حکومەت چی بەپەروەردەو تەندروستی دەکات؟!

قوتابخانەو زانکۆو نەخۆشخانە حکومیەکان،لەبەر کەمی خزمەتگواری وپشتگوێ خستنیان لەلایەن هەردو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستیەوە،ڕۆژبەڕۆژ بەرەو پوکانەوەو وێرانی دەڕۆن.

تەنانەت بەشێک لە خوێندنی زانکۆحکومیەکانیش ،بەناوی
ـ پارالێڵـ وە کراوەتەپارەو ساڵانە ڕێژەکەی زیاد دەکرێ.
لەبەرامبەردا زانکۆو قوتابخانەو نەخۆشخانەی ئەهلی لەزۆربوون و پەرەسەندندان..
دیارە دەسەڵاتی حوکمڕانی خەمی ئەو دوو سێکتەرەو خەڵکانی هەژارو مامناوەندی نیەو پلانی هەیە ئەو دوو کەرتە بەتەواوی تەسلیمی سەرمایەدارەکان بکات و خۆی لەبەرپرسیاریەتی بکێشێتەوە.
بەمەش لەلایەک خەرجی حکومەت بۆئەو دوو کەرتە کەم دەکاو لەلایەکی دیکەشەوە لەڕێگەی باج وخەراجەوە ،حکومەت داهاتی زیاتری دەس دەکەوێ و هەروەها پشکی بەرپرسانییش لەپرۆژەکانی ئەم دوو بوارە بابوەستێ.