سەبوردێکی خێرا لە شکستی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان

  چوار شەممە, 08 ئاب 2018 05:55

۱ـ ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە دەستی برد بۆ موچەوقوتی خەڵک.
۲ـ چوارساڵ زیاترە بودجەی نادیارەو نەنێراوە بۆ پەرلەمان.
۳ـ بەئاشکرا زەویەگرانبەهاکان وشوێنەگەشتیاری و ستراتیژی و بازرگانیەکانیان داگیر کرد و تاپۆیان کرد لەسەر خۆیان و حیزبەکەیان و بەرپرسەکانیان.
٤ـ دەستیان گەیشت بە نەوت و سامانی سروشتی و گاز و غاز و خۆیان پێ دەوڵەمەندکردو خەڵکیان پێ چەوساندەوە.
٥ـ بوونە خاوەنی سەدان کۆمپانیای زەبەلاح و کوێیان ویست و چیان ویست قۆرخیان کرد .
٦ـ بێحورمەتیان کرد بە پەرلەمان و وەزیر.
۷ـ لەوەش سەختتر دەنگ وئیرادەی خەڵکیان دزی.
۸ـ بەئاشکرا خۆفرۆشی و خاکفرۆشیان کرد لەپێناوی مانەوەیان.
۹ـ لەم دەسەڵاتەدا حیزب لەحکومەت بەهێزترو گەورەترو دەوڵەمەندترە و تەنانەت حکومەت چاوەڕێی دەستی مەرحەمەتی حیزبە.
۱۰ـ سەخترین سوکایەتیان کرد بەخەبات و شۆڕش وخوێن فرمێسک وماڵوێرانی سەدساڵەی کورد و خستیانە ژێرگڵ .
۱۱ـ بەهۆی دەسەڵاتی سەقەتی ئەمانەوە خەڵک قێزدەکاتەوە لەدەوڵەتی کوردی و سەربەخۆیی.
۱۲ـ خەڵک ئەوەندە باج و قوربانی داوە بەهۆی ئەم نابەرپرسانەوە کەهەرچی بێحورمەتی هەیە بەکەرامەتی مرۆڤەکانیان کردوە .
۱۳ـ ئەوەندە میلەتیان دواخستووە ئەگەر باشترین مرۆڤەکانیش دەسەڵات بگرنەدەست چەندین ساڵی دەوێت تا فەشەل و شکست و ناعەدالەتی و خراپەکانی ئەمان ساڕێژ بکات،
۱٤ـ خەمەکانی خەڵک ئەوەندە زۆرن ، بەهۆی خراپی حکومڕانیانەوە گەورەوبچوکی ئەم میلەتە جەرگی ڕەش بوەتەوە بەدەست نابوتیەکانی دەسەڵاتدارانەوە.
۱٥ـ بێکاری و نائومێدی و فەرامۆشکردنی گەنجان و دەرچوانی زانکۆو چینی خوێندەواران وایکردوە هەزاران کەس ئەوانەی توانایان هەیە سەری خۆی هەڵگرێ و خۆی ون بکات یان لەناو بچێت، ئەوانەشیان بۆیان ناگونجێت توشی چەندین دەرو نەخۆشی دەرونی بوون.
۱٦ـ هەزاران خێزان لەبەریەک هەڵوەشاون و توشی کوشتن و جیابونەوەو مناڵەکانیان ئاوارەبوون .
۱۷ـ سەدان دەستی دەرەکی و پیلانی ژەهراوی و ڕوخێنەر هاتونەتە ناو ئەم کۆمەڵگایەو هەرڕۆژێک ناسۆرێک زیاد دەکەن بۆئەم خەڵکە خێرلەخۆنەدیوە.
۱۸ـ هەزاران شوێنی ڕوخێنەری ئەخلاقی ڕەسەنی کوردایەتی بۆگەنجان کراونەتەوە لەلایەک مادەی بێهۆشکەر تەشەنەی کردوەو لەلایەک زۆربوونی شوێنی نێرگەلەکێشان و عەرەقخۆری و لادانی کوڕان و کچانی ئەم میلەتە.
۱۹ـ دیاردەی خۆکوشتن و خەڵک کوشتن و کەسوکارکوشتن و مناڵ کوشتن ڕۆژانە دەبینرێن و دەبیسترێن.
۲۰ـ بەهۆی خراپی ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە هەمووی بووە بەسیاسی و موحەلیل و شەڕکەرو جوێنفرۆش و دابەزینی ئاستی ڕۆشنبیری و توانای گەشەکردن.
۲۱ـ ئەسەفە کەسانێک هەبن ئێستایش بڕوایان پێبکەن و لێیان تێنەگەیشتبن و پشتگیریان بکەن.
۲۲ـ لەوەش ئەسەفتر ئەم دەسەڵاتە نایەوێت دەستەرداری خراپترین نمونەی حوکمڕانی ببێت کە لەسەرزەویدا و لەدرێژایی مێژودا وێنەی نەبووە لەکەڵەکەبوونی مەینەتیەکانی بۆزۆرینەی خەڵک و ڕەفاهیەت بۆنوخبەیەک.