ویستی خوا وایە كە رواڵەتی مرۆڤ بەڵگە بێت لەسەر دەرون و بواری ناوخۆیدا تەنانەت لەلایەنە ماددیەكەشەوە، لەلایەنی تەندروستی و نەخۆشی و ناتەواویەوە هەر لەكۆنەوە ئەوە زانراوە كە سروشتە رواڵ‌تیەكەی مرۆڤ و رەنگی پێست و دەركەوتەكانی دیوی دەرەوەی ئەگەر بەشێوەیەكی باش بێت بەڵگەیە لەسەر تەندروسی مرۆڤ و باشی ئەندامەكانی ناوەوەی لەرێگەی فەحسی ئەندامەكانی مرۆڤەوە هەموو ئەنەخۆشیانە دەردەكەون كە مرۆڤ هەیەتی بۆ نمونە فەحسی زمان یان چاو .

بەم شێوەیە مرۆڤیش لەرێگەی ئەو رەوشتەی كە هەیەتی و قیادەی دەكات دەتوانین ئاستی گەشەی رۆح و پاكی و جوانی ناوەوەی ئەو مرۆڤە پێناسە بكەین، ئەگەر ئەوكەسە خاوەنی رەوشت و مامەڵەیەكی سیاسی بەرزە و چاك بێت و بەدوور بێت لەشەڕەنگێزی و مامەڵەی خراپ نەبێت و شتێك نەكان دژ بەكەرامەتی مرۆڤ بەڵگەیە لەسەر پاكی دڵی و هەركەسێكیش باس لەئیمان و پاكی دڵ بكات پێویستە لە گوفتارو كرداریدا رەنگبداتەوەو هەموو ئەو بەهرانەش كەخوا پێی داوە لەرەزامەندی خوادا بەكاریان بهێنن بەڵام هەركەسێك هەڵسوكەوت و مامەڵەی خراپ و ئازار بەخشی هەبێت بۆ هاوڵاتیان ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئیمانی لاوازەو دڵی وێرانەو لەدەرونەوە نەخۆشە .

هەركاتێك لەدڵی مرۆڤی باوەڕداردا نەخۆشیەكانی دووڕووی و ریا هەبوو ئەم نەخۆشیە لەمامەڵەیدا لەگەڵ خەڵك و تەنانەت لەسەر ئاستی بەجێهێنانی دروشمەكانی عیبادەتیشدا رەنگ دەداتەوە.

هەركەسێك دەیەوێت كە خاوەنی نەفسێكی لۆمەكەر بێت لەكەمتەرخەمی لەبەجێهێننای كاری خێرداو شلگیری لەبەرامبەر فەرمانەكانی خوادا، هەركەسێ: دەیەوێت خاوەنی نەفسێكی ئارام و رەزامەند بێت بەرامبەر بەخودا پێویستە هەڵسوكەوتەكانی بەشێوەیەك بێت كە خوا لێی رازی بێت دڵی ئارام بێت بەوەی كەی خوا پێی داوە تەنها لەخوا بترسێـت و بۆ غەیری خوا ملكەچ نەكات (الَّذینَ یُبَلِّغُونَ ڕسَاڵاتِ اللَّهِ ۆێخْشَوْنَهُ ۆڵا ێخْشَوْنَ أَحَدًا إِلَّا اللَّهَ).

هەركەسێك دەیەوێت لەرێگەی عەقڵیەوە خزمەتی گەل بكات دەبێت بیركردنەوەی چاكی هەبێت لەپێناو گەشەپێدان و داهێنان و بنیاتنانی شارستانیەت بۆ گەلەكەی.

لێرەوە ئەو بەراوردە راست دەردەچێت كەلەنێوان لایەنی ماددی و مەعنەوی مرۆڤدا دەكرێت لەرووی تەندروستی و نەخۆشیەوە، دەبێت ئەم پێوەرانە بەهەند وەربگرین و بەگرنگیەوە سەیری بكەین و لەژیانی خۆماندا جێبەجێی بكەین.

عیبادەتەكان هەموویان پەیوەستن بە ئەم پێوەرانەوە، نوێژ كۆڵەكەی ئاینە هەركەسێك بەباشی جێبەجێی بكات ئەوە ئاینی خوای جێبەجێ كردوە، هەركەسێك وازی لێ بهێنێت ئەوە ئاینی رووخاندوە، ئەوەی خوای گەورە لەبەندەكانی دەیەوێت تەنها جوڵەو كردارو گوفتارێك نیە كە بەتەكبیر دەست پێدەكات و بەسەلامدانەوە كۆتایی پێ دێت، بەڵكو فەلسەفەی نوێژە ئەوەیە كە تۆ دوور بخاتەوە لەتاوان و كاری خراپ و لێیان دوور بكەویتەوە، كاریگەری هەبێت لەسەر رەوشت و هەڵسوكەتی تاك لەوكاتەوە كە دەچیتە دەرەوەی مزگەوت(إِنَّ الصَّڵاەَ تَنْهَی عَنِ الْفَحْشَا‌ء ۆالْمُنْكَڕ).

هەروەها زەكات كەخوای گەورە بۆ ئەوە دایناوە كە ببێە مایەی پاككردنەوەی نەفس لەخڵتەو پیسیەكانی وەك حەسودی و بوغزو بەغیلی و چروكی و چاوچنۆكی، هەروەها ببێتە مایەیی گەشەپێدان و پاككردنەوەی دەرەوە كە رەنگدانەوەی پاكی رۆح و دڵ و نەفس و عەقڵ و فیكر بێت، ئەمەش دەبێتە مایەیی ئەوەی كە كێبڕكێ بكات لەكاری خێرو پێشبڕكێ بكات بۆ ئەنجامدانی چاكەو خزمەت كردن بەتاكەكانی كۆمەڵگا، وەك خوای گەورە دەفەرموێت(خُذ مِنْ أَمْۆالِهِمْ صَدَقَەً تُطهِّرُهُمْ ۆتُزَكِّیهِمْ بِهَا) ئەم گەشەپێدان و پاككردنەوەی روحە وای لەپێشەوا ئەبوبەكر كرد كەپێغەمبەری خوا پرسیاری لێ كرد چیت بەجێهێشتوە بۆ خێزانەكەت؟ ئەویش لەوەڵامدا وتی خوا و پێغەمبەری خوا .

هەروەها حەج لەهەموو ئەو شتانەی كەتێیدایەتی خوای گەورە بێ باكە لەهەموو ئەوانەی كەبۆی دەكرێت ئەمە تەنها بۆ ئەوەیە كە ئەو مرۆڤە لەخوا نزیك بخاتەوە وەك دەفەرموێت (ڵنْ ێنَاڵ اللَّهَ لُحُومُهَا ۆڵا دِمَاۆُهَا ۆڵكِنْ ێنَالُهُ التَّقْۆی مِنْكُمْ) هەروەها هەموو ئەركانەكانی ئیسلام و دروشمی عیبادەتەكان .

 ئەم دوالیزمە لەكەسایەتیدا كە توشی مسوڵمانان بوە یەكێكە لەمەترسیدارترین نەخۆشیەكان چونكە زۆربەی مسوڵمانان عیبادەتەكان تەنها وەك عادەت جێبەجێ دەكەن بەبێ ئەوەی هیچ كاریگەریەكی هەبێت لەسەر ئەخلاق و مامەڵەو هەڵسوكەوت ئەمەش نەخۆشیەكی گەورەیە، چونكە عیبادەتەكان بۆ ئامانج و فەلسەفەیەكی تایبەت دانراون، بەڵام تێگەیشتنی زۆربەی مسوڵمانان بۆ ئەو ئامانجانە لاوازە.

لەئیسلامدا رەوشت تەنها فەلسەفەیەكی رووت نیە وەك لەلای غەیری مسوڵمانان هەیە، بەڵكو كردەوەو مامەڵەیە لەرواڵەت و دەروندا و لەدەرونی مرۆڤدا خۆی لەتەقوادا دەبینێـتەوە بەڵاەم لەرواڵەتدا بریتیە لەكردەوەی چاك، لەبەر گرنگی رەوشت لەئایندا خوای گەورە ئیسلام (لەسۆزو بەزەیدا) كورت دەكاتەوە كە ئەمەش چلە پۆپەی رەوشتە خوای گەورە دەفەرموێت (ۆمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَەً لِلْعَاڵمِین)

هەروەها پێغەمبەر بەچەند سیمایەكی ئەخلاقی وەسف دەكات وەك لەیەكێك لەسوێندەكانیدا كە خوای گەورە دەیخوات دەفەرموێت كە پێغەمبەر خاوەن رەوشتی بەرزە وەك دەفەرموێت (ۆإِنَّكَ ڵعَڵی خُلُقٍ عَظیمٍ) هەروەك لەئایەتێكی تردا بەخاوەن رۆحێكی بەرزو ئیرادەی بەهێزو سور بوون لەسەر پیشەكەش كردنی سوود و قازانج و خاوەنی كردەوەی جوان و باش و تەواوە خاوەنی سۆزو بەزەییەوەك لەم ئایەتەدا باسی دەكات (ڵقَدْ جَاءكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِیزٌ عَڵیْهِ مَا عَنِتُّمْ حَڕیصٌ عَڵیْكُمْ بِالْمُؤمِنِینَ رَؤوفٌ رَحِیمٌ) هەموو مێژووی مرۆڤایەتی كەسێكی لەپێغەمبەر باشترو چاكتر بەخۆوە نەبینیوە كەسور بوە لەسەر رزگار كردنی گەلەكەی لەلەناوچون و گومڕابوون .

ئەخلاق لەئیسلامدا كردەوە و ئاین و باوەڕ و ئیمان و ئیسلامە خوای گەورە ئەمە دەكاتە هۆكارێك بۆ خێربوونی ئەم ئوممەتە وەك دەفەرموێت (كُنْتُمْ خَیْرَ أُمَّەٍ أُخْڕجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ۆتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَڕ ۆتُۆْمِنُونَ بِاللَّهِ) خێربوونی ئەم ئوممەتە بەرەوشت و باوەڕییەوەیەتی چونكە باوەڕ كاریگەری زۆری لەسەر مرۆڤ هەیەو دەبێتە هۆی پاڵنانی مرۆڤ بۆ ئەنجامدانی رەوشتی چاك و بەرز، هەروەك رەوشتی خراپ دەبێتە هۆی لەناوچونی گەلێك وەك دەفەرموێت (ۆإِذا أَرَدْنَا أَنْ نُهْلِكَ قَرْێەً أَمَرْنَا مُتْرَفِیهَا فَفَسَقُوا فِیهَا فَحَقَّ عَڵیْهَا الْقَوْلُ فَدَمَّرْنَاهَا تَدْمِیرًا)

خوای گەورە فەرمانمان پێ دەكات كە خاوەن رەوشتی بەرز بین و ببێتە مایەیی رەنگدانەوەی ئیمان لەتاكی مسوڵماندا خوای گەورە وسفی عبادالرحمن دەكات كە خاوەن رەوشتی بەرزو باڵان (ۆعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذینَ ێمْشُونَ عَڵی الْأَرْض هَوْنًا ۆإِذا خَاطبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَڵامًا) خاوەنی كۆمەڵێك رەوشتن خەڵك بێزار ناكەن تەنانەت بەدەنگیشیان دەنگی ناخۆشیان لێ نابیستی لەناو كۆمەڵگادا ژاوەژاو نانێنەوە ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین بەهۆی داڕنینی رەوشت لەتاكەكان بۆتە هۆی ئەوەی كۆمەڵگەیەكی پڕ لە دەنگەدەنگ و هاوارو ژاوەژاو دروست ببێت تەنانەت لەسەر ئاستی شۆفێری ئوتومبێلەكانیش رێز بۆ بەرامبەرەكانیدا دانانێت و مافەكانی ناپارێزێت و گوێ بەئارامیان نادات.

لەسیفاتێكی تری عبادالرحمن هەڵە بەهەڵە وەڵام نادەنەوە بەڵكو لەبەرامبەر هەڵەدا كاری چاكە دەكەن، لەكۆمەڵگە رۆژئاواییەكاندا ملیۆنان دۆلار خەرج دەكەن بۆ نەهێشتنی دەنگەدەنگ و هەراو ژاوەژاو بەڵام لەلای ئێمە بەپێچەوانەوە ملیۆنان دۆلار خەرج دەكەن بۆ دروست كردنی مرۆڤی فەوزەویی و بەدوور لەهەموو رەوشتێكی مرۆڤایەتی كە هەموو كارێكی توندوتیژی دژ بەئەندامانی كۆمەڵگەكەی جێبەجێ دەكات.

قورئانی پیرۆز فەرمانمان پێ دەكات كە خاوەن دڵێكی پاك بین و كردەوەكانیشمان لەئەوپەڕی چاكیدا بێت باوەڕدار دەبێت بەجۆرێك بێت ئەگەر یەكێك خراپەیەكی لەگەڵ كرد یان سوكایەتی پێكرد دەبێت بەرەوشتێكی جوان وەڵامی بداتەوە دەبێت دڵنیا بین هەموو قەیرانەكانی ئەم كۆمەڵگایانەی ئێمە قەیرانێكن لەلاوازی رەوشتەوە سەرچاوەیان گرتوە و ئێمەی بەو دۆخە گەیاندوە بۆ چارەسەریشیان تەنها لەرێگەی پرۆسەیەكی پەروەردەی سەرتاپاگیرەوە دەبێت كە بتوانێت تاكەكانی كۆمەڵگەكەمان لەسەر رەوشتی بەرز پەروەردە بكاتەوە.