یەکگرتوو ئەوقوتابخانە پەروەردەییە بو کەزۆرشتی بەئێمە بەخشی لەوانە:
بیرو باوەڕێکی ڕاست و دروست لەسەرچاوە ڕەسەن وبنەڕەتیەکانی خۆیی وکەقورئان و سونەتی پێغەمبەری ئازیزو بەجاوڕۆشنیەکی جوان و تێگەشتنێکی میانەڕەوانە.
۲-فێری کردین ئافرەتانیش وەک پیاوان مرۆڤن بۆیە هەموو مافێکی پیاویان هەیە هەردوکیا تەواوکاری ژیانی یەکترن.
۳-مرۆڤ وەک مرۆڤ خودا ڕێزی لێناوە و کردویەتە سەنتەرو خەلیفەلە زەویدا هەرچی لەوزەوی و ئاسمانەکاندا هەیە خزمەت کارو ژێر بارە بۆمرۆڤ.
٤-فێریکردین ئازادی هەروەک مافە ئەرکیشە مرۆڤ پێویستە قوربانی بدات لەپێناویدا.
٥-فێری کردین هیچ جۆرە سەپاندنێک لە وەرگرتنی بیرو باوەڕو عەقیدەی ئیسلامدا نیە(لااکراە فی الدین).
٦-فێری ڕێزنان لە جیاوازی وفرەی نێوان مرۆڤەکانی کردین.
۷-فێریکردین دۆستی هەژاران و نازی مناڵانی بێ باوک بین. من وانازانم کەس بەوشێوە سستماتیکیە لەخەمی هەژاران و بێ باوکان و بنیات نانەوەی مزگەوتەکان وئاوەدانکردنەوەی گوندەکان ودەستە بەرکردنی پڕۆژەکانی ئاوی پاکی خواردنەوە.....هتد بێت.
۸-فێریکردین داد پەروەری بەهایەکی باڵایە بۆ تاک بۆ خێزان بۆ کۆمەڵگابۆ دەوڵەت و بۆدەوڵەتان بۆیە پێویستە لەهەموو ئاستەکاندا پابەند بین بەوبەهاباڵایەوە هەتا لەدڵەکانماندا لە سلوک و هەڵسو کەوتماندا نەچەسپێ لەوڵاتدا ناچەسپێ.
۹-فێری کردین مرۆڤەکان بەجۆرەها بازنەی برایەتی پەیوەندیەکانیان ڕێک دەخرێت برایەتی مرۆڤی،برایەتی نەتەوەیی ،برایەتی نیشتمانی، برایەتی ئیمانی ......هتد بەوشێوەیە بۆیە بەردەوام لەسەر لێبوردەیی و یەکتری قەبوڵ کردن لەگەڵ ئەوانی تردا ڕایهێناوین..
۱۰- فێری کردین ماڵی گشتی حەرامبونەکەی زۆر گەورەترە لەحەرامبونی ماڵی تایبەت بۆیە بەدێژایی زیاتر لە بیست و پێنج ساڵە ڕێگای نەداوە ئەدامەکانی بەهیچ بیانویەک بەهیچ جۆرێک دەست درێژ بکەن بۆ ماڵی گشتی.
۱۱-فێریکردین خۆشەویستی و ڕەزەزامەندی خودا بە خۆشەویستی و خزمەت بەگەل و ئاوەدان کردنەوەی وڵات بەدەست دێت.
۱۲-فێریکردین نابێ بە کێشانی جگەرەیەکیش زیان بەخۆمان و هاووڵاتیەکانمان بگەیەنین، بۆیە توانی هەزاران گەنج پێشکەش بەم گەلە بکات کەنەک هیچ تاوانێک ئەنجام نادەن بەڵکوو بەجگەرەیەکیش ژینگەی گشتی ناشێوێنن.
۱۳-فێری کردین پارێزەری ڕاستە قینەی هەرنەتەوەیەک ئەخلاق و ڕەوشتی تاکەکانیەتی بۆیە هەردەم جەختی کردووەتە لەسەر ئەخلاق ڕەوشت و بەهاباڵاکان لەپرۆسەیەکی پەروەردەیی بەردەوامدا.
پیرۆز بێت یادی چارەکە سەدەیەک لەخەبات و خزمەتی یەکگرتوو.