كـاتـێـك دڵـی مـن ئـەگــەشـێتـەوە ، كە بەفری غەمی كورد بتوێتەوە

  سێ شەممە, 06 تشرینی دووەم 2018 06:51

ئەم دێڕە هۆنراوەیە شاعیری كورد كامەران موگری ووتویەتی، ئەتوانم بڵێن بەداخەوە لەووڵاتێكدا ئەژین لەسایەی دەسەڵات و حیزبی نابەرپرستدا بەردەوام غەمەكانمان ئەگەشێتەوە.
گرفتی سەرەكی لەم هەرێمەدا ئەوەیەكە، پێوەرێك نیە بۆ هەڵسەنگاندن و پاداشت و سزا ئەتوانین بڵێن كۆمەڵگەی كوردی لە باشوری كوردستان وەیان لە هەرێمی كوردستان لەبەر دەم گەورەتریتن قەیران و مەترسیەكی ترسناكدایە كە بەداخەوە ئەم مەترسییە گەوریەش لەسەر دەستی كاربەدەسان و دەسەڵاتدارانی خودی كورد توشی بووە ئەزموون و بەهاو كەلتور و بنەما و هەموو پێداویستیەكانی ژیان شێواوە بەداخەوە سەر جەم پێوەرو هێڵەكان شێواون بۆنمونە خائین خیانەت ئەكات و بەدڵسۆزی بۆ كوردو كوردستانی هەرژمارئەكات باسی دیموكراسی ئەكات و ئەوەی بڕوای پێی نیە دیموكراسیە هەڵبژاردن ئەكات و تەزویر ئەنجام ئەدات كەرتی تەندروستی دەرمانی خراپ دابەش ئەكات لەبری چارەسەر هاووڵاتیان لەناو ئەبات كەرتی پەروەردە بەداخەوە لەبری خزمەت بوە بە بواری بازرگانی لە خزمەتی سەرمایەدارەكان و بێبەشكردنی هەژاران و كەم دەرامەتاندایە بەداخەوە لە هەر گۆشەیەكەوە سەیری ئەزموونەكەمان ئەكەیت یان خوێندنەوەیەكی زانستی و بابەتیانەی بۆ ئەكەیت شێواوەو لەوەش شێوارتر ئەوەیە كە تروسكەیەك بەدی ناكرێت بۆ چارەسەر، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قەیرانەكان و گرفتەكان زیاتر ئەبن بۆیە ئەتوانین بڵێن بەرپرسی یەكەم لەم هەموو قەیران و نەهامەتیانە دوولایەنی دەسەڵاتدارو حوكمڕانی هەرێمن هەر ئەوانیش لێی بەرپرسن ئەكرێت هەندێك لەو مەترسیانەش لەم چەند خاڵەدا بخەینە ڕوو: ـ
1ـ ڕۆژ بەڕۆژ ئەزموونی دیموكراسی لە پاشەكشەدایە ئەو هێزانەی كەدەیان ساڵە بەناو بانگەشەی دیموكراسی ئەكەن لەكرداردا بڕوایان بەدیموكراسی نیەو تەنانەت هەڵگرلنی بیری دیموكراسیش ئەڵێن ئەگەر یەك كورسیش بهێنێن ئامادەنین دەسەڵات ڕادەستی هیچ هێزێك بكەین چونكە ئێمە خاوەن هێزین و بە خوێن هاتوینەتە دەسەڵات .
2ـ دڵسۆز بون بۆ خاك خەڵك و نیشتیمان بەداخەوە تەنهاو تەنها هەر ووتەو لێدوان بوو بەڵكو بەپێچەوانەوە ئامادەبوون خەڵك خاك و هەموو پیرۆزیەكان بكەنە قوربانی هێزو لایەنەكەیان و لە ناو لایەنەكەشیاندا بۆ خۆیان و بنەماڵەو لەناو بنەماڵە كەشیاندا بۆ چەند كەسێك ئەمەبوو بەرهەمی خەباتی ڕزگاری خوازی كورد.
3ـ نەمانی ئینتیما بۆ خاك و ووڵات ونیشتیمان بەداخەوە كە سەرخان و ژێر خانی ووڵاتیان تاڵانكرد و ڕۆژ بەڕرژ قەیرانەكان ئالۆز تر ئەبن نەهامەتیەكن زاتر ئەبن .
4ـ لەماوەی بیست حەوت 27 ساڵی ڕابردوودا كە باروو دۆخی نێودەوڵەتی وناوچەیی زۆر لەباربوو ، كورد لەكوردستان بەشێوازێكی تایبەت مامەڵەی لەگەڵدا ئەكرا بەڵام بەداخەوە نەتواندرا ئەم هەمووماوەیەو ئەو هەموو هەلە بقۆزرێتەوە بتوانێت ژێرخانێكی دەوڵەمەندو تۆكمە بنیات بندرێت نەتواندرا و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان پێشكەوتن ئەنجام بدرێت بەڵكو بەداخەوە بەرەو دواوە هەنگاو ئەندرێت.
5ـ لەكاتێكدا دەیان هەزار قوربانی درا بۆ ڕزگاركردنی كوردستان لەدەستی ناحەزان و دوژمنان بەڵام بەداخەوە لەبەر بەرژەوەندی تەسكی حیزبی و خیانەت و خاك و خەڵك و خۆفرۆشتن لەم كوردە نەبڕا دواجار ئامادەبوون دەست لەگەڵ دوژمنان تێكەل بكەن و هەموو ئەو خەبات و قوربانی و ناو ناوبانگە ناشیرن كەن .
6ـ لە كوردستانێكی بەناو ئازادا لەناو خاكێكی دەوڵەمەندا گەنج و لاو خوێنەوارەكانمان خاوەن بڕوانامە باڵاكان و دەستی كارمان كۆچ ئەكەن ووڵات جێ ئەهێڵ نەك ئامادەنین خزمەت بكەن بەڵكو ئامادەن مەرگی ناو دەریا هەڵبژێرن نەك ژیان لەكوردستان لەسایەی دەسەڵاتی كوردیدا كە ئەتوانین بڵێن ئەمەش یەكێكە لە لەشكستەكانی دەسەڵاتدارنی كوردستان كە هێندە بێباكن زۆر ئاساییە بەلایانەوە ووڵات هەمووی چۆڵی كات بۆیان.
7ـ لەهەر كەرت و سێكتەرێكەوە سەیری ئەم ووڵاتە ئەكەیت نەك سەركەوتەن بەڵكو ڕۆژ بەڕۆژ توشی شكست لەدوای شكست ئەبێت.پەروەردە حاڵی ئاوایە كەرتی كشتوكاڵ سفرە كەتی پیشەسازی بوونی نیە بەهێزترین داهات وەزارەتی سامانە سروشتیەكانە بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئەو وەزارەتو سامانە زۆرەوە هەرێم كەوتۆتە ژێر قەرزێكی گەورەوە.
8ـ لەماوەی 27 ساڵی ڕابردوو دا حكومەت و دەسەڵاتی كوردی نەك هەرنەیتوانی هەنگاو بنێت، خزمەت بكات بەڵكو گەورەترین ستەمی لە فەرمانبەران و موچە خۆران كرد خانەنشینانی نائومێد كرد نەك هەر داهاتی ئێستا بەڵكو نەوەی داهاتوشیان توشی قەرزو نەهامەتی كرد گرفتەكە هێندە گەورەیە گەندەڵیەكە هێندە زۆرە تەنانەت ئەو منداڵانەی كەتا ئێستا لەدایكیش نەبوون قەرزارن لەسایەی سیاسەتی ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستاندا .
9ـ گەورەترین مەترسی ئەوبوو كە متمانەیان نەهێشت، هیواو ئاواتی تاك بەتاكی ئەم هەرێمەیان لەباربرد و ماناو جوانیان بۆ هیچ پرۆسەیەك و كارێك و بەهایەك نەهێشتەوە كە ئەمەش سەرەتای داڕوخانی كۆمەڵگای كوردەواریە كەبەرەو ئایندەیەی نادیاری خراپ هەنگاو ئەنێت كەتەواوی ئۆباڵەكەشی لەئەستۆی ئەم دەسەڵاتەشكستخواردوەی هەرێمە.
10ـ لەدوای دەیان ساڵ لە خەبات و قوربانیدان و چەندان كارەساتی گەورەی وەك ئاش بەتاڵ و شەڕی برا كوژی و كیمیاوی و جینۆسایدی ئەنفاڵ و هەڵەبجە بەداخەوە نەك وانەو پەند لەم هەموو هەورازو نشێوە وەرنەگیرا بەڵكو ئێستاش كورد باجی جیایی و خیانەت و جاشایەتی و براكوژی و ناكۆكی ناو خۆیی ئەدات ئامادەی هەموو تەسلیم بون و بە چۆكداهاتنێكن بۆ نەیارەكانیان بەڵام ئامادەی ڕێكەوتن نین لەنێوان خۆیاندا .
گەر بتەوێت بنوسیت لەسەر نەهامەتیەكان و لاریەكان و كارە قێزەونەكانی ئەم دەسەڵاتە بەبابەت و دەیان بابەت و چەندان پەرتوك و ڕۆمان كۆتای نایان بەداخەوە ناسۆری دەردمان هێندە قوڵ و زۆرە نەك هەر ئاسۆی ئایندە لێلە بەڵكو ئایندەمان ترسناك و نادیارو بەرەو هەڵدێرە.

دارا سێكانیانی

دارا سێكانیانی
لەدایك بوی ساڵی 1970
پیشە مامۆستا 24 ساڵ خزمەت
بڕوانامە
دبلۆم لە بیركاریدا پەیمانگای سلێمانی
بكلوریوس لە علم النفس لە كلیە التربیە المفتوحە جامعە بغداد
ماجستر لە( ادارە الاعمال )عن طریق التعلیم عن البعد