ئۆپۆزیسیۆنێكی نوێ پێویستێ ئه‌مڕۆیه‌

له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 2013 ئیتر ئۆپۆزیسیۆن له‌ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ما له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌ براوه‌كان به‌شداری حكومه‌تیان كرد كه‌ به‌ڕای من ئه‌وه‌ خرابترین ئه‌زمون بوو هه‌رێم دوای فیفتی به‌فیفتی پێیدا تێپه‌ڕی.به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیتر ئه‌وه‌ی له‌حكومه‌ت به‌شداره‌ له‌هه‌موو شتێكی ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌باش وخرابیه‌وه‌ كه‌ خرابیه‌كانی زۆر زیاتر بوو له‌ باشیه‌كانی.به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی گه‌وره‌ به‌رۆكی هه‌رێمیان گرت وئه‌م پیاوه‌ نه‌خۆشه‌ ناچار ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كه‌ی گه‌وره‌ بویه‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌نجام پڕۆسه‌ی دیموكراسی وشه‌فافیه‌ت بونه‌ قوربانی ئه‌م جۆره‌ حكومڕانیه‌ خرابه‌.بینیمان چۆن بودجه‌ی هه‌رێم له‌به‌غدا بڕاو كه‌س هیچی پێ نه‌كرا وته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بو موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كرا به‌ چارێكه‌ موچه‌و نیوموچه‌ له‌ژێرناوی سیسته‌می پاشه‌كه‌وت كردنی به‌شێك له‌موچه‌، هه‌موو پڕۆه‌ژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان هه‌ره‌سی هێنا ته‌نها دوای چه‌ند مانگێك له‌بڕانی بودجه‌ له‌به‌غداوه‌ ،كه‌ دواتریش شه‌ڕی دژی داعش ودابه‌زینی نرخی نه‌وت وهاتنی ملیۆنان ئاواره‌ی سوری وعیراپی هاتنه‌ پێش ئه‌م ساڵه‌ پڕ له‌نه‌هامه‌تی بوو ،ئه‌م نه‌هامه‌تیه‌ به‌رده‌وام بو بۆسالانی 2015و2016 و2017 تاوه‌كو له‌2018 به‌هۆی هاتنی بڕێك پاره‌ بۆ موچه‌ له‌به‌غدا ئیتر كه‌مێك له‌ ڕێژه‌ی بڕینی موچه‌ كه‌مكرایه‌وه‌.له‌م سالانه‌ش كێشه‌ی له‌كارخستنی په‌رله‌مان سه‌ری هه‌ڵداله‌سه‌ر كێشه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم .ئیتر قه‌یران دوای قه‌یران ده‌هات وبه‌ناچاری هه‌رسێ لایه‌نی گۆڕان ویه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ كشانه‌وه‌ی خۆیان له‌حكومه‌ت ڕاگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ چاكسازی ناكات ودواتر خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی به‌رده‌وام بوون هه‌ولێر ودهۆكیش جوڵان تاچۆكیان به‌حكومه‌ت دا گۆڕانكاری بكات وكه‌مێك ڕێژی پاشه‌كه‌وتی كه‌م بكاته‌وه‌.

ئێستا دوای ئه‌م هه‌موو ده‌رده‌ سه‌ریه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ی پێشوو كه‌چی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار توانیان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنن له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ده‌نگه‌كانی حزبه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت به‌گشتی كه‌می كردووه‌.بۆیه‌ ئیستا ئه‌م دوو حزبه‌ یه‌كێتی وپارتی ده‌توانن به‌ته‌نها حكومه‌ت پێك بهێنن.به‌ڵكو پارتی ئه‌گه‌ر له‌ترسی دوو ئیداره‌یی نه‌بێت 45 كورسی هێناوه‌ ده‌توانی له‌گه‌ل 11 كورسی كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان حكومه‌تی زۆرینه‌ پێك بهێنێ.بۆیه‌ ئێستا به‌ناچاری ده‌بێ به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن هه‌بێت ئه‌گینا چونه‌ ناو حكومه‌ت ده‌بێ بكه‌ویه‌ ژێر مه‌رجه‌كانی پارتی ،ئه‌و به‌ویستی خۆی وه‌زارتت پێ بدات وكارنامه‌ی خۆی بسه‌پێنێ وهه‌ر چاكسازیه‌كیش بكات به‌مولكی خۆی ده‌زانێت چونكه‌ خۆی زۆرینه‌یه‌وئه‌و له‌پێگه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه‌ سیاسه‌ت ده‌كات.ئه‌وه‌ی گرنگه‌ هه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنێكی سیاسی له‌ناو په‌رلمان پێویستیه‌كی حه‌تمیه‌ بۆئه‌وه‌ی:
1- هه‌مان ئه‌زمونی سالانی پێشوو دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌ .
2- بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حكومه‌ت شكستی هێنا ته‌نها ئه‌م لایه‌نه‌ به‌رپرسی بێت كه‌ زۆرینه‌یه‌ .
3- بۆئه‌وه‌ی بتوانن ڕه‌خنه‌ی بوێرانه‌ بگرن وخاتر گرتنی تێدا نه‌بێت.
4- بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك دیموكراسی بچه‌سپێ وهه‌م ڕووی ڕاستی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ركه‌وێ نه‌وه‌ك پێیه‌كت له‌ناو حكومه‌ت بێت وپێیه‌كیش له‌ده‌ره‌وه‌.
5- بۆئه‌وه‌ی بیانوو به‌ده‌ست حكومه‌ت نه‌بێ بلێ ئێوه‌ش به‌شدار بوون له‌ گه‌نده‌ڵیه‌كان وشكسته‌كان.
6- بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لك جارێكی تر ئومێدی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌پرۆسه‌ی سیاسی.
7- بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌خنه‌كانیان حكومه‌ت ناچاری چاكسازی بكه‌ن.

ئێستاش كه‌ یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان به‌ر له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ئۆپۆزیسیۆن بوونی خۆی ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌ پێویست ده‌كات حزبه‌كانی تریش بچنه‌ ئه‌وه‌ به‌ره‌یه‌و به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ چوار سالی تر ببنه‌ ڕه‌خنه‌گرێكی به‌هێزله‌م سیتسه‌مه‌ی حوكمڕانیه‌.ئێستا هه‌موو حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌زموونی ئۆپۆزیسیۆن وحكومه‌تیان تاقیكرده‌وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌وا تا له‌به‌ری خه‌ڵك وناڕازی بن ومعاره‌زه‌ بن ئیتر هه‌م چانسی چاكسازی زیاتر ده‌بێت وده‌نگه‌كانیشیان به‌ره‌و هه‌ڵكشان بڕوات چونكه‌ له‌دوا جاردا سیاسه‌ت بۆ بردنه‌وه‌یه‌و بردنه‌وه‌ش به‌ده‌نگی هاولاتیان ده‌بێت.ئیتر كاتێك تۆ ده‌نگت كه‌می كرد ناچاری بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی باری لاری خۆت به‌خۆداچونه‌وه‌ به‌سیاسه‌ته‌كانی بكه‌ی بێیه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌له‌سه‌ری دامه‌زرای واته‌ چاكسازی گشتی نه‌ك چاكسازی به‌شێك ووێرانی به‌شێكی تر.به‌لام ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه‌ی ئه‌مجاره‌ پێ ده‌چێت به‌كاراتر بێت وپڕۆفێشنالتر بێت به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی هه‌یه‌و ده‌زانێ چۆن كاروباره‌كان بكات ،ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانین كه‌وا ئه‌وانه‌ی پێشو دوای هه‌ڵبژاردنی 2009 زیاتر په‌رچه‌كردارانه‌وپه‌ڵه‌ی پێوه‌ دیار بوو.هه‌روها هاتنه‌‌ دی به‌هاری عه‌ره‌بی ودواتردروست بوونی 17 شوبات ورۆژانی دواتر بارودۆخێكی هه‌ڵئاوساوی دروست كرد وحكومه‌ت ئه‌وسا زۆر دانی به‌هه‌بونی گه‌نده‌ڵیدا نه‌ده‌نا به‌ڵام ئێستا حكومه‌ت خۆی دانی ناوه‌ به‌هه‌بونی گه‌نده‌ڵی زۆر وبن دیواری زۆر ونه‌زانی له‌ ئیداره‌دانی حكومه‌ت .ئه‌م جاره‌ ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنیش هه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازی نێوان كورسیه‌كانیان زۆر نیه‌ كه‌س ناتوانێت خۆی به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تردا بسه‌پێنێ وناچاریان بكات به‌دوای ڕای ئه‌و بكه‌ون به‌ڵكو ده‌بێ له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماكانی كاركردنی خۆیان ڕێك بكه‌ون.ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌ش وبگره‌ تا ده‌گاته‌ فراكسیۆنێكی هاوبه‌شی بۆ كاری ئۆپۆزیسیۆن دروست بكه‌ن تاكو زیاتر ده‌توانن چانسی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن له‌ پرۆسه‌ی كار په‌رله‌مانیدا.
به‌و هیوایه‌ی چیتر ئه‌زمونی حكومه‌تی بێ ئۆپۆزیسیۆن دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م دیموكراسیه‌ت به‌رو پێش بڕوات وله‌لایه‌كی تریش خه‌می گشتی زاڵ بێت به‌سه‌ر خه‌می حزب وپۆست وپله‌و پاره‌.