داوی بەغدا بۆ هەولێر 

  چوار شەممە, 14 تشرینی دووەم 2018 07:18

من وائەبینم نەرمی نواندنی بەغدا لەبەرامبەرداوای هەرێم کە موچەی شەهیدان وئەنفالکراوان و زیندانیە سیاسیەکانی هەرێم بخرێتە سەربەغدا،دەبێ هەڵوەستەی لەسەر بکرێ،چونکە بڕەکەی کەم نیە، زیاترلە 100 ملیاردیناری مانگانەیە، دیارە هەولێریش ئەمڕۆ بەدوای بارسوکی داراییدا عەوداڵە ..

ئەم پرسەو هەندێ هەنگاوی دیکەی بەغدا،جێی گومانەو لە داوێک دەچێ بۆکۆنترۆڵکردنی هەرێم و دوورخستنەوەی لە پڕۆژەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی..

سەرەتا لەڕێگەی دابینکردنی هەندێ ماف ودەسکەوتی داراییەوە ،دواتر بەسەپاندنی کۆمەڵێک ئەرک و ڕێو شوێن، بەناوی دەستورو سەروەرییەوە. بۆیە پێدەچێ دەسێک بە پرۆژەی یاسای بوجەشدا بێنن لەبەرژەوەندی هەرێم،بەڵام هەموئەمانە لەسەرحسابی تموح و ئامانجە نەتەوەیی وسیاسیەکانی خەڵکی کوردستان،لەوانە مادەی 140 و پڕۆژەی سەربەخۆیی..

بۆیە ئەتوانین بڵێین ڕازیبونی بەغدا بە خەرجکردنی موچەی شەهیدان وئەنفالکراوانی هەرێم ـ ئەگەر دەسکەوت بێ ـ دەسکەوتی ڕیفراندۆمە ، بەهەمان شێوە هەر نەرمی نواندنێکی دیکەش لەبواری داراییدا،دیسان دەرهاویشتەی ڕیفراندۆمەو بۆ هەمان مەبەستی سیاسی وستراتیجیە.

حامد محەمەد عەلی

حامد محمدعلی لەدایكبووی 1960 خانەقین دەرچووی زانكۆی بەغدا ـ كۆلیژی ئەدەبیات ـ بەشی ڕاگەیاندن.. ماستەر لە ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەریی لە زانكۆی سانت كلیمێنتس ـ ئۆنلاین ..ئەنامی دەستەی دامەزرێنەرو سكرتێری پێشووی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان . لەساڵی 1985 وە لە بەغدا دەستی بەنووسین و بڵوكردنەوە كردووە بە عەرەبی و كوردی.. سەرنوسەری ڕۆژنامەی یەكگرتوو لە 1999ـ 2005 . بەشدارێكی كارا بووە لەداڕشتنی پڕۆژە یاساكانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی كوردستان .. بەشداریی لەدوو كۆنگرەی ڕاگەیاندنی ئێراقی كردووە لە بەغدا 2005 و لە پاریس 2007 .هەروەها بەشداری لە دووكۆنگرەی فیدراسێونی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان كردووە لە ڕوسیاو لە ئەسپانیا لە 2007 و 2010..چەند نامیلكەیەكی چاپكراوی هەیە لەبواری جیا جیا ..