دەربارەی ئۆپۆزسێون و دەسەڵات

پرۆسه ی سیاسی له هه ر وڵاتێکی دیموکراسی خاوه ن

ده ستوردا ، به دوو باڵ به ڕێوه ده چێت ، باڵی ده سه ڵات + باڵی ئۆپۆزسێون.
که وابوو پرۆسه ی سیاسی به بێ ئۆپۆزسێون ، له نگ و ناته واوه.. به واتایه کی که ، ئۆپۆزسیون و ده سه ڵات ته واوکه ری یه کترن له کۆی پرۆسه ی سیاسیدا.
ئۆپۆزسیون بوون مانای
به شداری نه کردنه له کابینه ی حکومه ت له قۆناغێکدا یان زیاتر .. مانای دابڕان له کۆی پرۆسه ی سیاسی نیه .
ئۆپۆزسێون چاودێری ئه دای حکومه ت ده کاو ڕه خنه له
که موکورتیه کانی حکومه ت
ده گرێ ، ئۆپۆزسێون له گه ڵ حیزبه کانی ده سه ڵاتدا
له ململانێ و کێبڕکێدایه ، نه ک له شه ڕدا بێت ..
حیزبه کانی ده سه ڵات و ئۆپۆزسێون خاڵی هاوبه شی زۆریان له نێواندا هه یه و
هه ردولا به رپرسیارن به رامبه ر نیشتمان و هاووڵاتیانه که ی، بۆیه ئاساییه - له گه ڵ جیاوازییان - ئه م دوو به ره یه له سه ر خاڵه هاوبه شه نیشتمانیه کان ، هه ندێ جار کۆبوونه وه و گفتو گۆ بکه ن ، به تایبه ت له قۆناغه سیاسیه
هه ستیارو ڕاگوزه ره کاندا ، له هه لومه رجێکی وه کو ئه وه ی ئه مڕۆ هه رێمی کوردستانی پێدا تێپه ڕ ده بێ ، که هێشتا ئه زمونه سیاسیه که ی به ته واوی
نه چه سپیوه و چه ندین
هه ڕه شه ی له سه ره.
له کۆتاییدا ده بێ ئه وه ش بیربێنینه وه،که ئۆپۆزسێون خۆی زاراوه یه کی سیاسیه و حیزبی ئۆپۆزسیونیش له چوارچێوه ی پرنسیپه سیاسیه کاندا کارده کات ، کاری سیاسییش پێویستی به مرونه ت و کرانه وه ی زیاتر هه یه و به چه قبه ستن و
ده رگا به سه رخۆدا داخستن و دڕدۆنگی ناکرێ.
دوو حیزب له وڵاتێکدا کار
ده که ن ، یه کێک له
ده سه ڵاتدایه و ئه ویتر له ئۆپۆزسێونه ، ئه مانه هیچیان داگیر که رنین له وڵاتێکی دیکه وه هاتبن و ئه ویتر خه ڵکی
ڕه سه نی وڵات بێت و له پێناو ڕزگاری نیشتماندا خه بات بکات. ئه مانه هه ردولا له خه ڵکی ئه م وڵاته پێکهاتوون و زۆر ئاوات و ئامانجی دوور کۆیان ده کاته وه. ئه مڕۆ له سه ر شێوازی به ڕێوه بردنی وڵات ،جیاوازییان هه یه ،
سبه ینێ زۆر ئاساییه له یه ک تێگه یشتن دروست ببێ و له سه ر شێوازێک هاوڕا بن.
به کورتی ده سه ڵات و ئۆپۆزسێون دوو باڵی به هێزی سیستمی سیاسی هه ر وڵاتێکی دیموکراسین ، که هاونیشتمانیانی ئه و وڵاته به رده وام چاویان له گه شه سه ندن و پێشکه وتنی زیاتره.