جۆرێكی دیكە لە سواڵكردن


ئایا هەڵگرتنی نەفەر لەڕێگاكان ئاساییە؟
ئەم شەو لەسلێمانی لەسەر كارەكەم بەرە و گ.بێستانسوور بۆ ماڵەوە گەڕامەوە،لە فولكەی قەرەداغ پیاو ژن و منداڵێك ڕاوەستابوون و دەستیان لێڕاگرتم، منیش پەندێكم بیركەوتەوە،"ئەگەر بیكەیت پیاوەتی نیە، ئەگەر نەیكەیت نامەردییە"واتە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆتت پێیەو بەرەو شوێنێك دەڕۆیت، لەڕێگا كەسێك دەستت لێڕادەگرێت ئەگەر هەڵیگریت پیاوەتی نیە، چونكە بۆ كاری خۆت دەڕۆیت نەك لەبەر ئەو، بەڵام ئەگەر بێت و هەڵینەگریت ئەوە نامەردییە چونكە خۆت بۆ هەمان شوێن دەڕۆیت و جێگای چۆڵیشت هەیە.
منیش لەبەر ئەوەی تێرمیناڵ دوور بوو شەویش بوو پاشان پیاو و ژن و منداڵێكی نزیك تەمەن ۷ ساڵان بوون پێم تاوان بو هەڵیان نەگرم.بۆیە بریارمدا هەڵیانگرم وئۆتۆمبێلەكەم راگرت وهەڵمگرتن و دوای چەند خولەكێك پیاوەكە بە هەڵكێشانی هەناسەیەكی قوڵەوە بە هاوسەرەكەی ووت"خەفەت مەخۆ، خوا گەورەیە، چارەسەر دەبێت و... هەندێكی تری ووت."
پاشان منداڵەكە وتی ئاخر باوكە مەعقول نیە بۆ ٥۰ هەزار بگەینە كەلار... و هەندێك زەلیلی دەربڕی...
منیش بێدەنگ، هیچم نەووت...
پاشان ژنەكە كەوتە قسەو بە دەنگێكی پڕ لەگریان بە پیاوەكەی ووت ئەی ئەگەر پێی نەداین؟
پیاوەكە ووتیەوە پێمان دەدات، ٥۰ هەزارەو بەقەرز وەریدەگرین و هەر ئەمشەویش لەكەلارەوە دەگەڕێینەوە سلێمانی بۆ نەخۆشخانە...
زۆریان ووت...
منیش لەسەرەتای گفتوگۆكەیانەوە گومانكرد فێڵ بێت، بۆیە هیچم نەوت هەرچەند هەوڵیاندا بپرسم لەحاڵیان بەڵام سەركەوتونەبوون...
گەیشتینە عەربەت و دابەزین.
دوای كەمێك دوركەوتنەوە لێیان ڕاوەستامو چاودێریم كردن، بینیم چونە ئەو بەری ئەو شەقامەیی لێیدابەزین و دەستیان لە ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕادەگرت تا لەئەنجامدا ئۆتۆمبێلێك وەستاو بەرەو سلێمانی گەڕانەوە بۆ دەستكردنەوە بەكارەكەیان...
بەكورتی تێلم بۆ ئاسایش كرد و بازگەی سلێمانی- عەربەتم لێئاگادار كردنەوەو
دوای چەند خولەكێك ئاسایشی سلێمانی تێلیان بۆ كردمەوە دوای هەواڵپرسین دەستخۆشیانكرد...
بەپوختی: هەموكات هەڵگرتنی كەسانی نەناسراو نامەردی نیە، بەڵكو خۆبەدورگرتنە لەكێشەو زۆر حاڵەتی تر كە چاوەڕوان نەكراو دەبێت...
أ.س