جەوهەری ئیمان دڵپاكی و چاكەكاریە ن

 

دكتۆر عەلی قەرەداغی چاكسازی دەرون لەناو ئەوانیشدا دڵ گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، خوای گەورە چاكەی دڵ دەبەستێتەوە بە سەركەوتن و رزگار بوون لەرۆژی دوایدا وەك دەفەرموێت

(يَوْمَ لَا يَنْفَعُ مَالٌ ؤلَا بَنُونَ*إِلَّا مَنْ أَتَي اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ) ئەگەر لەم دوو ئایەتە ورد ببینەوە كەباسی عەقیدەو عیبادەت و دروشم و ئەخلاق و كردەوەی تێدا دەكات، دەبینین كە چاكی دڵ بنەمای سەرەكی و یەكەمە لەتەندروستی هەموو ئەوانەی كە باسمان كرد، چونكە عەقیدە چاك نابێت تەنها بەئیخلاس نەبێت، ئیخلاسیش سەرچاوەكەی چاكی و پاكی دڵە، هەروەها عیبادەت و دروشمە ئاینیەكان و ئەخلاق و گوفتار و كردار ئەگەر بەئیخلاسەوە نەبێت تەنها شتێكی رۆتینیە و لەوكاتەشدا دەگۆڕێت بۆ تقوسێكی ئاینی و ئەمەش لای خوا وەرگیراو نیە، چونكە ئەو رواڵەتەی كەپێی دەردەكەوێت لەبەر خوا نیەو بەنیەتی تر ئەنجامی دەدات، وەك خۆ نزیك كردنەوە لەكەسێك یان دەركەوتن بەوێ،ەی پیاوێكی ئاینی خواناس یان بەرژەوەندیەكی تر كە تایبەتەو پەیوەندی بەخوا و رەزامەندی خواوە نیە.

ئایەتی (يَوْمَ لَا يَنْفَعُ مَالٌ ؤلَا بَنُونَ*إِلَّا مَنْ أَتَي اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ )

پەیوەندی هەیە بەهەموو بوارەكانی عەقیدە و عیبادەت و شەریعە و ئەحكام و ئەخلاق و ئادابەكانەوە، هەموو ئەمانەش بنەماكەی چاكی و پاكی دڵە، چونكە دڵی چاك دەبێـتە هۆی تەقاندنەوەی تواناكان و هاندان بۆ جێبەجێ كردنی شەعائیرەكان، و سەرچاوەیەكی گەورەیە بۆ كاری خێرو جێبەجێ كردنی ئامانجەكانی ئیسلام، پێغەمبەری خوا (د.خ) لەفەرمودەیەكدا باسی ئەمەمان بۆ دەكات و دەفەرموێت:

(لەجەستەی مرۆڤدا پارچە گۆشتێك هەیە ئەگەر چاك بێت هەموو جەستەكە چاك دەبێت، بەڵام ئەگەر خراپ بێت هەموو جەستەكە خراپ دەكات، كە ئەویش دڵە) ،كەواتە مانەوە لەسەر راستە شەقامی ئیمان پشت دەبەستێت بەراستی دڵ وەك دەفەرموێت (ئیمانی بەندەیەك راست نابێت هەتا خاوەنی دڵێكی راست نەبێـت) چونكە هیچ عەقیدەو كردەوەیەك وەرناگیرێت ئەگەر سەرچاوەكەی دڵێكی پڕ لەئیخلاس و دوور لەپیسی نەبێت.

ئیسلام زۆر گرنگی دەدات بەدڵ و داوا دەكات كەبەندەكان بەپاكی رایبگرن، خوای گەورە لەقورئاندا لە 194 ئایەتدا باسی دڵ و داتاشراوەكانی دەكات، هەروەها پێغەمبەری خوا لەزۆربەی نزاكانیدا داوا دەكات كە دڵی پەیوەست بێت بەخواوە ، چەسپاوی بكات لەسەر فەرمانبەرداری و ئاینەكەی، لەفەرمودەیەكدا كەلە(شهر بن حوشب) دەگێڕنەوە پێغەمبەری خوا فەرمویەتی (پرسیارم كرد لە ئوم سەلەمەی دایكی باوەڕداران زۆرترین نزایەك كە پێغەمبەری خوا دەیكرد كە لەلای تۆ بوو چی بوو؟ ئەویش وتی زۆرترین نزایەك ئەوە بوو كە دەیوت: ئەی كەسێك كە دڵەكانت لەژێر دەستیایەو دەتوانیت هەڵیان بگێڕیتەوە ،تۆ دڵی من لەسەر ئاینەكەت بچەسپێنە، پێم وت: ئەی پێغەمبەری خوا بۆچی تۆ زۆر ئەم نزایە دەكەیت؟ ئەویش لەوەڵامدا وتی: چونكە هەموو ئادەمیەك دڵی لەنێوان پەنجەكانی خوای گەورەدایە ئەگەر بیەوێت راست دەبێت ، یان خوار) ئایا ئەگەر حاڵی پێغەمبەری خوا وا بوبێت كە لەهەموو تاوانەكانی یەكەم و كۆتایی خۆش بوەو قورئانی بۆ ناردوە، ئایا دەبێت ئێمەی تاوانبار حاڵمان چۆن بێت و چی بكەین؟ دڵ وەك هەر ئەندامێكی تری جەستە توشی كۆمەڵێك نەخۆشی دەبێت، یەكێك لەو نەخۆشیە ترسناكانەش كەتوشی دەبێت و پاكیەكەی ناهێڵێت بریتیە:لە دووڕوویی، جا ئەمە لەسەر ئاستی عەقید یان كردەوە یان كەسەكان بێت ، كەلەرۆژگاری ئەمڕۆدا پێی دەوترێت زمان لوسی و موجامەلەو دبلۆماسیەت.

ئیسلام مسوڵمان پەروەردە دەكات لەسەر ئەوەی كەخاوەنی یەك روو و یەك دڵ بێت و نهێنی و ئاشكرای وەك یەك بن، لەنهێنیدا چی هەیە و چی دەكات هەر وەك ئەوە بێت كەلەئاشكرادا دەیكات، یەك رووی هەیە كەدڵسۆزو پەروەرشیارو ئامۆژگاری كارێكی راستگۆیە، رازی نابێت كە دوو ڕووی هەبێت، بە روویەك پێشوازیت بكات و لەپاشملەش بەجۆرێكی تر باست بكات و نهێنیەكانت ئاشكرا بكات و سوك و ریسوات بكات پێغەمبەری خوا هۆشداریمان پێ دەدات لەمەو پێمان دەڵێت كە كەسانی دوورٍوو لای خوا زۆر سوك و ریسوان و هیچ سەنگێكیان نیە، لای خوا خراپترین كەسن وەك لەفەرمودەیەكدا دەفەرموێت (خراپترین كەسێك ئەو كەسەیە كە دووڕووی هەیە، دەچێتە لای هەندێك بەروویەك و بۆلای هەندێكی تر بەروویەكی تر) ئەمە پێی دەوترێت دووڕوویی لەئەخلاقدا كە حەرامە و یەكێكە لەنەخۆشیە مەترسیدارەكانی دڵ.

حەسوودی و بوغز مەترسیان لەدووڕوویی كەمتر نیە ،چونكە بەم هۆیەوە دوو كوڕەكەی ئادەم دووبەرەكیان تێكەوت و یەكێكیان ئەوتریانی كوشت.

حەسوودی ئەخلاقێكی خراپە، نابێت مسوڵمان هەڵی بگرێت لەراستیدا ئەدەبێكی خراپە لەگەڵ خوادا، چونكە رەخنە لەقەدەری خواو دابەش كردنی شتەكان دەگرێت لەنێو بەندەكاندا، دەبێتە مایەیی لەناوبردنی كردەوەی چاكە ، پێغەمبەری خوا هۆشداریمان دەداتێ و دەفەرموێت (نەخۆشی ئوممەتەكانی پێشوو دادەبارێت بەسەرتاندا، كە ئەویش حەسودی و بوغزە، ئەمە تاشەرە، من ناڵێم موو دەتاشێت بەڵكوو دین دەتاشێت) حەسوودی ئاگرێكە دڵی مرۆڤ رەش دەكات و رووناكی و پاكی و جوانی ناهێڵێت، نابێت مرۆڤی باوەڕدار حەسود بێت تەنها لەدوو شتدا نەبێت، وەك پێغەمبەری خوا دەفەرموێت (نابێت حەسوودی ببرێت تەنها لەدوو شتدا نەبێت:

خوای گەورە ماڵێكی داوە بەكەسێك كەلەرێی چاكەدا بەكاری دەهێنێت پیاوێكیش خوا دانایی پێداوە حوكمی پێ دەكات و خەڵكی تریشی فێر دەكات) كەواتە حەسوودی جائیزە لەبواری خەرج كردن، لەبواری كاری خێردا هەروەها لەخوێندنی قورئان و ورد بونەوەو كاركردن پێی، ئەمەش پێی دەوترێت خۆزگە خواستن.

ئەگەر سەیری بارودۆخی ئوممەتی ئیسلامی و بەتایبەتیش گەلانی عەرەبی و لە ناویشیاندا گەلی كورد بكەین دەبینین كە بەهۆی حەسودیەوە هەمویان كەوتونە دژایەتی و دانانی پیلان دژ بەیەكتر و هەموو رێگەیەكیان گرتۆتە بەر لەپێناو سووك