سەربوردێک لەمێژووی یەکگرتوو، لەکوێوە هات و بۆچی هات وبەرەوکوێ؟

بەشی یەکەم :
ئەو ڕوداوانەی زەمینەیان بۆ هاتنی یەکگرتوو سازان.
۱- ڕوخانی شۆڕشی ئەیلول : شۆڕشی ئەیلول لەگەڵ ئەوەی زۆر سەرنجی هەڵ دەگرت ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بە شۆڕشی هەموو خەڵکی کوردستان وخەباتی ئازادی گەلی کورد هەژمار دەکرا ، بەتایبەتی چونکە هەڵگری ئایدۆلۆجیایەکی دژە دین نەبوو، بەڵکو بەحوکمی ئەوەی ڕابەرەکەی بەمەلا ناسرابوو کە مەلا مستەفای بارانی بوو لەگەڵ دینداریە سونەتیەکەی گەلی کوردا نامۆ نەبوو، بەڵکوو تاڕادەیەکیش تەبابوو، بەتایبەتیتر جۆرێک لەدژایەتی و ململانێ لەنێوان شۆڕش و حیزبی شوعی ئەو کاتەدا هەبوو ، چونکە جگە لەداژیەتی دین هەڵگری فکری ئومەمی بوو ، زۆر باوەڕی بە پرسی نەتەوەی کورد نەبوو، بۆیە کەپێشمەرگەکان دەچون بۆ بەرەکانی خەبات وەک بۆ جیهادی پیرۆز بجێ ئاوا سەیریان دەکردن وبەڕێیان دەخستن و مەولودی و نزای خێریان بۆ دەکردن.
ئەو کاتەش جیهان دابەش بوو بوو بە سەر دوو بلۆکدا ،بلۆکی ڕۆژئاوا بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا و بلۆکی سۆشیالیستی بەسەرکردایەتی یەکیەتی سۆڤیەتی جاران.
لەبەر ئەوەی شۆڕش لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکراو ئێرانی سەردەمی شا محمد ڕەزای پەهلەوی بەدۆستی ئەمەریکا دەزانرا ، بۆیە خەڵکی کوردستان بەچاوی دۆست و پشتیوان سەیری ئەمەریکایان دەکرد.
بەڵام کەئەمریکا سەرپەرشتی ڕێکەوتنی نێوان عێراق و ئێرانی کرد لەمیوانداری جەزائیردا ڕێکەوتنی شومی جەزائیر ئەنجامدرا بۆ ئاشبەتاڵ کردن شۆڕشی کورد كە لە دوایەمین ساتەکانی چاوەڕوانی سەرکەوتندا.
ئەم ڕوداوە پڕ لەناسۆرە گەنجی کوردو خەڵکی کوردستانی توشی شۆک و پەرچەکردارێکی توند کرد.

2- سەرهەنانەوەی شۆڕش بە ئایۆلۆجیەکی چەپگەرا و هەگری فیکری ئیلحادی : کە شۆڕش ئاشبەتاڵی پێکرا لەسەردەستی ئەمەریکادا ئەو ڕوداوە وایکرد یەکپارچە لاوی کورد زۆری کەوتن بەلای دوژمنی ئەمەریکادا کە یەکیەتی سۆڤیەت و فکرە ئیلحادیەکەشی بۆیە حاڵەتێک هاتە ئاراوە کوڕی سەرمایەداروو ئاغاکانیش خۆیان بە کوڕی پرۆلیتاریا دەدایە قەڵەم و شانازیان بەئینتمایان بۆ فکری مارکسی ولینینی دەکرد، بێ ئەوەی هیج لەو فکر و ئایدۆلۆجیەش بزانن.

ئیتر لاوان کەوتنە دژایەتی دین و ڕێپێوان و هوتاف کێشان ئێمە ڕۆڵەی مارکسین لەسێدارە ناترسین، مارکسایەتی لەمردن بەهێر ترە لەسێدارە بەرزترە، هەندێ جاریش هێرشیان دەکردە سەر مزگەوتەکان دەیان وت مژدەبێ خوشك و برا دەرگای مزگەوت داخرا، ئیتر دین دینداری بەئەفیون سەیردەکرا.

ئەم حاڵەتە وای کرد غیرەتی دینی هەندێک لەمامۆستایانی ئاینی و کەسانی پارێزگار و دیندار جوڵاو کەم کەم دەستیان دایە ڕوبەڕوبونەی هێرشی فکری ئیلحادی و دژە دینی بەناو مارکسی .

بەشی دووەم : سەرهەڵدانی ڕابونێکی ئیسلامی لەساڵان کۆتایی حەفتاکاندا ئیتر وەک پەرچە کردارێک جوڵاندنەوەیەکی دژ بە فکری ئیلحادی و هەڵگری فکرێکی ئیسلامی سەری هەڵدا لەسەردەستی هەندێ لەمامۆستایان وەک بنەماڵەی مامۆستا ڕێشاوی و بنەماڵەی مامۆستا عبدالعزیزی پریس و مامۆستا پاڕەزانی و مامۆستا مەلا محمدی خورماڵ و مامۆستا مەلاساڵحی زاراو و مامۆستا محی الدین گەڵاڵی و مامۆستا شەماڵ مفتی و مامۆستا بکر عزیز لە سلێمانی و چەند مامۆستای تری ئاینی و قوتابخانەکان.

سەرەتا هەر مامۆستایەک بەدەوری خۆیاندا گەنجانێکیان لە سروشت و حەقیقەتی ئیسلام تێدەگەیاند و بە پەروەردەیەکی ئیسلامی پەروەردە دەکرد، ڕەتی ئەو گومان وچەواشەکاریانەیان دەدایەوە کە دژە دینەکان بڵاویان دەکردەوە.

بەمەش ڕابونێکی ئیسلامی وەڕێ کەوت زۆری نەبرد توانی ڕەوتێکی ڕۆشنبیری ئیسلامیشی بەرهەم هێنا ،لەڕێگای کتێبەکانی ژیانی پێغەمبەری مەزن و پێنج پایەکانی ئیسلام و چەند کتێبێکی تریی م.عبد العزیز پاڕەزانی و دواتر م.صلاح الدین لەسەرەڕێی کاروانی باوەڕو چۆن بەجوانی قورئانی پیرۆز بخوێنینە و لەسەر زمانی گیانداران، هەروها زنجیرەی ژیانی هاوەڵانی پێغەمبەری مەزنی م.حبیب محمد سعید و زنجیرەکانی تەرازوی ژیری مامۆستا محمد مەلاسڵحی شارەرووری و نامیلکەکانی م.حسن پێنجوێنی و چەند مامۆستایەکی تر.