ئێمه‌ له‌ كوێى ئه‌م جیهانه‌داین !

  سێ شەممە, 20 تشرینی دووەم 2018 05:16

 

ساڵى ٢٠٢٠ ، وولاتى چین یه‌كه‌مین مانگى ده‌ستكردى زیره‌ك ره‌وانه‌ى ئاسمان ده‌كات و به‌مه‌ش ریكۆردێكى مێژووی ده‌شكێنیت و ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین ووڵات كه‌ ٢ مانگى ده‌بێت .

له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى تێچووى كاره‌با ، وولاتى چین بریاریداوه‌ ساڵی ٢٠٢٠ مانگێكى ده‌ستكردى زیره‌ك (مانگى هۆشمه‌ند “artificial moon”)هاوشێوه‌ى مانگى راسته‌قینه‌ ڕه‌وانه‌ى ئاسمان بكات و له‌ به‌رزى ٥٠٠ كیلۆمه‌تر جێگیرى بكات .

ڕووناكى ئه‌م مانگه‌ ٨ هێنده‌ى مانگه‌كه‌ى خۆمانه‌ و له‌ ئاسمانى شاری چێنگدۆ(Chengdu) جێگیر ده‌كرێت و پێ به‌ پێ ى مانگى راسته‌قینه‌ ده‌خولێته‌وه‌ .

ئه‌م مانگه‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌ ٥٠ كیلۆمه‌تر چوار گۆشه‌ رووناك بكاته‌وه‌ و تێچووى ساڵانه‌ى ١٧٠ ملیۆن دۆلاره‌ (1.2 بلیۆن یوان)" له‌ هه‌مان كاتدا سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌ هۆى كه‌م به‌كارهێنانى كاره‌با له‌ شه‌واندا به‌ تایبه‌ت بۆ رووناك كردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كان .

گه‌ر بێت و ئه‌م كاره‌ سه‌ركه‌وتو بێت ، تا ساڵى ٢٠٢٢ ، وولاتى چین ٣ مانگى تر ره‌وانه‌ى ئاسمان ده‌كات .

ئه‌م مانگه‌ له‌ زه‌ویه‌وه‌ كۆنترۆل ده‌كرێت و ده‌تواندرێت ڕێژه‌ى رووناكیه‌كه‌ى كه‌م و زیاد بكرێت و شوێنه‌كه‌ى بگۆردرێت و هه‌وره‌ها دابگیرسێندرێـت و بكوژێندرێته‌وه‌ .

له‌ راستیدا ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ هى وولاتى رووسیایه‌ و ساڵى ١٩٩٠ سه‌رقالى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى زنامیا(Project Znamya) ، به‌لام به‌هۆى شه‌ڕى روسیا له‌گه‌ل وولاته‌ هه‌ریمیه‌كانى ده‌ور و به‌ر ، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ جێبه‌جێنه‌كرا .

هه‌موو ئه‌مانه‌وه‌ به‌ هۆى په‌ره‌سه‌ندنى زیره‌كى ده‌ستكرده‌وه‌(artificial intelligence) یه‌ به‌ تایبه‌تى رۆبۆتیك ، تاساڵى ٢٠٢٥ ، سه‌دا ٤٠ ى مرۆڤایه‌تى كاره‌كانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و رۆبۆیتك جێگایان ده‌گرنه‌وه‌ .

له‌ ئێستادا سه‌رقالى ٢ توێژینه‌وه‌ى زانستیم له‌سه‌ر زیره‌كى ده‌ستكرد یه‌كێكیان بۆ جاتیتى ئه‌مریكى ، دوه‌مینشیان له‌سه‌ر ئایۆس ئارجینى هندی ، پشتیوان به‌ خوا، دواى ته‌واو بون و بڵاوكردنه‌وه‌ ، وه‌ریده‌گێرمه‌ سه‌ر زمانى كوردی و لێره‌ش بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه‌ .

له‌ كۆتاییدا ده‌مه‌وێـت ئه‌وه‌ بپرسم ، ئیمه‌ له‌ كوێى ئه‌م جیهانه‌ین !زۆرینه‌ى وولاتان سه‌رقالى په‌ره‌پێدان و پێشخستنى بوارى زیره‌كى ده‌ستكرد و رۆبۆتیكن ، وولاتى ئیمارات گه‌نجێكى ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ ده‌كاته‌ وه‌زیرى زیره‌كى ده‌ستكرد ( یه‌كه‌مجاره‌ وه‌زاره‌تێكى له‌و شێوه‌یه‌ دابمه‌زرێنێت )، ئێمه‌ى كورد چیمان كردوه‌ و ده‌بێت چی بكه‌ین!

ئه‌مانه‌ و هه‌زاران پرسیارى تر ، كه‌ هه‌رگیز وه‌ڵامه‌كه‌ى وه‌رناگرین ...

ئه‌ندام عومه‌ر
شاره‌زاى ته‌كنه‌لۆژیا و سه‌رۆكى ڕێكخراوى تێك ئای بۆ ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاری
١٩-١١-٢٠١٨

لینكى هه‌واڵه‌كه‌ له‌ ئیندپێند
https://goo.gl/S7waBh
له‌ جه‌زیره‌
https://goo.gl/z7uUnt