سەردانی بارزانی بۆ بەغدا ... بەشێكە لە دروست كردنی هاوپەیمانیەتیەكی نوێی نزیك لە ئێران

 

تاران بەهیوای یارمەتی كوردستانە تا لە سزا سەپێنراوەكانی نێودەوڵەتی رزگاری بكات ، وە سەردانەكەی بارزانی هاوشانە لەگەڵ سەردانەكانی بەرهەم ساڵح بۆ دەرەوەی عێراق ، بەپێچەوانەی جیاوازیە قوڵەكانی نێوانیان .
بەهۆی ناكۆكیەكانی نێوانیان مەسعود بارزانی چاوەڕێی كرد بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆمار بەرەو ئیتاڵیا بڕوات ، ئینجا سەردنی بەغدا بكات و فرۆكەكەی لە بەغدای پایتەخت بنیشێتەوە ، كە كێشەكانی نێوانیان بە هۆی پۆستی سەرك كۆمارەوە زیاتر قوڵ بۆتەوە .
پێشوازی كردن لە مەسعود بارزانی لە فرۆكەخانەی بەغدا بەڵگەی رێكخستنێكی نوێیە لە چوارچێوەی چونە ناو هاوپەیمانیەتیەكی سیاسی لە عێراقدا ، كە هەر یەكە لە "محمد حەلبوسی" سەرۆكی پەرلەمان و "هادی عامری" سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە پێشوازی دابون .
هەریەكە لە حەلبوسی و عامری ئاواتەخوازبون و پاڵپشتی فوئاد حوسێن بون كە پاڵێوراوەكەی مەسعود بارزانی بو بۆ سەرۆك كۆماری عێراق ، بەڵام لەبەر ئەوەی موقتەدا سەدر پاڵپشتی بەرهەم ساڵحی كرد پاڵێوراوەكەی بارزانی كە فوئاد حسێن بو دەرنەچو .
سەرچاوە سیاسیەكان لە بەغداوە دەڵێن: "ئامانجی سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا لەم بارودۆخەدا ، بۆ بەدەست هێنانی پۆستی زیاترە لە حكومەتی تازەی عێراقدا ، دواتریش دروست كردنی هاوپەیمانیەتییەكی نوێی لایەنەكانە كە نزیك بێت لە ئێران" .
قەیس خوزەعلی سەركردە لە بزوتنەوەی ئەهلی حەقی نزیك لە ئێران دەڵێت: جەنڕاڵ قاسم سلێمانی سەركردەی فەیلەقی قودس لە پاسەوانی شۆرشی ئێرانی سوربو لەسەر ئەوەی كەوا مەسعود بارزانی لەسەر بابەتی سەرۆك كۆمار و هەرچی پەیوەستە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە لەوە زیاتر توڕە نەكرێت ، بەڵام سەدر لە كۆتایدا سەركەوتو بو لە تێپەراندنی پاڵێوراوەكەی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار .
وە تاران چاوەروانی بارزانیە وەكو هاوبەشێكی چاوەڕوان كراو لە هەمو تەرتیباتێكدا لەسەر سزاكانی ئەمریكا بەشدار بێت بۆ لابردن و سوك كردنی لەسەر ئێران ، چونكە پارتی هەژمونی تەواوی هەیە بەسەر هەمو جومگەكانی كوردستاندا ، و سنورێكی دور و درێژیشی لەگەڵ ئێراندا هەیە .
وە بەپێی سەرچاوەكان ئێران هەوڵ ئەدات تورەبونەكەی بارزانی كەم بكاتەوە كە بەهۆی لەدەستدانی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە توشی هاتووە ، لە ڕێگەی بەشداری كردنی لە هاوپەیمانیەتییەكی سیاسی فراوان كە ببێتە هۆی ڕزگار كردنی حكومەتەكەی عادل مەهدی ، لە حاڵەتی وەڵامدانەوەی پابەندبونی عێراق بە جێبەجێ‌ كردنی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران .
سەركردە سیاسیەكانی عێراق وەكو "حكومەتی كاتی" هەڵسوكەوت لەگەڵ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدیدا دەكەن ، ئەگەر عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكە نەكشێتەوە ، چونكە ئەو پێشتر لە زۆر پۆستی گەورە كشاوەتەوە و ئەزمونی لە كشانەوەدا هەیە ، لە لایەن پەرلەمانەوە لە حكومەتەكەی لانادرێت ئەگەر سەركەوتو بێت لە گەمارۆدانی خۆپیشاندانەكانی شەقامی توڕەی عێراقی لە گەندەڵی و خراپی ئیدارە و كەمی خزمەتگوزاریەكان .
وە لایەنە سیاسیەكان هۆكاری هەڵبژاردنی عادل عەبدولمەهدی بون بۆ ڕوبەڕوبونەوەی توڕەبونی خەڵك لە پرۆسەی سیاسی عێراقی ، بۆ حزبە سەركەوتووەكانی هەڵبژاردن نەبو كەسێكی وەكو عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بێنن كە لە كاری سیاسی دورخراوەتەوە هەرچەندە ترسیان لە خۆپیشاندانەكانیش هەبێت .
وە بەپێی چاودێران بارزانی هەرچەندە لایەنێكی سەرەكییە و بۆ رێكخستنی بارودۆخی سیاسی قۆناغی دوای عادل عەبدولمەهدی ئامادە دەكرێت ، كە چاودێران پێیان وایە لە هەمو حاڵەتەكاندا حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی لە ساڵێك یان دو ساڵ زیاتر ناخایەنێت و كۆتایی پێدێت .
دوای ئەوەی بارزانی لە فرۆكەخانەی بەغدا لە دانیشتنێكی كورتدا چاوی كەوت بە "محمد حەلبوسی" سەرۆكی پەرلەمان و "هادی عامری" سەرۆكی فەتح راستەخۆ رۆیشت بۆ دیداری سەرۆك وەزیرانی عێراقی عادل عەبدولمەهدی لە نوسینگەكەی خۆیدا .
بەڵام نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی زۆر بە كورتی ئاماژەی بە گڤنوگۆكانی نێوان عادل و بارزانیدا و تەنانەت بەنوسینی بەیاننامەیەك لەسەر دیدارەكە و بڵاوكردنەوەی یەك وێنە كۆتایی پێهێنا .
بەڵام دیدار و چاوپێكەوتنەكانی بارزانی بۆ بەغدا و بەتایبەتی لەگەڵ عاشقە كۆنەكەی نوری مالیكی چاوڕوان كراو بو ، چونكە پێشتر ساڵانێكی دورو درێژ لەگەڵ نوری مالیكی لە كێشەدا بون ، وە لە ساڵی 2011دا لە شاری كەركوك تەنانەت كێشەی سەربازیش لە نێوانیان ڕویدا .
چاودێران پێیان وایە بارزانی بۆ نوری مالیكی ئەو هاوبەشە چاوەڕوان كراوەیە كەوا پێویستە بۆ قۆناغی دوای عادل عەبدولمەهدی بارزانیش ئامادە بكرێت .
وە ئەگەر بارزانی لە ململانێی پۆستی سەرۆك كۆمار بە پۆستی وزاری سیادی لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی دەرچێت ، ئەوە مالیكی لە گڤتوگۆی پێكهێنانی حكومەتەكەی مالیكی بەدەستی بەتاڵەوە دەرچووە .
هەروەها چاودێران پێیان وایە نوری مالیكی زۆر بەلایەوە گرینگ نیە كە پۆستی وزاری لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدیدا بەدەست بهێنێت ، كەچی زانیاریە دزە پێكراوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە مالیكی لاری نیە لە وەرگرتن و بەدەست هێنانانەوەی پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار ، چونكە چوار ساڵی رابردوش لە هەمان پۆستدا كاری كردووە .
وە چاودێران دەڵێن هاوپەیمانیەتیەك بارزانی و مالیكی كۆبكاتەوە ، تەنها چەند لایەنێك رادەكێشێت و ئەڕۆنە ناویەوە ، و سنورردار ئەبێت ، و زۆر فراوان نابێت كە لە داهاتودا ببێتە فشارێكیش بۆ سەر موقتەدا سەدر لەلایەك ، و بۆ سەر سەرۆك وەزیرانیش لەلایەكی ترەوە .
وە ئەگەر سیاسەكانی عێراق سەركەوتو بن لە تێپەراندنی گرێبەستی دەست خستنە ناو دەستی عادل عەبدول مەهدی بەو پێیەی نوێنەرێكی ئارام كەرەوەیە بۆ لایەنە سیاسە قوربانیەكان ، ئەوە رێككەوتنەكە تا كۆتایی سەركەوتو نابێت و هەڵدەوەشێتەوە .
چاودێرێكی سیاسی عێراقی دەڵێت زۆر زیاتر لە توانای خۆی داوا لە عەبدولمەهدی كراوە كە لە توانایدا نیە ، بۆیە سەرۆك وەزیران لە ئێستادا كەوتۆتە نێوان فشاری دوو هێز و هەردوكیشیان فشاری لەسەر دەكەن ، یەكەمیان سزاكانی ئەمریكا نوێنەرایەتی دەكات كە بە هاوسەنگیەكی ئیجابی هەڵسوكەوتی لەگەڵدا دەكات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی لە فشاری هێزی دووەمدا كە ئێرانە و داوای لێ‌ دەكات لەگەڵ ئەمریكا رێك بكەوێت بۆ ئەوەی عێراق لەو وڵاتانە جیا بكاتەوە تا بەشدار نەبێت بۆ سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران .
چاودێرە سیاسییەكە ئەشڵێت لە ژێر سێبەری هەڵوێستی عەبدولمەهدی كە رەتی دەكاتەوە كەركوك بخرێتە سەر هەرێمی كوردستان ئەوە چاوەڕوان كراوە لەبەرامبەردا مەسعود بارزانی بچێتە ناو هاوپەیمانیەتییەكی نزیك لە ئێرانی كە یەكلایی كەرەوە بێت بە دەستەڵاتێكی واقیع لە دەست بەسەراگرتنی هادی عامری سەركردەی حەشدی شەعبی تاج لەسەر نەنراو ، ئەوكاتەش نەخشەی سیاسی لە ناوەڕۆكەوە گۆرانكاری بەسەردا دێت ، وە حەشدی شەعبی لە كەركوك ركابەرێكی كۆن و تەقلیدی هێزی پێشمەرگەیە ، كە هەر لە سەرەتاوە خاڵی ناكۆكی نێوان هەولێر و بەغدا بووە .
هەروەها چاودێرە سیاسیەكە پرسیار دەكات و دەڵێت: "ئایا هاوپەیمانیە ئێرانیەكە ئامادەیە كەركوك لەبەرامبەر هاتنە ناوەی مەسعود بۆ ناو هاوپەیمانیەكە بكاتە قوربانی؟" ، هۆشداریش ئەدرێت ئەگەر كەركوك لەلایەن هەندێك حزبەوە بكرێتە قوربانی ئەوە ئاگری جیاوازیەكان لەگەڵ لایەنەكانی تردا بۆ جارێكی تر بڵێسە ئەسەنێت چونكە تا ئێستاش كەركوك سەر بە بەغدایە و هاوشێوەیەكی نوێ‌ بۆ سەر حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی دروست ئەكات .