بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
بۆ جەماوەرى لیستى 119ى بەرەو ئیصڵاح
سڵاوى خواى گەورەتان لێ بێت
خوشک و برایان
دەخوازم هەڵمەتى هەڵبژاردن بکەم بە دەرفەت بۆ ئەوەى ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە ئەرکەکانى قۆناغەکە وە بیر هەموومان بێنینەوە..
خۆشەویستان هەوڵى زۆر درا ،بۆئەوەى دەنگدەرانى هێزەکانى دەرەوەى دوو حیزبە حوکمڕانەکە و لەوانەش ئێوە، لەڕێى ئەنجامدانى ساختەکارییەکى بێ وێنە لە مێژووى عێراقدا، لە بەشدارى سیاسی وهەڵبژاردن نائومێد بکەن . بۆ ئەوەى لە (غیاب)ی ئێوەدا چى و چۆنیان دەوێت ئەنجامى بدەن وسڵ لە هۆشیارى سیاسی و گیانى بەرپرسیارێتى وکەڵەبوونى ئەڵقەکانى خەباتى چاکخوازانهى ئێوهمانان نەکەنەوە.
هەر بۆیە کاردانەوەى ئیسلامى و نیشتمانى و ئەخلاقى و بەرپرسانه بەرامبەر ئەو هەوڵە ، چوونە ژێرکاریگەرى و بوون بە نێچیرى تفەنگى زوڵمى ئەو کەس و لایەنانە نیە، کە لەڕێى دەست بردن بۆ دەنگ و ئیرادەى هاوڵاتیان و یاریکردن بە بەرەنجامى هەڵبژاردنهكانی پهڕلهمانی بهغدا، بە کردەوە خیانەتیان لە وڵات و گەلەکەیان و ئەزموونى سیاسی کوردستانیش کرد، بەڵکو وەڵامى راست، پشوو درێژى و کۆڵنەدان و سووربوونه لەسەر گۆڕانکارى و چاکسازى و پوچەڵکردنەوەى نەخشەى نائومێدکردنى دەنگدەرى تەوژمى ریفۆرمخواز و لەوانەش لیستى (119)ە .
بەش بە حاڵى خۆشمان هیچ پاساوێ بۆ نائومێدى و نەرێنى بوون و بەشدارى نەکردن نادۆزینهوه ، بە شایستەى هاوڵاتیەکى موسڵمانى ئاسایشى نازانین
چ جاى تێکۆشەرێکى سیاسی ئیسڵاحخوازى ئیسلامى ،چونکە هەموو بەشدارى نەکردن و نەجوڵان و هەوڵنەدانێک بۆ سەرخستنى لیستەکەتان ، وەک بەشێکى گرنگ لە تەوژمى ئیسڵاحى نیشتمانى و وڵاتەکەمان، بەزیانى گەل و وڵاتەکەمان و ئێستا و دواڕۆژى خۆمان دەشکێتەوە .
هەر بۆیە بڕیارى هەرە ڕاست هیممەتتکردن و بانگەشەى جددى و بەشدارى گەرم و گوڕ و هۆشیارانەو پشتیوانیكردنه له لیستهكهتان.
حەزدەکەم هەر لێرەشەوە سەرنجتان بۆلاى ئەوە ڕابکێشم کە لەدواى هەڵبژاردنەکانەوە سەرلەنوێ دەرفەتێکى ترى مێژوویی گرنگ بۆ ئیسلامیە کوردستانیەکان دێتە پێشێ، بەجۆرێک ، ئەگەر خۆمان هەبین و ئەوەى پێویستە بیکەین و بهگوێرهی پێویست خۆمان نوێبكهینهوه، دەتوانین ببینە جێگاى ئومێدێکى گەورە بۆ دواڕۆژى گەلەکەمان، ئەو گەلەى شایستەى هەموو خزمەتێکە .. دەبێت ئێمەش ههوڵدهین ئەهلترین کەس و لایەن بین بۆ پێشکەش کردنى ئەو خزمەتە.
خواى گەورە پشت و پەناى هەمومان بێت
بهرهو ئایندهیهكی گهش وجیاواز
براتان
ئەبوبەکر عەلى کاروانى