و پێكەوەژیان و ئاشتی كۆمەڵایەتی  بریتیە لەبوونی دەزگایەكی چاودێری و بەدواداچوونی سەردەمیانەیە بۆ هەموو داواكاری و پێشنیارەكان و ئەنجامدانی گۆڕانكاری پێویست و دەستاودەستكردنی ئاشتیانەو دیموكراتیانەی دەسەڵاتەكانە بەپێی لائیحەو دەست .
                                                                                    
                                                                          چـــــاوەڕوانبن مــــاویەتـی