ئێوە دەزانن لە ماوەی ئەم بیستو حەوت ساڵەی فەرمان ڕەوایتاندا چیتانكرد بەو میللەتە.؟ ئێوە دەزانن ئەم میللەتە چەند پڕ و پەست و بێزارە لە ئێوە.! ئێوە دەزانن دەنگی ئێوە لە هەڵبژاردنەكان دەنگی حەقیقی خۆتان نیە، ئەی بۆ ئەو هەموو دەنگە دێنن بۆ؟ بۆ ئێوە چارەسەر ڕیشەیی هیچ كێشە و قەیرانێكتان پێناكرێت بۆ؟ بۆ ڕۆژ بەڕۆژ باری سەرشانی ئەم میللەتە قورستر دەكەن بۆ؟ بۆ ئێوەی دوو پارتی فەرمانڕەوا نەك لەگەڵ یەكتر جۆرنین، تەنانەت لە ناوخۆی خۆشتاندا پەرتەوازەن بۆ؟ ئایا دەوڵەتداری ئاوا دەكرێت.؟ بۆ تۆزێك چاو بە جیاوازی گوزەرانی خۆتان و خەڵكیدا ناخشێنن بۆ؟ بۆ پاراستنی سنورەكانی هەرێم و پرۆسەی خوێندن و دامەزراندنی دەرچوانی زانكۆ و كەرتی تەندروستی و هەلی كار و ڕەوشی بازاڕو كەرتی كشتوكاڵ و گیرفانی فەرمانبەران و كارو چالاكی و خزمەتگوزاریەكانی حكومەت و ئابوری كۆمپانیاكان زۆر جوانن.؟ ناكۆكی ناڕەوای ئێوە هۆكاری لەدەستدانی نیوەی خاكی هەرێم نەبو!؟ ئەی دەستە ڕەشە تیرۆرستە ناوخۆییەكان كێن و ئێستە لە كوێن؟ ئەی ئەو گەشبینییەی ئێوە لە كوێوە سەرچاوەی گرتووە.؟ ئێوە بۆ لە هەڵبژاردن و دەنگدان ناترسن.؟ ئێوە هیچ كە دەنگەكانتان مسۆگەرە بە ساختە.! بەڵام هەرخۆتان نەتانووت یەك كورسیش بێنین تەسلیم نابین.؟! ئێوە شتێك باوەڕتان پێی نەبێت دەنگدان و هەڵبژاردنە، بەڵام دەیكەن بە خاڵی سەركەوتن و ئەرێنی بۆخۆتان! ئێوە دەزانن چۆن خاڵی شكست بگۆڕن بەسەركەوتن.! ئاخر ئەمە چ وڵاتێكە بەشدری هەڵبژاردن بكەیت و بەشداری نەكەیت دەنگەكەت هەر دەدزرێت.! ئێوە بۆ سەركەوتن لە هەڵبژاردنەكاندا تەنانەت پەنا بۆ شەیتانیش دەبەن بۆ پاراستی كورسیە ساختەكانتان، ئاخر كام ڕێگای ساختەی كۆن و مۆدێرن هەیە ئێوە پەناتان بۆ نەبردبێت.؟تەنانەت مردووەكانیشمان هەراسان بون كە دەبێت هەر چوارساڵ چەندجارێك بەناو زیندویان كەینەوە بۆ پاراستنی كورسیە نایاساییەكانتان.!

ئێستەزانیتان ئێوە بۆ لە هەڵبژاردن ناترسن.؟ دەزانن بۆ لە جێی ئەوەی بترسن كە كورسیەكانتان كەم بكات مژدەی زیادبونی دەدەن.؟! بەڵام خۆ دەزانن بۆ خەڵكی دەنگ بە ئێوە نادات.! تەنها ئەوەتان پێدەڵێم دڵ بەدەنگی ساختە خۆش مەكەن، دەنگی ساختە سەری خاوەنەكەی دەخوات، وەك پێشتر سەری دەیان سەری لە ئێوە گەورەتری خواردووە.