پەیڤێك بۆ سەركەوتن و ئیجابی بوون

مرۆڤی ژیر و تەندروست بەپێی تواناو بە ئەندازەی ئاوەزو زانیاریەكانی خولیاو خواستێك یان زیاتری هەیە خەون بەبەدیهێنان و بەدەستهێنانیانەوە دەبینێت . جائەگەر ئەو خواست و ویستانەی لەگەڵ تواناو هەنگاوەكانیدا هاوتاو گونجاوبوون بەدیهێنانی مەحاڵنیە .

ئەوەی هەندێكجار دەوترێت (طموح) و خەونەكانی لەتواناكانی گەورەترە هەڵەیەكی كوشندەیە بەڵكو دەبێت بوترێت (خولیاو داواكانی لە ئیرادەو بوێریەكانی گەورەترە) .

بۆیە هەركات بە هیممەتی بەرزو ڕۆحێكی زیندوەوە هەنگاوی بوێرانە هەڵبگرین دەتوانین هەموو خەونەكانمان بەدیبهێنین , بەڵام پێویستی بە ووردەكاری و پلان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی دروست و گونجاودەبێت ,

لەفەرهەنگی سیاسیدا بە كۆی ویست و حەزە پلان بۆ داڕێژراوەكان دەوترێت ئامانج (الهدف) . بەڵام ئەگەر ویست و خولیاكان ئیرادەو بوێریان لەگەڵنەبوو ئەوا قابیلی بەدیهاتن نابن و وەك خەون دەمێننەوە. 

ئامانجداربوون بۆ ئیجابیبوونی مرۆڤ پێویست و چرورەتە لەبەرئەوەی بەرەو خاڵێكی دیاریكراو ئاراستەیدەكات , هەنگاونان و جوڵەو بزاوتكردن بۆ گەشتن هێزو هۆشیاری زیاددەكات , بۆیە دەتوانین بڵێین سەركەوتن تەنها بریتینیە لە گەشتن بە ئامانج و بەدەستهێنانی ویست و خولیاكان بەڵكو سەركەوتن بریتیە لە داڕشتنی نەخشەڕێگای دروست و هەڵكردنی تروسكاییەكی هیوابەخش بۆ ڕونكردنەوەو ناساندنی ئامانجە بنەڕەتیەكە , بەشێوەیەك ئەگەر نەتوانرا بەسەر لەمپەرەكاندا سەركەوێت و بگات بەكۆتا ئامانج دڵنیابێت كاروانی سەركەوتن ناوەستێت و بەڕێوەیەو دەگاتە مەنزڵ , وەك زۆرێك لە داهێنانە زانستی و بیروبۆچوونە سیاسی و فیكریەكان لە قۆناغی یەكەمی سەرهەڵدانیاندا لەمپەرو ڕێگریەكان یان كەمی بەرخوردو هەزمكردنیان لەلایەن جەماوەرەوە ڕێگربوون لە بەدیهاتن و جێبەجێكردنیان بەڵام لە قۆناغەكانی دواتردا وەك مانگشەو درەوشاونەتەوە.

مرۆڤ بۆئەوەی ئامانجەكانی بەدیبێنێت و سەربكەوێت پێویستی بە ئیرادەی بەهێز و هەوڵوتێكۆشان دەبێت بۆ زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوكێی وسەختی ڕێگا و فاشل بوون و دۆڕاندا . 

سەركەوتن گەشتنە بە ئامانج بەڵام دەبێت لامان ڕوونبێت هیمەتبەرزی كلیلی سەركەوتنە وە بریتیە لەگەڕان بۆ دۆزینەوەی وونبوەكان و سوپاسگوزاری كردنە بەرامبەر هەبوونی بەدەستهێنراوەكان .

دەبێت ئەوەش ڕوونبێت بەردەوامی كار ڕێگای گەشتن كورتدەكاتەوە و ڕاوەستان و خاوبوونە لەئامانجەكە لاماندەدات و دوورماندەخاتەوە .

سەرنەكەوتنی جارێك مانای پاشەكشەو كۆتایی نیە بەڵكو سەرەتای قۆناغێكی نوێیەو دەبێتە ئەزموون و ڕێكارو پلانی نوێی لەسەر بنیاتدەنرێت . لەكاروانی بەدیهێنانی خەونەكاندا پێویست ناكات لابۆدواوە بۆلای جێماوەكان بكرێتەوە مەگەر بۆ هەڵساندنەوەیان بەڵكو دەبێت ڕوولەئاسۆی گەشتن هەنگاوهەڵگرین.

لەگەڵ هیوای سەركەوتن بۆ هەموو هیمەتبەرزەكان .