لە ڕۆژی 2 ی نۆڤەمبەردا

 

2 ی تشرینی دوەم ـ نۆڤەمبەرـ لەلایەن یونسکۆوە بەڕۆژی ـ کۆتایی هێنان بەدەربازبونی بکوژانی ڕۆژنامەنوسان لەسزا ـ ناسراوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی یونسکۆ بۆئەو یادە ، ئێراق خراپترین وڵاتی جیهانە بۆڕۆژنامەنوسان و دوای ئەویش سوریا..
بەپێی ڕاپورتەکەی یونسکو ، لەماوەی 10 مانگی ڕابوردوی ئەمساڵدا،86 ڕۆژنامەنوس لەجیهاندا کوژراون .. دواینیان ڕۆژنامەنوسی سعودی ناسراو
ـ جەمال خاشقچی ـ بوو کە لە سەرەتای مانگی پێشودا لەناو کونسوڵخانەی سعودیە ،بزر کراو دواتر ئاشکرابوو کەلەلایەن سعودیەکانەوە کوژراوەو تائێستاش تەرمەکەی دیارنیەو دۆسیەکەی دانەخراوەو باسەکەی گەرمە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتی ناوبراو 90%ی ئەوڕۆژنامەنوسانەی کوژراون ، بەهۆی لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان بووە ،بۆ دۆسێکانی گەندەڵی و تاوان و هەروەها دۆسیە سیاسیەکان.
بەداخەوە کەهەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەئێراق ولە کوشتنی ڕۆژنامەنوسان بێبەش نیە و تائێستاش سەرەڕای بوونی یاسای باش لەبواری مێدیاو ئازادی ڕۆژنامەنوسیدا،هێشتا نەئازادیەکە گرنتی تەواوی هەیەو نەیاساکانیش بەتەواوی چەسپیون ،بۆیە ژینگەی کاری ڕۆژنامەنوسی ،هێشتا تەواو ئارام و بێ مەترسی نیەو بەپێی ڕاپۆرتەکانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان و ڕێکخراوەکانی دیکە هێشتا تەنگ پێهەڵچنینی ڕۆژنامەنوسان وپێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامەنوسی و ڕادەربڕین ، کەمو زۆر درێژەی هەیە و زوربەی ئەو ڕۆژنامەنوسانەش کەکوژراون ، بکوژەکانیان لەلایەن دەزگا ئەمنی و قەزاییەکانەوە،دەسنیشان نەکراون وسزانەدراون..