گەر وانەبێت دەروخێت

ناوه ناوه راپورت و هەوال و گوتار و لیدوان و سیمینار و خۆپیشاندان و مانگرتن و تەنانەت توندوتیژیش لەسەر پرس و كیشەی گەندەلی لەعیراقدا دەبینین و دەبیسین و دەخوینینەوه! لە ئاست و رادەیەكی باوەرنەكەردەنیدایه كه نیگەرانی و دلەراوكەی دارمان و ویرانبوون و لەبەریەكهەلوەشانی عیراق نزیكه، بەلام عیراق ئەو سەرزەمینەیه كه حقیقەت و واقیعی تیا لیكدابراوه بەجیا له هەموو تیۆری و له هەموو سەرزەمینەكانیتری دنیا ، بوونی گەندەلی و رق و كینه و فیل و ناشیرینی حەقیقەته، بەلام واقیعیكی دابراو و جیا لەم حقیقەته بوونی هەیه و راوەستاوه و كارەكتەری ئیداره و ئیرادەی كاروباری گشتیه!! بۆ كردنەوەی سنوقی ئەم مەتەلەی بەریوه چوونی ژیانی گشتی له عیراقدا، پیویسته له خەسلەتی بنەرەتی حوكمرانی و چۆنیەتی دەستەبەركردنی پیكەوه ژیان لەم وولاتەدا تیبگەین.

زوركەم ولات هەیه له دنیادا بەقەدەر عیراق گەوجاندن و ساویلكەكردنی مرۆڤی تیا روبدات بەهەمووشیوازەكانی!!! یەقینەن ئەوەی ئیسته لەم دەسەلاتداره شیعە و سوننی ونەتەوەییەی عیراق رودەدات و دەكریت هەزار یەكی ئەو دزی و فیل و كوشتار و شەر و ناهەقی و ستەمەیه كه لەمیژووی ئەم ولاتەدا رویداوه له سایەی حوكمی حجاجی كوری یوسفی سقفی و دواتر خەلیفە عەبباسیەكانی المعتز بالله و المنصور بالله و المتوكل بالله والمستعین بالله و المتستكفی بالله و ....هتد

عیراق ولاتیكه لەمیژوویدا 700 سال تەمەنی لەژیر داگیركردنی گەلانی تورك و مەغولی و ئۆزبەگی و صفوی و عوسمانی و بریتانیا و ئەمریكاییدا تیپەراندوه، له وەها ولاتیكدا نەسەبی دانیشتوانی هەجینی میژووین له جۆرەها عرق و رەچەلەك، ئەگەر نەلیین لەهەموو عیراقدا لانیكەم لەبەغدای پایتەختدا ناتوانین بلیین عائیلەیەكی عەرەبی بەرەچەلەك و ئەسل بغدادی ئەسلی بوونی هەیه و نەسبی هجینی میژوویی ئەو نەتەوانه نیه.

بۆیە دەبیت بروابەوەبینین كه ئەو حكومەتەی له ئیستای عیراقدا هەیه له ریزی حكومەتەكانی میژووی ئەم عیراقەدایه و ئیستیسنا و جیاواز نیه؟؟ چونكه عیراق یان حكومەتی دكتاتۆری حجاج و سەدام یان حوكمی داگیركەران، یان حكومەتی هاوبەش و پیكەوەیی لەسەر پشكی گەندەلی و مشەخۆر یی ئەگینا توانای سازان و ریكەوتن و ژیانی ئۆقرەیی دەستەبەر نابئ!!
بۆ راستی ئەمرایه ببینه ئیسته شیعی و شیوعی و قومی و اخوانی و تایفی حشدی و لیبرالی لەژیر چەتری كوتلەی هەلبژاردندا پیكەوەن، چونكه هەموو ئەم پیكهاتە دینی و مەزهەبی و قەومی و ئایدیۆلۆژیانه لەروداوەكانی سالانی رابردوی پاش 2003 لەمیانەی ئەزمونیكی ململانیی خویناویدا لەوه تیگەشتن كه هیچ پیكهاتەیەكیان ناتوانن حكومرانی عیراق بۆ تەنها لایەكیان یەكلایی بكەنەوه، مەزهەبی بیت یان نەتەوەیی یان ئایدیۆلۆژی، سەرەنجام ئیسته حكومەتی دەسكەوت و بەرژەوەندی هاوبەشیان پیكهیناوه و ناچاری خۆبەدەستەوەدانی ئیرادەی خراپەی هاوبەشبوون تا خراپتر رونەدات!!

هەرعاتیفەیەك بەرامبەر عیراق وەك ولاتی گەل و نیشتمانیكی یەكپارچه و خاوەن شوناسیكی نیشتمانیی هاوبەش مانایەك نادات چونكه لەجەوهەردا خۆی وانیه و هیچ فاكتەر و رەمزیكی كۆكەرەوەی تیانیه، سەروەری خاكی عیراق و یەكپارچەیی دەولەتی عیراق بابەتی یاسای نیودەولەتیه زیاترلەوەی هەست و ئیرادە و كەلتوری هاوبەش و میژوو ئەو یەكپارچەییەی دروستكردبیت.

ئەم میژووەی عیراقه پیمان دەلیت دەولەت و حوكمرانی لەم ولاتەدا جگه لەودوو شیواز و ریگەیەی حكومرانی "حەجاجی" یان "هاوبەشی ناچاریی" لەپیناو پشك و بەركەوتدا ناتوانئ ببیت و نابیت، شتیك بەناوی عیراق ناتوانئ بەردەوامی خۆی بپاریزی.

پیویسته به لەبەرچاوگرتنی ئەمراستیانه بروانینه عیراق و شرۆڤەی روداو و گورانكاریی و واقعەكەی بكەین، ئەگەر چاوەروانی حكومەت و دەسەلاتیكی عادیلانه و نەزیه و پاریزەری مافی هاولاتی و ...هتد، لەعیراق بكەین زولمی لیدەكەین! چونكه بەسروشتی وانەبووه و وانیه و ناتوانئ وابیت.

ئەگەر تا دواسنور گەندەلی و زولم و ناعەدالەتی و دەستەگەری و تایفیەت لەعیراقدا هەبیت و رووبدات نابی وابزانین سەقفی ئاسمان روخاوه یان دنیاویرانبووه!! هیچ رونادات و هیچیش نابیت چونكه لەگەل سروشتی ئەم ولاته هەمانگ و سازگاره!! بۆیه خەلكی عیراق نه خەم و حەسرەت بكەنه دل و دەرونیان و نه پشت به داتا و زانیاری ببەستین بۆ سەلماندن و خستنەروی گەندەلی و شیوانەكانی ژیانیان و وابزانین دەولەتیكی راشید و بەرپرسیاره و به زەقكرنەوه و خستنەروی باسی گەندەلی و كوشتن و تایفیەت و هەژاری دەروخیت یان دەبزویت و كاردانەوەی پۆزەتیڤ لەخۆی نیشاندەدات نەخیر تیگەشتنی وەها
زورسەهوه !! ئەگەر وانەبیت دەروخیت.