زانیارىه‌كى بچووك له‌ جیهانى فراون و پڕ نهێنیى ئینته‌رنێدا...

  شەممە, 01 کانونی یەکەم 2018 14:55

خه‌لك هه‌یه‌ له‌م كوردستانه‌ى خۆمان و ئه‌مساڵ له‌ ماوه‌ى ١١ مانگى ڕابردوودا ، سه‌رووى ٤ ده‌فته‌ر و ٤٠ وه‌ره‌قه‌ى په‌یاكردوه‌ له‌ ڕێگه‌ى كه‌ناڵ(ئه‌كاونته‌)ه‌كه‌ى خۆى له‌ ماڵپه‌رى یوتیوب...

چه‌ندان هاوڕێم هه‌یه‌ بژێوى ژیانى خۆیان و خانه‌واده‌كانیان له‌سه‌ر ڕێكلامى فه‌یسبووكه‌ ...

ئینته‌رنێت هه‌ر بریتی نیه‌ له‌ فه‌یسبووك و ئینستا و سناپ ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ نیه‌ چات بكه‌ین وپۆستى بێمانا بخوێنیته‌وه‌ .

خاوه‌نى یارى په‌بجى ، داهاتى سالانه‌ى ٢٣٤٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاره‌ ....

خه‌ڵك هه‌یه‌ له‌م هه‌ولێره‌ بۆته‌ خاوه‌نى خانوو و ئۆتۆمبێل به‌ هۆى سوود وه‌رگرتن له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ...

له‌زۆرێك له‌ سیمینار و محازه‌ره‌كان باسم كردوه‌ كه‌ چۆن ده‌توانیت ده‌ست به‌ بزنس و ئیشى خۆت بكه‌یت ، به‌لام كێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ زۆرینه‌ى ئێمه‌ ته‌مبه‌ڵین ، ڕانه‌هاتیوون به‌ئیش كردن و خۆ ماندوو كردن، به‌ كه‌مى سه‌ره‌تا ڕازینین و حه‌زه‌كه‌ین له‌ پڕێك ببینه‌ كوڕێك....

ده‌یان بیرۆكه‌ هه‌یه‌ بۆ پاره‌ په‌یاكردن له‌ ڕێگاى ئینته‌رنێـت ، زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌یشى پاره‌یان ده‌ستده‌كه‌وێت ، ڕاستیه‌كان له‌ هاوه‌ڵ و دۆسته‌كانیان ده‌شارنه‌وه‌ ، نایانه‌وێت كه‌سى تر فێر بكه‌ن ...

ئه‌و فه‌یسبووكه‌ى تۆ به‌كارى ئه‌هینیت و پێـت وایه‌ هیچ نیه‌ ، ٤٠٠ به‌شى گرنگی تیایه‌ ، ١٨٧ تاقیكردنه‌وه‌ و بروانامه‌ى تیایه‌ ..

زیاتر له‌ ٩ ساڵه‌ فه‌یسبووكم هه‌یه‌ ، ده‌توانم بڵیم شاره‌زایه‌كى باشیشم هه‌یه‌ ، تاوه‌كو ئێستا له‌ ٧ دانه‌ تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌رچوم وبروانامه‌م به‌ ده‌ست هێناوه‌ .

به‌س كه‌ دێته‌ سه‌ر باس و خواسى فه‌یسبووك ، زۆرینه‌ى خه‌ڵك وا مناقه‌شه‌ت له‌گه‌ڵ بكات و وا خۆى نیشان ئه‌دات كه‌ هه‌موو شتێكى لێ ئه‌زانیت ، سكم به‌ خۆم ده‌سوتێت ، بیرئه‌كه‌مه‌وه‌ و ئه‌ڵێم تۆ بڵیى ئه‌وه‌ى من ئه‌یزانم و خوێندومه‌ هه‌مووى زیاده‌بوه‌ ؟

مناقشه‌ى چی ئه‌كه‌یت و قسه‌ بۆ كێ ئه‌كه‌یت كه‌ نیوه‌ى هاوڕێكانى فه‌یكن و ڕۆژ تا ئێواره‌ یان خه‌ریكى په‌بجیبه‌ ـ یان چات كردن ، یان سه‌یركردنى ڤیدیۆى بێمانا و بێ سوود ، یان شه‌ره‌جنێو و شه‌ره‌ كۆمێنت ...

په‌یجه‌ زانستى و ته‌كنه‌لۆژی و سه‌قافیه‌كان لایك و كۆمێنته‌كانیان له‌ په‌نجه‌ى ده‌ست تێپه‌ر ناكات ، كه‌چى كابرا خۆى و قه‌فێك سمێله‌وه‌ ٥ كۆمێنتى نوسیوه‌ بۆ په‌یجێك بۆ ئه‌وه‌ى گرته‌ى سێكسی بۆ بنێرن ، هه‌زارانى تریش له‌ جیاتى ٥ كۆمێنت ، ١٠ كۆمێنت و بگره‌ زیاتریشان نوسیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڤیدیۆى سێكسی فلان كه‌س ، فڵان پێشكه‌شكار ، فلان ....ببینن

زۆرى تر هه‌یه‌بۆ ووتن ،به‌ڵام تاقه‌تى ئه‌وێت بنوسیت بۆ كه‌سانێك كه‌ جگه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ چاوه‌ڕێ به‌رهه‌میان لێ نه‌كه‌یت ...