له ڕۆژی جیهانی ( زمانی دایک)دا ، چەند پەیڤێك

- ( کتێبی پیرۆز ، ئه ده بی به پێز ،
ده سه ڵاتی به هێز) سێ پایه ی دروستبوون و پاراستنی زمانی ستانداردی یه کگرتون.
- زمان وه ک زینده وه رێک ( کائن حی) بۆ گه شه کردن ،پێویستی به خزمه ته.
- ئه وترێ له جیهاندا نزیکه ی 6 هه زار زمان هه یه ، که زۆرێکیان مه ترسییان
له سه ره،له ناویاندا زمانی کوردی .
- تۆڕی ئنته رنێت و دیجیتاڵ میدیا ، هه ندێ زمان بره و پێ ده ده ن و هه ندێکی ده پوکێننه وه.
- مه ترسیه کان بۆ سه ر زمانی کوردی زۆرن ،گرنگترینیان خودی کورد خۆیه تی.
- زمان ئه گه ر پێی نه خوێندرێ و
نه نوسرێ ، مه ترسی پوکانه وه و له ناوچونی زۆرترو خێراتره..
- تۆ ناتوانی ڕێگه له خه ڵک بگری که چۆن و به چ شێوه زارێک قسه ده که ن ، به ڵام بۆ دروستبونی زمانی ستاندارد-یه کگرتوو- پێویسته یه ک شێوه خوێندن و نوسین
هه بێ ، هه روه کو له زمانه زیندوه کاندا
ده یبینین.
- یاسای زمان که له ئه نجومه نی نوێنه رانی ئێراق په سند کراوه ،دانی به ٥ زمانی سه ره کیدا له ئێراق ناوه ( عه ره بی و کوردی و تورکمانی و سریانی و ئه رمه نی)
- ئه م یاسایه نه ک له ئێراق ،بگره له هه رێمی کوردستانیش هێشتا به چاکی جێ به جێ نه کراوه ، هه ندێ دیکۆمێنت هێشتا لێره ته نها به عه ره بیه، وه کو ( مۆڵه تی شۆفێری ) که چی له به غدا پاسپۆرت و ئه وانی تریش به عه ره بی و کوردیه .
_ یاساکانی هه رێم له په رله مان سه ره تا به عه ره بی ده رده چن ، دواتر که
ده کرێنه کوردی و زۆر خراپ وه رده گێڕدرێن ،چونکه که سانی پسپۆرو شاره زا (له هه ردوو زمان + یاسا ) نایکه ن.
- قوتابخانه ئه هلیه کان که به ئینگلیزی و تورکی ده خوێنن ، مه ترسین له سه ر زمانی کوردی .
- ده وترێ یه کخستنی زمان به چه ند ڕێگه یه ک ده کرێ له وانه ( بوونی کتێبێکی پیرۆز - قورئان بۆ عه ره بی ) یان
( بوونی ئه دیب و ئه ده بێکی گه وره و به پێز - شکسپیر بۆ ئینگلیز) یان بوونی
ده سه ڵاتێکی به هێز - ئه تاتورک بۆ تورک) .
- مێدیای کوردی خزمه تی به گه شه کردنی زمانی کوردی کردووه ، به ڵام زیانی زۆریشی پێگه یاندووه.
- ئه کادیمیای کوردی ،ده بێ خه می
گه وره تر بۆ زمانی کوردی بخواو ببێته
مه رجه ع و خۆی به شتی لابه لاوه خه ریک نه کات.
- زمانی ستانداردی کوردی ، به ململانێ و یه کتر ئیستفزازکردن و حه ساسیه ت دروست نابێ و پێویسته به زانستی و
به شێنه و دڵفراوانی کاری بۆ بکرێ.