به جێ هێشتنی بەغدا وەك دروشمێكی بێ ناوەڕۆك

 

لەم ڕۆژانەدا كە لە بەغدا باسو خواسی (چاكسازی) و حكومەتی تە كنۆقرات لە ئارادەیە و جارێكی تر پەیوەندیەكانی كورد و بەغدا بەرەو ئاڵۆزیە؛ خەڵكانێك لێرەو لە وێ لە پەەرلەمانتارو (چاودێری سیاسی) بەدەنگی بەرز دەفەرموون (چیمان لە بەغدا ماوە ؟ دەبا بەجێی بێڵین ؛ ئێمە لەماڵی خۆمان و ئەوان لە ماڵی خۆیان) ..
ئەم قسانە لە ڕواڵەتدا جوان و خۆشە ؛ بەڵام ئایا لەسەر ئەرزی واقع كورد چەندە ئامادەیی تیایە بۆ ئەم هەنگاوە؟! ئایا لە م رەوشە پڕ قەیرانەی هەرێم ، حكومەتە كەمان بەرگەی دەرهاویشتە جۆراو جۆرەكانی كشانەوەی یەكجاری لە بەغدا دەگرێت ؟! ئەوەی من بزانم ئێستاش هەزاران كورد و كوردستانی خەڵكی ئەم هەرێمە ، چ وەك خانەنشین و چ وەك كارمەندی سوپای ئێراق وهەروەها فەرمانبەری ئاسایی مووچە لە بەغدا وەردەگرن؛ بەشەخۆراكی مانگانەی دانیشتوانی هەرێم ـ كە لەگەڵ كەموكورتیەكانی، خەڵكی كوردستان زۆر لێی سوودمەندن ـ لە بەغداوە دێت؛ لە هەمان كاتدا ڕێژەیەكی باش لە دەرمان و كەرەستەی پزیشكی لە بە غداوە دێت ، لەولاشەوە بەرووبوومی كشتوكاڵیش بەتایبەتی (گەنم وجۆ )  لە بەغدا و لای حكومەتی  ناوەند ساغدەكرێتەوەو دۆزینەوەی بازاڕێكی دیكە بۆ فرۆشتنیان ، كارێكی ئاسان نیە .هتد ..
من نازانم چی تر لە بەغداوە دێت ؛ بەڵام دڵنیام لە زۆر بواری دیكە ئێمە سوودمەندین .. وا نازانم سوودی ئێمە ـ لە ڕووی ئابوریە وە ـ بۆ ئەوان  ئەوەندە زۆر بێ..
من بەش بە حاڵی خۆم تەمەننا ئەكەم كە هەرێم بتوانێت بەكەمترین زیان ، خۆی جیاكاتەوە ..