هەرێم لەنێوان نەهێشتنی خوێندنی ئیسلامی و دراما بیانیەكاندا

  دوو شەممە, 19 تشرینی دووەم 2018 13:40

 

لەسەرەتای دروستبونی مرۆڤایەتی و هاتنی ئاینە ئاسمانیەكان بۆ ڕێكخستنی كاروبارەكانی مرۆڤ و خودا پەرستی، تاوەكو ئێستا لەلایەن ئایینە دروستكراوەكانەوە "دەستكردی مرۆڤ" دژایەتی ئاینیە ئاسمانیەكان دەكرێت و بۆ دژایەتیكردنیشی چەندین ڕێگا بەركارهاتووەو بەكار دەهێندرێت، لەنوێترین هەنگاویشدا لەهەرێمی كوردستان بەشەكانی ئێوارانی خوێندنی ئیسلامی دادەخرێن.

سەرەرای قەیران وگرفت و كێشەكانی پرۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و گرفتە چارەسەرنەكراوەكانی قوتابیان لە هەرێمی كوردستاندا و نەبونی هەلی كار بۆ ئەو گەنجانەی پرۆسەی خوێندن تەواو دەكەن، لەئێستادا لە هەرێمی كوردستاندا جیاكاری ئاینی بەدی دەكرێت و لەبری ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا هەوڵ بۆ چارەسەركردنی كێشە كەڵەكەبووەكانی پرۆسەی خوێندنی قوتابیان و دابینكردنی هەلی كار بدات بۆیان، بڕیاری داخستنی بەشەكانی ئێوارانی خوێندنی ئیسلامی لە دهۆك و ئاكرێ دەدات.


بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا نیگەرانی و بێزاری و تورەیی بەشێك لە قوتابیان و هاوڵاتیانی لەهەرێمی كوردستان لێكەوتوە و بە بڕیارێكی ناشایستەو ستەم و تاوان بەرامبەر بە خوێندنی ئیسلامی دادەنرێت.


بەشێك لەهاوڵاتیان و قوتابیان پێیان وایە بۆ پەرەپێدان و بەرەو پێشبردنی بیری میانڕەوی و نەهێشتنی بیرۆكەی توندڕەوی و ئاسەوارەكانی، پێویستە گرنگی بە خوێندنی زانستە ئیسلامیەكان بدرێت و پەیمانگاو زانكۆی زیاتری بۆ بكرێتەوە نەوەك دابخرێت چونكە وانەكانی خوێندنی ئیسلامی روڵ و كاریگەری ئیجابی دروست دەكەن لەسەر پەروەردە و پێگەیاندنی قوتابیان.


وەك دەزانرێت هێزی هەر گەل و نەتەوەیەك لە پاراستن و دەستگرتنیەتی بە ڕەسەنایەتی خۆی لە چوارچێوەی دەستور یاسادا و لەمیژووی هەرێمی كوردستاندا خوێندنی زانستە ئیسلامییەكان لەماڵ و حوجرەكاندا بەردەوام رۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەبووە لە بەهێزكردنی ئنتیمای نیشتیمانی و نەتەوایەتی و پاراستی ئەخلاق و كەلتوری كوردەوارییانە، بەڵام لە ئێستادا ئەوەش بەرەو ڕووی هەڕەشەی جددی بۆتەوە.


لێرە بەكورتی و بەپوختی دەڵێن، پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵاو لایەنە پەیوەندیدارەكان لەبری داخستنی بەشەكانی خوێندنی ئیسلامی، هەڵبستن بە داخستنی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەی كە كلتوری نەتەوەكانی دیكە دەگوازنەوەو بیری توندڕەویی و هەڵوەشاندنەوەی خێزان و لەدەستدانی ئەخلاقی تاكی كۆمەڵگا.....هتد، پەرە پێ دەدەن.


لەئەنجامدا ئەگەر بێت و پێگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام لەكۆمەڵگەی كوردیدا نەپارێزرێت ئەوا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ شیرازەی خێزان و كۆمەڵگا بەرەو هەڵدرێران دەڕوات و دواتر كۆمەڵگەی كوردی كۆمەڵگایەكی هەڵوەشاوە و ئالودەبوو بەرهەم دەهێندرێت كە ئەوەش ئامانجی وڵاتانی زلهێزەو نەبونی كۆمەڵگای تۆكمە و خاوەن ووزەی گەنجان دەرفەتی زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ لەناو بردنی ئاین و بەها پیرۆزەكانی كۆمەڵگا و بردنی سەروەت و سامانی نیشتیمان.

 

سەلام بێستانسوری

لةدايك بووي سالَي 1988 لة طوندي بيَستانسور/ناحيةي عةربةت/ ثاريَزطاي سليَماني

دةرضوي زانكؤي ثؤليتةكنيكي سليَماني/ بةشي رِاطةياند

ئةندامي كاراي سةنديكاي رِؤذنامةنوساني كوردستان