کۆپلە شیعرێکی ناوازەی مامۆستا ناصر سوبحانی

لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابوردوو (گومانی زۆرم بۆ ساڵی ۱۹۷۳ دەچێت) بە سەرپەرشتیی مامۆستا مەلا محەممەدی شارەزووریی (بە ڕەحمەت بێت)و ژمارەیەک لە برایانی سید صادق، ئاهەنگێکی بەشکۆی مەولود ساز کرا۰ بەندە قوتابی (مەعهەدی ئیسلامیی) سلێمانی بووم، لە خزمەت مامۆستا (شێخ محەممەدی قەرەداغی خەتیب) و ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیانی مەعهەد، بەشداریی ئاهەنگەکەمان کرد۰

لەو ئاهەنگەدا چەندین وتارو سرودو شیعر پێشکەش کران، لەوانە مامۆستا (حەمە یوسف ڕەهنموون) چامە شیعرێکی دوورو درێژی خوێندەوە، کە زیاتر لە (دوو سەد) بەیت دەبوو، من ئەوکاتە جەنابیم نەئەناسی، بەڵام شیعرەکەی کۆڕی ئامادەبووانی هەژاند۰ دیارە دەستاو دەست شیعرەکە لە سەرەتای شۆڕشی ئێراندا ساڵی (۱۹۷۹) گەیشتبووە دەستی کاک (ناصر سوبحانی)، ئەویش شیعرەکەی بەلاوە خۆش بوو بوو، بەڵام (۲۲) دانە شیعری سەرەتای چامەکەی، بە تەواویی گۆڕی بوو و کردبوونی بە تەفسیری سورەتی فاتیحەو دێباجەی چامەکەی مامۆستا حەمە یوسف۰

شایانی باسە مامۆستا حەمە یوسف بەشێک لەم بەسەرهاتەو تەواوی چامە شیعرەکەی خۆی لە لاپەڕە (۲۰۹ بۆ ۲۲۰)ی دیوانەکەی کە ناوی (دیوانی کۆچەر)ە بڵاو کردووەتەوە، کە پێش ماوەیەک چاپ و بڵاو کرایەوە۰

ئەمەش دەقی بەشە شیعرەکانی مامۆستا ناصر سوبحانی، كە تا ڕادەیەکی زۆر ڕادەی توانای ئەدەبیی و قووڵیی هزری مامۆستا ناصر دەردەخات، بە مەرجێک لە تەمەنی (۲۸) ساڵیدا وتوونی: ﻟە ﻣێژە ﮐە ﺩڵ ﺯﯾﺰﻭ ﺯﻭﯾﺮە ﺑە ﮐﯚﺕ ﻭ ﺑەﻧﺪﯼ ﻫﯿﺠﺮﺍﻥ ﺋەﺳﯿﺮە ﻭﺍ ﺋﯿﺘﺮ ﺗﻮﺍﻧﺎﯼ ﺩﻭﻭﺭﯾﻢ ﻧەﻣﺎﻭە کێ ﺑەبێ ﻣﺎﯾەﯼ ﺣەﯾﺎﺕ ﮊﯾﺎﻭە؟ ﺳﺎ ﺩەﯼ ﭘێڵاﻭﯼ ﺳەﻓەﺭ ﻟە پێ ﮐە! ﻟە ﺧەڵک ﻭەﺭﮔەڕێ، ڕﻭﻭ ﻟە ﺋەﻭێ ﮐە! ﺑە ﯾﺎﺩﯼ ﺋەﻭەﯼ ﮐە ﺟﻮﺍﻧە ﻧﺎﻭﯼ ﻫەﻣﻮﻭﯼ ڕەﺣﻤەﺗە، ڕەﺣﻤەﺕ ﻫەﺭ ﻻی ﻭﯼ ﺑﯚ ڕێ ﭼﯿﺖ ﺋەﻭێ، ﺑﯚﺗﯽ ﺩﺍﻧﺎﻭە ﺋەﻭﯼ ﻭﺍ ﮐﯚﺳﭙە ﻟێتی ﻻﺩﺍﻭە خاوەنی ئەتۆو هەموو بەندەیە ستایش بۆ وی، پەسەندیدەیە تۆی کرد بە تۆوێک کە بتڕوێنێ کە بتخاتە ڕێ، کە بتگەیێنێ ﺧﺎﻭەﻥ، ﭺ ﺧﺎﻭەﻥ؟ ﻫەﻣﻮﻭﯼ ڔەﺣﻤەﺗە ﻫەﺭﭼﯿﺖ ﭘێوﯾﺴﺘە، ﻫەﺭﭼﯽ ﺋﺎﻓەﺗە - ﺋەوی ﻟە ﺑەﺭﺩەﺳﺖ، ﺑﯚتی ﺩﺍﻧﺎﻭە ﺋەمی ﻟە ﺳەﺭ ﺭێی ﭼﻮﻭﻧﺖ ﻻﺩﺍﻭە دیارە ﺣەﻕ ﮐﺎﺭﯼ ﻧﺎﺑەجێ ﻧﺎﮐﺎ ﺋەبێ ڕﯙﮊێ ﻭﺍ ﺑەﺭﻫەﻡ ﺩﺍﻭﺍ ﮐﺎ ڕﯙﮊێ ﮐە ﺑەﻧﺪە ﻫﯿﭽﯽ لێ ﻧﺎﯾە لێپرﺳﯿﻨەﻭە ﺑە ﺩەس ﺧﻮﺩﺍﯾە ﭼﯚﻥ ﺑﻮﻭبێ ﮊﯾﻨﺖ، ﺟەﺯﺍﺕ ﺋﺎﻭﺍﯾە ﺋەﮔەﺭ ڕﻭﺍ بی، ﮔەﺭ ﺑﻮﻭﺑﯽ ﺯﺍﯾە ﺳﺎﺩەﯼ ﺋەﻡ ﻭ ﺋەﻭ ﻟە ﺩەﻭﺭﺕ ﻻﺑە! ﻓەﺭﻣﺎﻧﺒەﺭﺩﺍﺭﯼ ﺋەﻣﺮﯼ ﺧﻮﺩﺍ ﺑە! ﺟﺎ ﮐە ﺭﺍﭘەڕﯾﺖ ﺑﯚ ﺋەﻡ ﺭێباﺯە ﻟە ﺧﺎﻭەﻥ ڕەﺣﻤەﺕ ﮐﯚﻣەﮎ ﺑﺨﻮﺍﺯە! ﺋەﻣە ڕێباﺯﯼ ڕاستی ﺧﻮﺩﺍﯾە ﺑﯚ ﺭێنموﻭﻧﯿﺖ ﺑﮑە ﺗﮑﺎﯾە! ﺑەرەو ﺧﯚﺷﺒەﺧﺘیی، ﻟەﮔەڵ ﺧﯚﺷﺒەﺧﺘﺎﻥ بێ لێ ﺗﻮﻭڕەبوﻭﻥ، بێ ﻟەڕێ لادان ﺑەڵاﻡ ڕێگاﯼ ﻭﺍ بێ ڕﺍﺑەﺭ ﻧﺎبێ ڕﺍﺑەﺭێ ﮊﯾﻨﯽ ﻫەﻣﻮﻭ ﺑﯚ ﺧﻮﺍ بێ ﺟﺎ کێ بێ ﮐە ﺩڵ ﻟێی ﺩڵنیا بێ ﺗﺎﮐﻮ ﺟەﻧﺎﺑﯽ ﺋەﺣﻤەﺩ ﻭێسا بێ؟ سادەی هەی موشتاق! هەڵسە ڕێکەوە تا لای جەنابی مەحبوب مەسرەوە بێ نوری چرای موحەممەد نابێ کێ بێ خۆی بێ ئەو لە دەس نەدابێ؟ ڕێ، ﭘڕ ﻣەﺗﺮﺳیی، ﺩﯾﺎﺭﻭ ﻧﺎﺩﯾﺎﺭە ﻫەﺭ ﺋەبێ ﺑﺸڕﯙﯼ، ﺋﺎﻭﺍ ﺑڕﯾﺎﺭە ﭼﻮﻧﮑە ﺋەﻡ ﮊﯾﻨە بێ مەبەست ﻧﯿە ﺑﻮﻭﻧﯽ ﺟﯿﻨﻦ ﻭ ﺋﯿﻨﺲ ﺑﯚ ﺑەﻧﺪەﮔﯿیە..