لەیادی 118 ساڵەی ڕۆژنامەگەری كوردیدا

 ئەمڕۆ وەك هەموو ساڵێك بەشێوەیەكی ئاسایی یادی ڕۆژنامەگەریی كوردیی كرايه‌وە ، كە لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخان و بنەماڵەی بەدرخانیەكان یەكەم ژمارەی لێ دەرچوو. ئه‌و ڕۆژه‌ی مێدیای كوردیی تێیدا له‌دایك بوو، كه‌ بوو به‌به‌شێك له‌ سه‌روه‌رییه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی و مێژوویه‌كی ئاڵتوونی بوو. ئێستای دۆخی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی كوردستنان و بەگشتی لەگەڵ دۆزە نەتەوەییەكەیدا وەك هەر قەیرانێكی دی ویستێك هەیە و هەوڵی بۆ دەدرێت ، كە دۆخی ڕۆژنامەگەریی و لەچوارچێوەی كاریی ڕاگەیاندنیدا بەرەو دۆخێكی ترسناك ببرێت و بكرئێت بە قەیرانێكی دی لەبەرامبەر خەڵكیدا. ئێستا دوای 118 ساڵ كاری میدیایی و بەتایبەتی وەك كەرستەیەكی بازرگانی و لەژێر چنگی كەسی نەزاندا بەڕێوە دەبردرێت و لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ساڵێك و گۆڕینی ژمارەكاندا پێشكەوتنی میدیا و ڕۆژنامەگەری بەرەو دواوە دەچێت و ئامرازەكانی بەڕێوەبردنی ئەو ماكینە بەهێزە هەم بۆ تێكدانی پەرژینی كۆمەڵگە و كایە بەنرخەكەی مرۆڤایەتی ، كە ڕەوشتە ، هه‌میش لێدانه‌ له‌كایه‌ی له‌ده‌ستدانی ئه‌و هۆكاره‌ی كاری بۆ ده‌كرێت و لەسەنگه‌رگرتنی بەرامبەر ژیانی ئاسایی خەڵكدایە. ساڵوەگەڕیی ڕۆژنامەگەریی.... دەرچەیەكی گەورە و گرینگ بوو بۆ هۆشیاریی ئەوكاتەی خەڵك و ناساندنی هزریی نەتەوەیی و نیشتمانی ، كە دوایی بووە توراسێك بۆ جیهانی ئیسلامی و ڕۆشنبیری كورديی بەهێزتر كرد به‌وه‌ی هێزێكی دایه‌ كۆمه‌ڵێك پێنوسی ئازا و خه‌باتی وشه‌ ده‌ستی پێكرد، كه‌ میدیاكار به‌كۆمه‌ڵێك بنه‌ماوه‌ ڕێزی له‌پیشه‌كه‌ی خۆی ده‌گرت به‌بێ له‌ده‌ستدانی ئه‌ركی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی. هەرچەندە ئێمە دەبێت شانازیی بەوە بكەین ، كە دەرچوونی ڕۆژنامە و گۆڤار هەر زوو شارستانێتی ئیسلاميی بوژاندییەوە و چەكەرەی كرد بۆ سەردەمی بەدرخانیەكان و ئەو بنه‌ماڵە نیشتمانيی و ئیسلام پەروەرانەی بەدرێژایی مێژوو لەسەر ڕەوڕەوەی میدیایی و پیشەی ڕەوشت بەرزیدا ڕۆیشتوون و لەدەستێكی پاكەوە گواستراوەتەوە بۆ دەستێكی پاكتر. دوای ئەوەی بە چەندین قۆناغی ژیانی ئەوكاتەی خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەرانی ئەوكاتە تێپه‌ڕیوون ئیدی گه‌یشته‌ ئێره‌ ، كه‌ ئێمه‌ تێیدا ده‌ژین و له‌شێواندنێكی خراپدا ده‌گوزه‌رێت و كار له‌سه‌ر مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ده‌كرێت و زۆربه‌ی بنه‌ما زانستیه‌كانی میدیایی و پره‌نسپی له‌ده‌ستداوه‌. ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه‌ گرینگه‌ زۆربه‌ی ژماره‌ ده‌رچووه‌كانی ڕۆژنامه‌ی كوردستان به‌ (بسم الله‌ الرحمن الرحیم) ده‌ستی پێكردووه‌ ، كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌مێژووی پڕ سه‌روه‌ریی ئیسلامیی و ئه‌و مێژووه‌ ئاڵتونیه‌ی له‌ماوه‌ی هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕۆیشتووه‌ و تائێستاش هاتووه‌ به‌بێ شكست وێڕای چه‌ند تێبینیه‌ك. بۆیه‌ ئێمه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان ده‌بێت زۆر جه‌خت له‌ئه‌خلاقی مامه‌ڵه‌‌كردن له‌كاریی میدیایی به‌گشتی بكه‌ینه‌وه‌ و ناپاكی له‌گه‌ڵ پیشه‌كه‌ی خۆمان نه‌كه‌ین به‌ده‌ستبردن بۆ كاریی نه‌شیاو. ئێستای دوای 118 ساڵ له‌و مێژووه‌دا خه‌باتێك به‌دی ناكرێت بۆ درێژه‌دان به‌و كاره‌ به‌و پێی خوێنه‌ری ڕۆژنامه‌ و گۆڤار ڕووی له‌كزیی كردووه‌ ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌پێشوودا زۆر ڕێی نا ته‌ندروستی گرتبوو به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و زڕاندنی كه‌سایه‌تیی ئه‌و میسداقیه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئێستایه‌ ، كه‌ به‌داخه‌وه‌ خوێنه‌ر بێزاربووه‌ و ناتوانێت چێژ له‌و هه‌واڵ و بڵاوكراوانه‌ وه‌ربگیرێت.
هونەر نامق