هێشتنه‌وه‌ی وڵات له‌چوارچێوه‌ی خۆی 

له‌وانه‌یه‌ هه‌مومان به‌رده‌وام  خه‌ون به‌وه‌وه‌ ببینین كه‌ وڵاته‌كه‌مان ئه‌مرۆی له‌سبه‌ی پڕشنگدارتربێت و پێشكه‌وتووتربێت، ئاواتی منداڵه‌ پێش گه‌وره‌كان ئارامی ناونیشانی وڵاته‌كه‌ی بێت.

هاوڵاتی كوردستانی ئێمه‌ گه‌وره‌ترین داواكاری له‌رۆژگاری ئه‌مرۆدا كۆبۆته‌وه‌ له‌وه‌ی گیرفانی به‌شی ئه‌وه‌بكات ماڵ و منداڵی پێ تێربكات .

هه‌ر ئه‌و هاوڵاتیه‌ش ده‌ستی له‌سه‌ر دڵه‌ سیاسیه‌كانی وڵات گۆبه‌ندێكی بۆ نه‌نێنه‌وه‌و دوچاری گه‌مارۆیه‌كی ئابوری و سیاسی نه‌بێت ، وای لێهاتووه‌ ئه‌و ته‌سه‌وره‌ بۆ خه‌ڵك دروست بێت كه‌ ئه‌وان وڵاتی خۆیان له‌ده‌سه‌ڵاتداران زیاتر خۆشده‌وێت و خزمه‌تی ده‌كه‌ن ، وا وێنای ده‌سه‌ڵات له‌لای هاوڵاتی دروست بووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات ته‌نها گوزارشته‌ له‌بانكێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌و پوول،ئێستا ئێمه‌ له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكومه‌تین هاوڵاتی كورد وا سه‌یری ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ بۆته‌ وه‌زیر یاخود پله‌یه‌كی باڵای حكومه‌تی وه‌رگرتووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هاوڵاتی ئاسایی ده‌رچووه‌ بۆته‌ هاوڵاتی پله‌ یه‌ك .

ناحه‌قی ئه‌م هاوڵاتیه‌ش مه‌گرن كه‌ ئه‌م ته‌سه‌وره‌ی بۆ دروست بووه‌ ، هه‌رگیز به‌رپرسانی له‌رێزی خۆی نه‌بینیوه‌، به‌ڵكو هه‌زاران هیلكتار لێی دوربووه‌ ، هیچی هاوڵاتی به‌ ئی به‌رپرسه‌كه‌ نه‌چووه‌، ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنه‌وه‌شیان جیاوازه‌ ، كاره‌باشیان جیاواز بوه‌، جارهه‌بوه‌ خواشیان جیاواز بووه‌،چونكه‌ به‌رپرسه‌كه‌ خوای ئه‌و پاره‌ بووه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی دروستی كردووه‌.

به‌كوردی و به‌كورتی له‌م قۆناغه‌ مێژوییه‌دا هاوڵاتی كورد خه‌ون به‌ پێشكه‌وتن نابینێت،! خه‌ون به‌وه‌ ده‌بینێت كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی خۆی مابێت ، چونكه‌ هه‌موو ئومێدێكی داناوه‌ كه‌ ئه‌مرۆی جیاواز بێت له‌سبه‌ی .