ئایا ئه کرێ ( دانا غاز) ته حه کوم به غازی ماڵانمانه وه بکات؟!

به پێی لێدوانی قایمقامی ناوه ندی هه ولێر و ب. گشتی کارگه ی غازی هه ولێر بۆ ڕادێوی (ڕوداو) ئه و کێشه یه ی که چه ند ڕۆژێکه له که می وگرانی بوتڵه غازی ماڵان سه ری هه ڵداوه ،په یوه ندی به کومپانیای (دانا غازی ئیماراتی)ه وه هه یه ، که به رپرسه له به رهه مهێنانی غازی وشک بۆ کاره باو غازی شل بۆماڵان ،له کێڵگه کانی کۆرمۆری لا ی قادر که ره م..

به پێی قسه ی ئه و دوو به ڕێزه نه ئه وان و نه ته نانه ت وه زاره تی سامانه سروشتیه کانیش ، هیچ ده سه ڵاتێکیان لە و پرسه دا نیه ، چونکه کومپانیای دانا غاز گرێ به ستی له گه ڵ وه زاره تیش نیه !! ئه مه قسه ی ئه وانه ،ئیتر من نازانم گرێ به ستی له گه ڵ کێ و چ ده زگایه ک هه یه؟! گرنگ ئه وه یه به پێی لێدوانی ئه وبه رپرسانه تێگه یشتین که چاره نوسی غازی وشک بۆ وێستگه کانی کاره باو هه روه ها به شێک له سوته مه نی ماڵانیش، ئێستا له بن ده ستی دانا غازی ئیماراتیه ،نه ک ده زگاو کومپانیای خۆماڵی..

دانا غازیش واته ده وڵه تی ئیمارات ، ده وڵه تی ئیماراتیش هه موو ئه زانین له ناوچه که دا خه ریکی یاری سیاسیه و ململانێی له گه ڵ زۆر وڵاتی ناوچه که دا هه یه ، به ڕاسته و خۆ، یان ناڕاسته وخۆ..

بۆیه ده پرسین ئایا ڕاسته ئێمه سێکته رێک یاخود پێداویستییه کی گرنگی ڕۆژانه ی هه ستیاری خه ڵکی ئه م هه رێمه به کومپانیایه کی ده ره کی وا بسپێرین؟! ئایا مه ترسی ئه وه مان لێی نیه که به پێی سیاسه ت و مانۆڕە سیاسیه کانی ئه و وڵاته له ناوچه که، مامه ڵه به م سوته مه نیه گرنگه ی هاووڵاتیانمانه وه بکرێت؟!