ھەنگاوی عەمەلی بۆ رەمەزان

١- کتێبی 'اربعون' ی ئەحمەد شوقەیری بخوێنەرەوە. ئەم کتێبە بەرھەمی ٤٠ رۆژ خەڵوەتی شوقەیریە لە دورگەیەکی دورە دەستی زەریای ھیندی و بەرھەمی ٤٠ ساڵ تەمەنیەتی
٢- کتێبێک دەربارەی سەڵاحەدینی ئەییوبی بخوێنەرەوە. بۆ مناڵەکانیشتی باس بکە. لەژیانیشیدا جەخت لەسەر سێ شت بکەرەوە : بوونی روئیەی گەورە، بوونی پلانی مەحکەم، چیڤڵری و مەردایەتی بەرامبەر دۆست و نەیار.
٣- لەپاڵ ژیاننامەی بایۆگرافی سەڵاحەدیندا ، کتێبی ھکذا ظهر جيل صلاح الدين لە نوسینی ماجد عرسان الکیلانی بخوێنەرەوە کە وەرگێڕراوەتە سەر زمانی کوردیش
٤-رۆژانە ھەوڵ بدە لەکاتی خۆرھەڵاتن و خۆرئاوابووندا بەخەبەر بیت و بیبینیت.لە ھەردوو کاتەکەشدا دان بە بوون و دەسەڵاتی خوادا بنێ. فسبحان الله حين تمسون وًحين تصبحون
٥- لەم مانگەدا دەست بەروی ھیچ سوئالکەرێکەوە مەنێ. بەگشتی نا و نەخێر کەم کەرەوە. بەڵێ دەرگای باشە زیاد دەکاتەوە. و اما السائل فلا تنھر
٦- ئیفتار بە خێزانو بخۆ. پێش ھەمو ئیفتارێکیش، دو خولەک تەرخانکە بۆ دۆعاکردن. یان بە دەنگی بەرز یان لە دڵی خۆتدا یان ھەر یەکە و دۆعایەک. ئەم دو خولەکە دانێ بۆ سوپاسگوزاری. سوپاسی ھەمو شتانە بکە کە ھەتە با دۆعاکە بەکۆمەڵ و خێزانی بێ . بە ھێمنی و بێ پەلە پەل
٧- لەدوای ھەمو نوێژێک بیکە بە عادەت کە مناڵەکانت ئەگەر ھەتە لە باوەش بگری. باوەش بۆ منداڵ ھێندەی نان گرنگە
٨- دو جۆر قورئان خوێندنەوە بکە. خوێندنەوەی ترتیل و خوێندنەوەی تدبر. خوێندنەوەی یەکەم بۆ چێژبردن لە لایەنی ھونەری و فەیزی قورئان بێ، دوەمیان بۆ قوڵبونەوە بێ. ئەوەی یەکەم ئامانج لێی خەتمی قورئانە ئەوەی دوەم بۆ رێکخستنی ژیانە. خەتمی تدبر ئەکرێ رۆژی یەک ئایەت بێ یان تەواوی مانگەکە یەک ئایەت بێ یان دەکرێ ھەر جارە کۆمەڵە ئایەتێ بێ لەسەر بابەتێکی دیاریکراو
٩- ئەگەر فڵچە و مەعجونی دان بەکاردەھێنی، سیواکیش زیاد کە. سیواک بێجگە ئەوەی سوننەتە، سروشتیە، وە ھیچ مادە و ھۆرمۆنێک لە دروستکردنیدا بەکارنەھێنراوە
٩- بیر لو شتێ بکەرەوە کە پێویستت نیە بەڵام زۆر ئالودەی پێیەوە. واتە شتێک نیە پئویست بێ بۆ ژیانت بەڵامـناتوابی دەستی لێ بەردەی، ئەو شتە ببەخشە. وەک چۆن رەمەزان مانگی وازھێنانە لە خوەکان ئاوھاش دەرفەتێکی باشە بۆ پەیوەست نەبون بە شت و مەکەوە. لن تنالوا البر حتى تُنفِقُوا مما تحبون

١٠- بۆ رەمەزان ھەمو ئەو کەناڵانە بسڕەوە کە رەمەزانی نین یان تەنھا سەعاتێ ئەیەن بە رەمەزان و رەمەزان بۆ زیادکردنی بینەر بەکارئەھێنن . تا ئێستا کەس بە سەیرنەکردنی ئەو کەناڵانە زەرەری نەکردوە،
١١- لە مانگی رەمەزاندا کارێکی خۆبەخشانە ئەنجام بە . ئەکرێ پاککردنەوەی مزگەوت بێ یان ھاوکاری نەخۆشخانەی بەخشین بێ یان نەخۆشخانەی ھیوا . بزانە ئایا شوێنێ جێگەیەک پێویستیان بە چەند سەعاتێ کات و خزمەتی تۆ ھەیە. پێیان ببەخشە
١٢- لە رەمەزاندا خۆت لە موتابەعەی ھەواڵ دورخەرەوە. بەتایبەت ھەواڵی کوردی و بەتایبەت تر ھەواڵی ئەو کەناڵ و جێگانەی مەعروفن بە درۆ .
١٣- مۆسیقا زمانێکە بۆ رۆح و مێشک.میوزیکی خراپ زەرەر لە خانەی مێشک ئەدا و مانوی ئەکا. ئەو میوزیکەی ناونراوە بەندبێژی و ھیچ نیە جگە لە قڕە قڕێکی ناساز ، رۆح ماندو دەکا. بە ھەمان شێوە ھەموو ئەو گۆرانی و میوزیکانەی ئاگایانە بەرھەمـنەھێنراون. کە زۆربەی میوزیکی کوردی ئەگرێتەوە
١٤- رۆژی سێ جار، بۆ ماوەی ٥ خولەک، ھەناسەی قوڵ ھەڵمژە. ھەناسەی قوڵ و ھێمن سیستومی پاراسیمپاسیتیکی مرۆڤ ئەکتیڤ ئەکەن کە سیستەمی ھێوربونەوە و پشودانی جەستەیە
١٥- ئەگەرتەمەنت لەنێوان ١٨ بۆ ٣٠ ساڵدایە ئەبێ بتوانی ٥٥ شناو بکەی بەبێ وەستان. لە ٣٠ ساڵ بۆ ٤٥ ساڵ ئەبێ بتوانی ٤٤ شناو بکەی بەبێ وەستان. لە ٤٥ ساڵ بۆ ٥٥ ئەبێ بتوانی ٣٠ شناو بکەی - ئومـژمارانە بۆ پیاون،بۆ ژنان کەمترن- ئەگەر نەتتوانی ، بەردەوام بە تا دەگەی بەو ژمارە
١٦- ئەگەر دوای خواردن قرپێنە و ھێڵنجت ھەبوو، جگەرت کێشەی ھەیە و توانای ھەرسکردنی چەوری بەباشی نیە کەمێ چەورێی کەم کەرەوە و و سەوزە بەتایبەت برۆکلی و قەرنابیت زیادکە
١٧- ئەگەر شەوان خەوی ناخۆشت زۆر دی، کێشەی کەمی ڤیتامین بی ھە.یە. سەوزە و گوڵەبەرۆژە و بایەم و گوێز و ھێلکە و گۆشت زیاد کە
١٨-ئەگەر دوای خواردن خەوت ھات، کارب و شەکری زۆر لە خواردنەکەتدا ھەبوە. کەمی کەرەوە وچەوری و پرۆتین زیادکە
١٩- بیکە بە یاسا کە کەسێ ئامادە نەبوو نە بە باش نە بە خراپ باسی مەکە بەڵام دۆعای خێر بۆ کەسێکی غائیب باشترین دیاریە
٢٠- ئێمە ھەمومان بەشێکین لە یاریەکی ئیلاھ و ئەم یاریە تەنھا و تەنھا یەک حەکەمی ھەیە ئەویش خودایە . ئەویش حوکمی خۆی لە رۆژی مەحکەمەی گەورەدا دەدا کە دوای ئەم ژیانەیە. ئێمە حاکم نین. کێ خراپە و کێ باشە ئیشی ئێمە نیە. ھەڵسەنگاندنی مرۆڤەکانی تر بۆ ئێمە بەجێنەھێڵراوە. ھیدایەتی خەڵک لەسەر خوایە نەک تۆ. تۆ ئەگەر پێتکرا قسەیەکی باش ئەکەی بەڵام باشکرجنی خەڵک ئەرکی تۆ نیە. کێ بە رۆژوو ئەبێ و کێ نابێ لیستەکەی لای خوایە، کێ بۆ خوا بەرۆژوو ئەبێ و کێ بۆ شتی تر، ئەویش ھەر لای خوایە. ئم ژیانە یاریە. رێسای یارێەکەش ئەوەیە تۆ یاری خۆت ئەکەیت و لێ ئەگەرێی خودا ھەڵسەنگاندنەکە بکا.حەکەمی ئەوەڵ و ئەخیر ئەوە. ان الحكم الا لله