نامەیەكی كراوە بۆ پەرلەمانی كوردستان و فەرمانبەران بە گشتی

 

سڵاو و ڕێزم بۆ هەموو لایەكتان :
ئێوە باش دەزانن كە ئابوری كوردستان سەر بەخۆ نیە و بەم زوانەش سەر بەخۆ نابێت ، هەم لە بەر ئەوەی بە شێكە لە ئابوری عیراق و هەم لە بەر ئەوەی پشتی تەواوی بە نەوت بەستوە ، نەوتیش ئەوە حاڵەكەیەتی ، جا بچوكترین لە رزە بكەوێتە نێوان ڕێكەتن نامە نهێنی و ئاشكراكانی نێوان هەرێم و بەغداد راستەو خۆ كاریگەری دەبێت لە سەر قوت و بوجەی هاوڵاتی ، ئەوەی كە لە دەزگا ڕەسمیەكانەوە باس دەكرێت ئەوەیە كە تائێستا هیچ جۆرە رێكەوتنێك لە نێوان هەرێم و بەغدا نەكراوە ئەگەر كرا بێتیش بە پێی لێدوانی ئەم دواییەی وەزیری نەوتی عیراقی تا ئێستا هەرێم پا بەند نەبوە بە ڕا دەست كردنی ئەو بڕە نەوتەی كە لە یاسای بوجەی 2019 دانراوە . هاوڵاتیانی هەرێم نابێت پشتوێنی لێ بكەنەوە .
لێرەدا پێویستە پەڕلەمانی كوردستان وەك دەزگایەكی شەرعی و ڕەسمی بێتە سەر خەت و پێش ئەوەی گرفت دروست ببێت بەری لێ بگرێت و حكومەت ناچار بكات هەستێ بە ئیلتزاماتی خۆی بە رامبەر حكومەتی عیراق و بەر لە دروستی بونی گرفت بگرن ، و مەلەفی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدا بخەنە چوارچێوەیەكی مەحكەم و كۆنكرێتیەوە ، یاسای نەو ت و غاز لە پەڕلەمان دەر بكرێت و دەنگی لە سەر بدرێت ، لە لایەكی تر فەرمانبەران پێویستە پێش گرفت هاواریان لێ هەستێ و لۆبی دروست بكەن ، خۆ پیشان دان بكەن تا گرفت دروست نەبێتەوە ، چونكە دیارە كە گرفت دروست بوو لە كوێوەیە ؟ ئێستا بەغدا پا بەند دەبێت بە یاسای بوجەوە لە بەرامبەر ڕادەست كردنی هەرێم بە و بڕە نەوتە ، ئەوەی ڕۆشنە و پێویستە هەرێم بیزانێ ئەوەیە كە نەحكومەت و نە هاوڵاتیش بەرگەی ئەوە ناگرن هەرێم مانگانە بڕە پارەیەكی وا وەربگرێت و لە بەرامبەردا بەرمیلێ نەوتیش تەسلیم بە حكومەت نەكرێت .
بۆ یە پێویستە خەمی ئەم مەلەفە لە كوردستان بخورێت لە سەر ئاستی ڕەسمی و شەعبیش فشار دروست بكرێت ، چونكە ئەوەی تا ئێستا مەعلومە و لە بەرژەوەندی كوردستانە ڕۆشنی مەلەفی نەوتە و خستنە نێو چوار چێوەوە ئەگینا گرفت سەر هەڵئەدات مەڵێن نوقڵانەمان بۆ لێ دەدات ، ئەمە یاسای بیركاری و حیساباتە ( ئەوەندە بدە ئەوندە وە دەگری )

 

 

 

س ب