قـــەیران وەك زانسـتێكی سەردەمیانەو نوئ 7

 

بەشی حەوتەم و كۆتا

قەیران چیە؟ چۆن بتوانین قەیرانەكان بەڕئ بكەین؟؟

ڕێبازی نوئ یان نموونەیی  و ئیجابی  لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیراندا بریتیە لە : گرنگیدانی دەوڵەت یان دەسەڵات بە كەموكورتیە كۆمەڵایەتی و سیاسیەكان و ئەنجامدانی چاكسازی سیاسی و ئیداری و بنبڕكردنی گەندەڵی و ناڕونی لە داهات و خەرجی و پەیوەندیەكان و ....هتد زچارەسەركردنی هەموو كیشەو پرسە هەڵپەسرراوەكان و هەوڵی بەشداریپێكردنی هەموان لە كاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و بەشداربوون لە دروستكردنی بڕیاری سیاسی و چارەنوسساز لەڕێگەی نوێنەرەكانەوە (حیزبەكانەوە) .بەمەش متمانە و باوەڕبوون دادەمەزرێت و ئارامی شوێنی دڵەڕاوكئ و ترسان لە ئایندە دەگرێتەوە و ڕێگەچارەی هەموو كێشەو قەیرانێك ئاسان دەبێت بەهەركام لەم هەنگاوانەی خوارەوە:
تێبینی / چەند سێكتەرێكی گرنگ  بۆ گەشە و پێگەشتنی تواناكانی بەڕێوەبردن هەیە پێویستە هەموو دەسەڵاتێك زانیاری و ئاگایی هەبێت دەربارەیان و گرنگیان پێبدات  لەپێناو باشتركردنی شێوازی مامەڵەكردنی لەگەڵ كێشەكان و ڕوبەڕوبوونەوەی هەر پێشهات و قەیرانێك لەوانە ( چۆنیەتی بەڕێوەبردنی كاروباری دەوڵەت و دەسەڵات ..زانستی بەڕێوەبردنی سیستەمی زانیاری و كارگێڕی ...زانستی شێوازی بەڕێوەبردنی تاكەكان وچۆنیەتی ئاراستەكردنیان ....زانستی كارگێڕی بەرهەمهێنان و بازاڕكردن و ساغكردنەوە  .. زانستی بەڕێوەبردنی پەروەردەو پێگەیاندن .. زانستی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دامودەزگا حكومیەكان ... زانستی كارگێڕی گشتی  .......هتد،
هەنگاوەكان :
*گۆشەگیركردنی هێزەكانی قەیران:
هەنگاوی یەكەم تیمی چارەسەری قەیران هەوڵی دەستنیشانكردنی هێزە دروستكەر و پاڵپشتەكانی قەیرانەكە دەدەن بەئامانجی ترازانی لە هێڵی ئاراستەی قەیرانەكەو پشتیوان و هەوادارەكانی ئەمەش بە گرتنەبەری چەند هەنگاوێكی نا ئاسایی بە مەرجێك بە گیانی سەردەم وگۆڕانكاریە جیهانیەكان  نامۆنەبێت 
گرنگترینی ئەو شێواز و هەنگاوو ڕێكارانەش بریتین لە :
** پێكهێنانی ژووری كار ( العملیات) :
    ئەمەش لەئەمڕۆدا بەبەربڵاوترینی ڕێكارەكان دەژمێردرێت كارەكەش پێویستی بە پێكهێنانی تیمێكی تایبەت لە پسپۆران و شارەزایان هەیە لەبوارە جیاجیاكاندا بۆئەوەی بەووردی حساب بۆ هەر یەك لە فاكتەرەكانی دروستبوونی قەیرانەكە بكرێت و ڕێكاری گونجاو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكە دیاری بكرێت
جا ئەم ژووری عەمەلیاتە هەندێكجار كاتیەو تەنها لەكاتی پێویستدا پێكدەهێنرێت و هەندێك جار تیمێكی پسپۆڕی هەمیشەییە بۆ ڕووبڕووبوونەوەی هەر ناكاوو پێشهاتێك .
** شێوازی مامەڵەكردنی دیموكراتیانە لەگەڵ قەیرانەكاندا:
دەتوانین بڵێین ئەم شێوازە لەمامەڵەكردن بۆچارەسەری قەیران لەهەموو شێوازەكانیتر كاریگەرترەو دەرەنجامی باشتری لێدەكەوێتەوە ئەگەر بڕیاربەدەستان شەفاف و ڕوون و ڕاستگۆیانە هرووڵاتیانی لئ ئاگاداربكەنەوە (ڕاستەوخۆ یان لەڕێی نوێنەرەكانیانەوە) كاتێك ئەم شێوازە بەكاردێت قەیرانەكە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە تاكەكانەوە هەبێت واتە قەیرانەكە مرۆییبێت مەبەستمان لە رێگای دیموكراتیانە و زانستیانە بریتیە لە : تاوتوێ كردنی وورد و تەواوی قەیرانەكەو مەترسیەكانی و پێویستی بنبڕكردن و چارەسەری بە ڕاشكاوانە لەنێوان سەركردەو بەرپرسان و كۆمەڵگەدا بەشێوەیەكی ڕون (شفاف) وە بەهەمووانەوە لەهەوڵی دۆزینەوەی دەرەچەو چارەسەری گونجاودابن .
  ئەم شێوازە زۆرجار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی لەبارە بۆئەوەی هاووڵاتی دڵنیاببێتەوە لە وەی قەیرانەكە ڕاستەقینەو كاتیە و لەگەندەڵكاریەوەنیە و دۆخێكی تایبەتە ئیتر هەرهەنگاوێكی ناچاری وەك (كەمكردنەوەی مووچەو خەرجیەكان و وەستانی كاتی پرۆژەكان و هەربارێكی نائاسایی) بگیرێتەبەر بەبئ گرژی و ئاڵۆزی وەك دۆخێكی ناچاری و كاتی لەلایەن هەموانەوە وەردەگیرێت  .
             ** ڕێگای كۆنترۆڵكردن  (ئەم شێوازە زۆربەی كات بۆ كۆمپانیاو كارگە گەورەكان بەكاردێت ):
واتە گەمارۆداننی هەمەلایەنەی قەیرانەكە وەك لەسەرەتاوەپێشبینی سەرهەڵدانی كرابوو و لەسنورێكی بەرتەسكدا چارەسەربكرێت بەرلە بڵاوبوونەوە و لەكۆنترۆڵ دەرچوون ئەویش لەڕێگەی گفتوگۆو لێك تێگەشتنی هەردوولایەنی دەسەڵات و قەیرانەكە و پڕكردنەوەی پێداویستیەكان لە یەدەكی خەمڵێنراوو پێشبینی كراو .
                ** شێوازی هاندان یان گەرمكردنی قەیران:
ئەم شێوازە لە ڕوبەڕوبوونەوە لە كاتێكدا بەكاردەهێنرێت كە ئاسۆی قەیرانەكە تەمومژاوی و ناڕونبێت . لەوساتانەدا وەك سەرەتایەك تكتلات و باڵی دروستكردنی قەیران سەرهەڵدەدەن تیمی چارەسەری قەیران كارئاسانی و هاوكاری بەرزبوونەوەی ئاست و خێرایی تەزوی سەرهەڵدانی قەیرانەكە دەكات بۆ لەبەریەك هەڵوەشاندنەوەی تكتلات و باڵەكان بەمەبەستی كەمكردنەوەی فشارو كاریگەری قەیرانەكە لەشوێنی خۆیدا.
                 ** شێوازی بەتاڵكردنەوەی قەیرانەكە لە ناوەرۆك و ئامانجەكانی :
ئەم شێوازە  مامەڵەكردنە یەكێكە لە سەركەوتوترین شێوازەكانی پوچەڵكردنەوەی قەیران , لەبەرئەوەی هەرقەیرانێك ناوەرۆك و ئامانجێكی دیاریكراوی هەیە ئیتر ئامانجەكە (سیاسی ..ئاینی ..كۆمەڵایەتی ..ئابوری ..ڕۆشنبیری ..ئیداری و كارگێڕی یان هەرشتێكیتربێت).
كاری سەرەكی سەركردە یان بەرپرس یان بەڕێوەبەری تیمی چارەسەر لەم كاتەدا بریتیە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ناسنامەی قەیرانەكە هەڵوەشێنێتەوە بەمەش فشاری هێزە قەیراناویەكە كەم دەبێتەوە .
گرنگترین ڕێباز و ڕێچكەش بۆ لێسەندنەوەی ناسنامە لەقەیرانەكەو بەتاڵكردنەوەی لە هێزی پاڵنەرو كەمكردنەوەی پشتیوانی هێزو كوتلەی پاڵپشتی قەیران بریتین لە :
1- پێكهێنانی هاوپەیمانی كاتی بەئامانجی لاوازكردنی هێزی بەرامبەر.
2- دانپیادانان بەبەشێك لەقەیرانەكە بەشێوەی كاتی پاشان پاشگەزبوونەوە لە دانپیادانانەكەی .
3- خۆخزاندنەناو ئاپۆڕای قەیرانەكە بەمەبەستی گرتنەدەستی پێشەنگی قەیرانەكەو پاشان گۆڕینی ئاراستەی قەیرانەكە دوور لە ئامانجی سەرەكی .
**لەڕێی ترازان و هەڵوەشاندنەوە و بەش بەشكردنی هێزی قەیرانەكە:
بەباشترین ڕێگەچارە دادەنرێت ئەگەر تەوژمی قەیرانەكە ترسناك و بەهێزبوو لەم شێوازەدا پشت بە زانیاری وورد و لێكۆڵینەوەی هەمەلایەنەی قەیرانەكەو هێزە پاڵنەرو پشتیوانەكانی دەبەسترێت , پێیستە هەمو بەرژەوەندیە دژبەیەكەكانی لایەنەكانی هاوپەیمانێتی قەیرانەكە (خاڵی ناكۆك و جیاوازی نێوانیان)  دراسەبكرێت دواتر تەوژمی دژەئاراستەیان بۆ دروستبكرێت و وەكارلەسەر ڕەخساندنی بەرژەوەندی و هەلی لەبار بۆ هەرلایەنێكیان لەدەرەوەی هاوپەیمانێتی قەیرانەكە بكرێت  بەم شێوەیەش قەیرانەگەورەكە دابەش دەبێت بۆچەند پارچە قیرانێك و كۆتایی پێهێنان و چارەسەری ئاسانتر دەبێت .
**ڕێگەی تێكشاكانی قەیرانەكە لەناوەوە :
ئەم ڕێگایەش بە قورسترین شێوازە نوێیەكانی چارەسەری قەیرانە دەتوانین پێی بڵیین (ڕوبەڕوبوونەوەی توندوتیژو نارەحەت) ئەم شێوازە كاتێك دەگیرێتەبەر كە زانیاری وورد كەمبێت و بەردەستنەكەوێت ئەمەش بۆخۆی مایەی ترس و دڵەراوكێیە ووتمان كاتێك زانیاری بەردەست نەبوو كەواتە بەدیل و جێگرەوەی نیە ئیتر بڕیاری تێكشكاندنی نێوخۆیی دەبێت بە چرورە پاش بڕیاردان ئەم هەنگاوانە دەگیرێنەبەر .
• دۆزینەوەی خاڵەلاوازەكانی قەیرانەكەو لێدان و تێكشكاندنی
• هێنانەوەی هەندێك لە سەركردە خولقێنەرەكانی قەیران و گرنگی پێدانیان
• پاكتاوكردن و لەناوبردنی سەركردەكانی قەیران لەڕوی كاریگەریەوە لەئاراستەكردنی تەوژمی قەیرانەكەوە
• دەستنیشانكردنی سەركردەی نوئ بۆ هەموو بوارەكانی قەیرانەكە بەپلانێكی ووردی زانستیانەو ئامانجدار
* بەتاڵكردنەوەی قەیران بەسئ قۆناغی وورددا تێدەپەڕێت بۆیە پێویستی بە مامەڵەی  ووریایانە دەبێت .
قۆناغەكانی بەتاڵكردنەوە بریتین لە :
أ – قۆناغی پێكداكێشان و بەریەككەوتن : یان قۆناغی ڕوبڕوبوونەوەی توندوتیژ لەگەڵ هێزە پاڵنەرەكانی قەیرانەكەدا بۆ دەرككردن و زانینی هێزی قەیرانەكەو سنوری خۆڕاگری ئەوهێزانەی قەیرانەكەیان دروستكردوە یان پاڵپشتی قەیرانەكە دەكەن .
ب- قۆناغی جێگرتنەوە یان شوێن پڕكردنەوە : لەم قۆناغەدا تیمی چارەسەری قەیران كۆمەڵێك ئامانج و ڕێكار بۆ شوێنگرتنەوەی هێزە پەرتەوازەكانی دەرەنجامی قەیرانەكە دیاریدەكات ئەمەش نزیكە لەیاسای یاری بلیلردەوە.
ج- قۆناغی دانوستان لەگەڵ هەركام لە لقەكانی قەیران و جێگرەوەكان : واتەقۆناغی هەڵبژاردن و گوڵچن كردن لەرێگەی دانوستانەوە بەپێی تێڕوانینێكی زانستیانەی بنیادنراو لەسەر هەڵسەنگاندنی داواو پێشنیارو بیروبۆچوونەكانی هەریەكەیان
                                                                                                                                        كۆتایی