ڕێكه‌وتننامه‌ی گۆڕان و پارتی و قسه‌یه‌ك؟

دوای ئه‌وه‌ی پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ رۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌دا رێكه‌وتنیان له‌سه‌ر پێكهینانی حكومه‌ت و دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان كرد لێره‌و له‌وێ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ قسه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ و هه‌ندێك ریكه‌وتنه‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی ره‌ت كرده‌ و هه‌ندێكی دیكه‌ به‌شان و باڵی رێكه‌وتنكه‌دا هه‌ڵیانداوهه‌ندێكی دیكه‌ رێكه‌وتنه‌كه‌یان هه‌م به‌باش و هه‌م به‌ خراپ ناوزه‌ند كرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت قسه‌له‌ سه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه‌ بكه‌م ئه‌وه‌یه‌ ئایا له‌پێكهینانی كابینه‌ی رابردوشدا ئه‌م دوو هێزه‌ ڕێكه‌وتنیان نه‌كرد كه‌ ئه‌وكات هێشتا رێكخه‌ری گشتی پێشوی بزوتنه‌وه‌ی گۆران نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ژیاندا مابوو و بۆ گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن پارتی و گۆران چه‌ندینجار سه‌ردانی یه‌كترییان كرد گۆران به‌دروشمی چوارساڵ ئارامیه‌وه‌ به‌شداری كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی كرد كه‌چی پاش كه‌متر له‌دووساڵ رێكه‌وتنه‌كه‌ فه‌شه‌لی هێناو له‌كاتێكدا ئه‌و رێكه‌وتنه‌ به‌ حزوری نه‌وشیروان مسته‌فاو مه‌سعود بارزانی كراكه‌ هه‌ردوكیان دووكاراكته‌ری سیاسی و سه‌ره‌كی ناو حیزبه‌كانیان بوون و پارتی په‌رله‌مانی داخست و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشی ئاودیوی دێگه‌ڵه‌ كرده‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ته‌واوی ئه‌وپرۆژه‌یان كه‌له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بانگه‌شه‌یان بۆده‌كرد له‌رێكه‌وتنه‌كه‌دا جێگیركردوه‌ به‌ڵام گرنتی گۆران چیه‌ بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ رێكه‌وتنه‌ وه‌ك رێكه‌وتنه‌كه‌ی رابردوی لێ نه‌كرێته‌وه‌.

وه‌ك ده‌زانرێت له‌ دوای ڕزگاركردنی عێراقیشه‌وه‌ یه‌كێتی و پارتی ڕێكه‌وتتنامه‌یه‌كیان به‌ناوی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی واژووكرد، به‌ڵام دواترله‌ ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م ڕێكه‌وتتنامه‌یه‌وه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌وڕێكه‌وتتنامه‌یه‌ ته‌نها بۆدابه‌شكردنی پۆسته‌كان بووه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی نه‌بوو له‌نێو جه‌ماوه‌رو لایه‌نگرانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدا به‌تایبه‌تیش له‌دوای نه‌خۆش كه‌وتنی تاڵه‌بانی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ به‌ته‌واوه‌تی واده‌ركه‌وت كه‌ ڕێكه‌وتتانه‌مه‌یه‌كی نێوان تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی بووه‌و لێره‌وه‌ ته‌واوی جیاوازیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ .

له‌ئێستاشدا به‌پێی ریكه‌وتنه‌كه‌ی پارتیو گۆران وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ته‌نها بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانه‌وله‌تكردنی كێكی ده‌سه‌ڵاته‌ و رازیكردنی گۆرانه‌ بۆچونه‌ ناو حكومه‌ت و ره‌نگه‌ جۆره‌ فشارێكیش بێت له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ بۆ سه‌ریه‌كێتی نیشتمانی بۆئه‌وه‌ی پارتی به‌یه‌كێتی بڵێت به‌بێ تۆش ده‌توانم حكومه‌ت دروست بكه‌م و یه‌كێتیش هه‌ندێ له‌داواكاریه‌كانی كه‌م بكاته‌وه‌ كه‌له‌ ئێستادا پێكهێانی حكومه‌تی به‌ستوه‌ته‌وه‌ به‌ پارێزگاری كه‌ركوك و پشكه‌كانی له‌ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و كۆی داواكاریه‌كانی كردوه‌ به‌یه‌ك پاكێج ، بۆیه‌ پارتی له‌رێگه‌ی ئه‌م ریكه‌وتننامه‌یه‌وه‌ ده‌یه‌وێت مه‌سجێك به‌كێتی بدات و وای لێی بكات كه‌ به‌ناچاری به‌شداری كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بكات.

له‌ ئێستاشدا له‌دوای ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی پارتی و گۆران هه‌مان سیناریۆی ڕابردووی نێوان پارتی و یه‌كێتی دوباره‌ بویه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ ده‌بو له‌نێوان ته‌واوی لایه‌نه‌ براوه‌كاندا بكرایه‌ نه‌ك ته‌نها دووپارتی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك ، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌بێت گۆڕان ئه‌وه‌ بزانێت له‌ هه‌رئه‌گه‌رێك و كاردانه‌وه‌یه‌كدا كه‌بیه‌وێت پێیه‌كی له‌ناو حكومه‌ت و پێیه‌كه‌ی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆن بێت پارتی وه‌ك كابینه‌ی هه‌شتی لێده‌كاته‌وه‌ و په‌راوێزی ده‌خات .

جگه‌ له‌وه‌ش ده‌بوایه‌ گۆڕان چۆن خۆی ده‌ڵێت ئه‌وان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامیدا له‌چوارساڵی ڕابردودا هاوپه‌یمان بوون ده‌بوایه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزبه‌دا بڕۆشتایه‌ته‌ ژێرباری ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌وه‌ نه‌ك به‌ته‌نها خۆی .

پێویسته‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئه‌وه‌ش بزانێت كارێكی گران و قورسه‌ به‌بێ یه‌كێتی بتوانێت سیاسه‌ت و پرۆژه‌كه‌ی بۆ حكومه‌ت له‌ ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدا پیاده‌ بكات و هیچ ئاسته‌نگێكی له‌به‌رده‌مدا دروست نه‌بێت چونكه‌ یه‌كێتی له‌زۆنی سه‌وز خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاتی كارگێریه‌.

هه‌ر بۆیه‌ له‌كۆتایدا ده‌ڵێم سه‌رجه‌م ئه‌م خاڵانه‌و چه‌ندین خاڵی تره‌ واده‌كات بڵێن ئه‌وڕێكه‌وتتانامه‌یه‌ ته‌نها له‌قازانجی پارتیدا یه‌ نه‌ك ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان بۆیه‌ هیوادارم ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ یه‌كێتی كردی له‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژیدا گۆڕان دووباره‌ی نه‌كردبێته‌وه‌.