چەند كەس ئینتەرنێـتی هەموو جیهان بەڕێوە دەبن ؟ زانیاری سەرنج ڕاكێش لەم بارەیەوە بزانه‌

هەریەكێك لە شوێنی خۆیەوە (ماڵ، ئۆفیس، فەرمانگە ، بازار،سەیران .گەشت...هتد)بە ئارەزووی خۆی ئینتەرنێت بەكار دەهێنێت ، بەڵام تا ئێستا بیرت لەوە كردۆتەوە كێ توانای ئەوەیە ئینتەرنێـتی هەموو جیهان ڕابگرێت ؟بە واتایەكی تر كێن ئەوانەی سەرپەرشتی هەموو ئینتەرنێتەكانی جیهان دەكەن ؟

بە پێی هەوڵێكی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی كلیلی كۆنتڕۆڵی ئینتەرنێتی هەموو جیهان بەشێوەی 7 كارتی زیرەكی هۆشمەندی ئەلیكترۆنی بەدەست حەوت كەسەوەیە و تەنها لە ڕێگای 7 كەسەوە دەتوانن دەست بەسەر ئینتەرنێتی هەموو جیهاندا بگرن .

رێكخراوی جیهانی دیاریكردنی ناوی ژمارەكان ناسراو بە ( ئایكان) كە بارەگای سەرەكی لە ئەمریكایە ئەركی پاراستنی تەواوی ئاسایشی ئینتەرنێتی جیهانیان لەئەستۆ دایە، ئەمە جیا لە دابینكردنی ناونیشان بۆ ماڵپەڕ، سێرڤەر و سیستەمە كۆمپیوتەریەكانی و نێتۆركەكان(ڕایەلەكان) ی جیهان.

واتە ئەم 7 كەسە و بە هۆی ئەم 7 كلیلەوە دەتوانن كۆنترۆلی هەموو جیهان بكەن ، لە هەر ئەگەریكدا بیانەوێت دەتوانن ئینتەرنێتی هەموو ووڵاتێك بیپچرێنن (بەڵام بەپێی یاسا )، هەروەها دەتوانن سیخوری بەسەر هەموو حكومەت و دەزگا و ڕێكخراو و بەرپرسەكان بكەن .

لەمانەش سەرنج ڕاكێش تر ، كۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردنی سیستەمی (DNS) لە ئەستۆی ڕێكخراوی ئایكانە ، واتە گەر بێت و ئەم ڕێكخراوە هاك بكرێت، ئەوا ئینتەرنێتی هەموو جیهان دەكەوێتە دەست هاككەرەكانەوە ..

سیستەمی دی ئێن ئێس (DNS) تایبەتە بە گۆرینی ئایپی وێب سایتەكان بۆ ئەدرێس ی ئاساییی ، بۆنمونە گەر بێت و تۆ سەردانی ماڵپەری تێك ئای بكەیت ، ئەوا ئەبیت بنوسیت04.24.100.160 بەڵام ڕێكخراوی ئایكان ئەم گۆرانكاریە لە ئەستۆ دەگرێت و كاتێك دەنوسیت techeye.org ئەوا بە شێوەیەكی تۆماتیكی دەیگۆریت بۆ ژمارە و ماڵپەرەكە دەبێتەوە .