لێبوردەیی وەك بەهایەكی باڵای ئیسلام


ئیسلام ئاینی سۆز و بەزەیی و لێبوردەییە، لەهەمان كاتدا ئاینی سەربەرزی و كەرامەتە، ئاینێكە كە توانیویەتی سەربەرزی پەیوەست بكاتەوە بە لێخۆش بوون و لێبوردەییەوە، هەروەها ئاینێكە داوای سۆز و بەزەیی و لێخۆش بوون و لێبوردەیی دەكات لە نێوان هەموو خەڵكدا، خوای گەورە قورئانەكەی بە [بسم الله الریحمن الرحیم] دەست پێدەكات، ئەمەش بۆ ئەوەیە كە ئەم سۆز و بەزەییە لە نێوان بەندەكاندا بچەسپێت و تەنانەت باڵا بكێشێت بەسەر هەموو گەردووندا لەوانەش ئەو ژینگەیەی كە تێیدا دەژین، ئایەتەكانی سۆز و لێخۆش بوون دەیان جار دووبارە بوونەتەوە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئەم پڕۆگرامە لەسەر لێبوردەیی و لێخۆش بوون دامەزراوەو داوای پێكەوە ژیانێكی ئاشتیانە دەكات.
خوای گەورە پاداشتێكی زۆر گەورەی بۆ ئەوانە داناوە كە لێبوردەن لە بەهەشتی باڵا و فیردەوسی مەزن، خوای گەورە دەفەرموێت [وسَارِعُوا إِلَي مَغْفِرَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ ؤجَنَّةٍ عَرْضهَا السَّمَاواتُ والْأَرْض أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ (133) الَّذينَ يُنفِقُونَ فِي السَّرَّا‌ء ؤالضرَّا‌ء ؤالْكَاظمِينَ الْغَيْظ ؤالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ ؤاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ].
مێژوو بۆمان دەگێڕێتەوە كە خزمەتكارەكەی هارونە رەشید دەستی كەوتە لەرزین و هەندێك شلەی بەسەر جلوبەرگەكانی دا رشت، هارونە رەشیدیش لێی توڕە بوو، خزمەتكارەكەش هاتە وەڵام و ووتی: “ئەی خەلیفەی مسوڵمانان خوای گەورە دەفەرموێت [ۆالْكَاظمِینَ الْغَیْظ] هارونە رەشید وتی : “ئەوا رقی خۆم خواردەوە” پاشان خزمەتكارەكە وتی: “خوای گەورە دەفەرموێت [ۆالْعَافِینَ عَنِ النَّاسِ]” پاشان هارونە رەشید وتی: “ئەوا لێت خۆش بووم”، خزمەتكارەكە وتی: “خوای گەورە دەفەرموێت [ۆاللَّهُ یُحِبُّ الْمُحْسِنِینَ]” هارونە رەشید وتی: “ئەوە لەبەر خوا ئازادم كردیت”.
ئەمە رەوشتی ئیسلام و پێغەمبەر و هاوەڵە بەڕێزەكانی بووە ژیاننامەی پێغەمبەریش پڕە لە ئەو چیرۆكانەی كە هەمووی بەڵگەن لەسەر لێبوردەیی و لێخۆش بوون، لە رۆژی رزگاركردنی مەككەدا (سەعدی كوڕی عوبادە) بە ئەبو سوفیانی وت “ئەمڕۆ رۆژی پاڵەوانێتیە، رۆژی حەڵاڵا بوونی كەعبەیە” لەدوای ئەوەی كە پێغەمبەر بەلای ئەبوسوفیاندا تێپەڕی، ئەبو سوفیان پێی وت “ئایا دەزانی سەعدی كوڕی عوبادە چی وتووە؟” هەموو قسەكانی سەعدی بۆ گێڕایەوە، پێغەمبەر لە وەڵامدا وتی “سەعد درۆی كردووە، چونكە ئەمڕۆ رۆژێكە كە خوای گەورە رێز و گەورەیی كەعبەی بەرز كردۆتەوەو رۆژی لەبەركردنی بەرگی كەعبەیە”.
كاتێك كە پێغەمبەری خوا چووە مزگەوتی حەرام و لەگەڵا هەموو ئەوانەدا كۆبوەوە كە ئازاریان دابوو و دەریان كردبوو، بەڵام ئەمڕۆ هەموویان هاتنەوە ژێر دەستی، پێغەمبەر پێی فەرموون: “ئەی كۆمەڵی قوڕەیش چاوەڕێی چی دەكەن ئەمڕۆ لەگەڵتاندا بیكەم؟ ” وتیان “كاری چاكە، برایەكی چاك و برازایەكی چاك” ئەویش فەرمووی “بڕۆن هەمووتان ئازاد بن”.
لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە دەگێڕنەوە، كە دەڵێت من لەگەڵا پێغەمبەری خوادا بە رێگادا دەڕۆیشتم، پێغەمبەر كراسێكی نەجرانی لەبەردابوو، كە لێوارەكەی ئەستور بوو ئەوەندەمان زانی دەشتەكیەكی عەرەب هاتوو لە ملی دا رایكێشا، كە سەیرم كرد بەهۆیەوە كە ئەوەندە بە توندی رایكێشابوو ئازاری ملی دابوو، لەوكاتەدا دەشتەكیەكە وتی “ئەو ماڵەم بۆ بگێڕەوە كە خوا پێی داوی” پێغەمبەری خوا بە پێكەنینەوە ئاوڕێكی لێدایەوەو فەرمانی كرد كە پێی بدەن.
لە جابری كوڕی عبدالله (رەزای خوایان لێبێت) دەگێڕنەوە دەڵێت لە غەزای (ذات الرقاع) لەگەڵ پێغەمبەری خوادا بووم، كاتێك كە پێغەمبەری خوا گەڕایەوە منیش لەگەڵیدا گەڕامەوە لاماندایە دۆڵێك كە پڕ بوو لە داری دڕكاوی پێغەمبەری خوا لەگەڵماندا دابەزی و خەڵكەكەش دەچوونە بن دارەكانەوە، پێغەمبەری خوا چووە ژێر دارێك كە سێبەرێكی باشی هەبوو شمشێرەكەی بە دارەكەدا هەڵواسی و خەوتین، پاش هەندێك گوێمان لێ بوو پیغەمبەری خوا بانگ دەكات، كە سەیرمان كرد عەرەبێكی دەشتەكی لەلایەتی، پێغەمبەر ووتی ئەم پیاوە دەستی بردووە بۆ شمشێرەكەو لەو كاتەدا كە من خەوتبووم پاشان كە خەبەرم بووەوە سەیرم كرد شمشێرەكەی لە كێلان دەرهێناوەو پێی ووتم ئێستا كێ لە دەستی من ڕزگارت دەكات منیش سێ جار ووتم (الله)، لەم كاتەدا شمشێرەكەی لە دەست دەكەوێتە خوارەوەو پێغەمبەر هەڵی دەگرێت و بە پیاوەكە دەڵێت: ئێستا كێ تۆ لە دەستی من ڕزگار دەكات؟ ئەویش دەڵێت چاكەی خۆت، لەم كاتەدا ئازادی دەكات و هیچ سزایەكی نادات .
لە ڕاڤەكارانی قورئانەوە دەگێڕنەوە كە هۆی دابەزینی ئایەتی [‌‌ۆڵا ێأْتَلِ أُولُو الْفَضلِ مِنْكُمْ ۆالسَّعَەِ أَنْ یُۆْتُوا أُولِی الْقُرْبَی ۆالْمَسَاكِینَ ۆالْمُهَاجِڕینَ فِی سَبِیلِ اللَّهِ ۆلْێعْفُوا ۆلْێصْفَحُوا أَڵا تُحِبُّونَ أَنْ ێغْفِرَ اللَّهُ ڵكُمْ ۆاللَّهُ غَفُورٌ رَحِیمٌ]
پێشەوا ئەبوو بەكر (ر.خ) هاوكاری هاوەڵێكی دەكرد بەناوی (مسطح) بەهۆی خزمایەتی و هەژاریەوە، بەڵام بەهۆی ڕووداوی (بوهتان هەڵبەستن بۆ حەزرەتی عائیشە) ئەبو بەكری توڕە كردوو ووتی: سوێند بەخوا لەئەمڕۆ بەدواوە هیچ هاوكاریەكی ئەم پیاوە ناكەم ،بەڵام خوای گەورە لە وەڵامدا ئەم ئایەتەی بۆ دابەزاند [‌‌ۆڵا ێأْتَلِ أُولُو الْفَضلِ مِنْكُمْ ۆالسَّعَەِ أَنْ یُۆْتُوا أُولِی الْقُرْبَی ۆالْمَسَاكِینَ ۆالْمُهَاجِڕینَ فِی سَبِیلِ اللَّهِ ۆلْێعْفُوا ۆلْێصْفَحُوا أَڵا تُحِبُّونَ أَنْ ێغْفِرَ اللَّهُ ڵكُمْ ۆاللَّهُ غَفُورٌ رَحِیمٌ]
لە دوایدا ئەبوبەكر داوای لێ خۆشبوونی لە خوا كرد و ووتی نامەوێت خوا لە خۆم توڕە بكەم و پێم خۆشە لە تاوانەكانم خۆش بێت، لەبەر ئەوە بڕیاریدا هاوكاریەكەی بۆ بگەڕێنێتەوە، بە ڵێنیشیدا هەتا مابێت نایبڕێت .
ئیسلام بۆ هەموو شتێك بنەما و ڕێسایەكی داناوە بۆ ئەوەی هیچ شتێك پێچەوانەی باوەڕ و ئاین نەبێت، خوای گەورە فەرمان بە لێخۆشبوون و لێ بوردەیی دەكات، ئەویش كە لەسەر بنەمای دوو مەرجی سەرەكی دادەمەزرێت :
یەكەم / كارێكە كە سنورێكی بۆ نیە، واتە كاتێك كە یەكێك خۆش دەبێت و لێ بوردە دەبێت بەرامبەر بە یەكێكی تر، خوای گەورە پاداشتێكی گەورەی دەداتەوە .
دووەم / نابێت و حەرامە تەنانەت دەگاتە ئاستی بێ باوەڕیش، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەو لێ بوردەییە بگاتە حاڵەتی بێ باوەڕی و سەر شۆڕی و دووڕووی و ئینتیما بۆ غەیری خواو پێغەمبەرەكەی و باوەڕداران .
لەبەر ئەوە جا ئیز نیە لە پێناو لێ بوردەییدا واز لە هیچ بنەمایەكی ئاین و یان هەر حوكمێكی شەریعەتی ئیسلامی بهێنیت، هەر وەك نابێت لێ بوردەیی كاردانەوە بێت، بەڵكو پێویستە وەك خوای گەورە فەرمانمان پێ دەكات كار بێت، لەلایەكی ترەوە لێبوردەیی دەبێت لە چوارچێوەی سنورەكانی ئیسلام و مەرجەكانیدا بێت پارێزگاری لە كەرامەتی مسوڵمان و شكۆی بكات، خۆشەویستی بۆ خواو پێغەمبەرەكەی زیاد بكات، ئەگەر وانەبێت لێبوردەییەكی خراپەو سەردەكێشێت بۆ سەر شۆڕی كە ئەمەش لە شەرعدا حەرامە، چونكە سۆزو لێبوردەیی و خاكی بوون بەشێكە لە باوەڕی ئیسلامی كە دەبێت لە نێوان مسوڵمانان خۆیاندا بەرجەستە بكرێت و لەگەڵ نامسوڵمانانیشدا بەهەمان شێوە ئەگەر دوژمنایەتی نەكەن و دەست دڕێژكەر نەبن، چونكە لەگەڵ ئەمانەدا دەبێت بە ئاشتەوایی و لێبوردەیی بژین .
لە ووڵاتانی ئیسلامی ئێستادا شتی سەرسوڕهێنەر ڕوویداوە، كە هەمووی كۆمەڵە هەڵوێستێكە كە پڕە لە دوو ڕوویی و توندو تیژی و خۆشەویستی بۆ غەیری خواو خۆ فەرز كردن بەسەر مسوڵماناندا، لە دانیشتنێكدا بووم كە زەنگی تەلەفوون بۆ یەكێك لە ئامادەبوان هات، مۆبایلەكەی ئاوازێكی مۆسیقای لەسەر بوو ،زۆربەی زانایانی ئامادەبوو دەنگیان بەرز كردەوەو ناڕەزایەتیان دەربڕی و ووتیان ئەمە شتێكی حەرامە، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە ئێستا دەستەی فەرمان بە چاكەو ڕێگرتن لە خراپە گۆڕاوە بۆ شتێكی تر، لە پاڵ كەعبەدا ئاهەنگی سەرنج ڕاكێش سازدەكرێت، كەسیان ناتوانن ڕێگری لێ بكەن و بەڵكو شەرعیەتیشی پێ دەدەن، ئەمانە لە پێشتردا تەنانەت فتوایان دابوو كە سڵاو كردن لە مرۆڤی بێ باوەڕ دروست نیە، بەڵام لە ئەمڕۆدا دەبنین كە پێشوازی گەرم لە پاپای ڤاتیكان دەكرێت و ئاهەنگی گەورەی بۆ دەگێڕن و زۆرلاترین ڕێزی لێ دەگرن، بەڵام زانایانی خۆیان سزا دەدەن و دەیخەنە زیندان و ئەو پەڕی سوكایەتی پێ دەكەن، هەندێكیشیان فتوای كوشتن و لە سێدارەدانیان بۆ دەدەن و تەنانەت رێكخراوی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانیش كە نەوەد و پێنج هەزار زانا لە خۆ دەگرێت بە تیرۆرو توندڕەوی تاوانباریان كردووە .
شێخی ئەزهەر دەست لە ملی پاپای فاتیكان دەكات و سەری ماچ دەكات، بەڵام لەبەرامبەر زیندانی كردن و ئەشكەنجەدان و لە سێدارەدانی دەیان هەزار كەسی ووڵاتەكەی بێ دەنگە .
شێخەكانی ئەزهەر خاوەنی كەرامەت و ڕێزی گەورە بوون، مەلیك فاروق كاتێك كە چوو بۆلای (شێخ مەراغی) كە لە مزگەوتی ئەزهەردا وانەی دەوتووە، لەوكاتەدا شێخ تەنها سڵاوی لێ كردوو بەخێرهاتنی كردوو گەڕایەوە بۆ وانە وتنەوەكەی خۆی، پاش چەند ڕۆژێك یەكێك لە نزیكەكانی مەلیك وتی: دەكرێت شێخ بەپارە رابكێشیت بەلای خۆتدا .
لە دوای ئەوە مەلیك فاروق بڕێك پارەی بۆ شێخ نارد، بەڵام شێخ بەوكەسەدا كە ناردبووی وتی: دیاریەكەت ببەرەوە بۆ خاوەنەكەی، چونكە هەركەسێك قاچی رابكێشێت دەستی راناكێشێت .
چاكبوونی ئەم ئوومەتە بەچاكبوونی زانایان و دەسەڵاتدارەكانیەوەیەتی ،ئەگەر ئەم دووانە چاك نەبن خوای گەورە وازیان لێ ناهێنێت، مۆڵەتێكیان دەدات و پاشان زۆر بەتوندی دەیانی گرێت هەركەسێكیش خوا بیگرێت ئەوە ڕزگاری نابێت .
لەسەر ئاستی تاكە تاكەی ئێمەش پێویستە لێبوردەیی و لێ خۆش بوون و بەزەیی هاتنەوە ببێتە كلتور لە نێوانماندا، لە خێزان لە دامەزراوەكاندا، فەرمانگەكان، بازار، شەقام، لەهەموو ئەمانەدا ئێمە بەندەی خوا بین و ئەم ئایەتە لە خۆماندا بەرجەستە بكەین [ۆعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذینَ ێمْشُونَ عَڵی الْأَرْض هَوْنًا ۆإِذا خَاطبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَڵامًا]
ئەمە بۆ پەیوەندی نێوان مسوڵمانان، بەڵام بۆ ئەو نامسوڵمانانەش كە دەست درێژی كەر نین پێویستە بەم شێوەیە بین [ۆڵا تَسْتَوِی الْحَسَنَەُ ۆڵا السَّیِّئَەُ ادْفَعْ بِالَّتِی هِێ أَحْسَنُ]
پڕۆگرامی ئیسلامیش بنەماكەی بەم شێوەیەیە [ۆقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا].